زه‌ویه‌كی قوڕاویی رێگای رویشتنی نییه، چادری شڕ له قوماشی كۆن له گه‌ڵ یه‌كه‌م بارندا روخا.
هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م ئۆردوگاكانی دیكه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به هۆی كه‌می هاوكاری و به ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی لایه‌نه په‌ێوه‌ندی داره‌كان بۆ گۆرینی چادره كۆنه‌كان و پێشكه‌شكردنی هاوكاری به ئاواره‌كان، زستانێكی سارد چاوه‌ڕوانی ئاوا‌ره‌كانی ئۆردوگای “ئه‌لحكومییه” ده‌كات له ره‌ققه،
ئاواه‌كانی جه‌نگی سوریا كه ماڵ و حاڵی خۆیان بله ده‌ستداوه، هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه به قورسی به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوات، به‌ڵام قورسترینییان زستانه، نه‌بوونی هۆكاره‌كانی گه‌رمكردنه‌وهو چادری خراپ كه توانای ئه‌وه‌ی نییه پارێزگاری‌یان لێ بكات، هه‌روه‌ها خۆراكی پێویست له به‌رده‌ست نییه بۆ كۆتایی هێنان به برسێتی به‌رده‌وام.