كۆنفڕانسی پڕۆژه‌ی ره‌وشی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر-نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، رێكخراوی بیمه بۆ مافه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆنفرانسی راگه‌یاندنی (پڕۆژه‌ی ره‌وشی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان) سازكرد ، به‌هاوكاریی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
رێكخراوه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، مه‌به‌ست له كۆنفرانسی كۆتایی پڕۆژه‌ی چاودێری ره‌وشی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان چاودێری خستنه رووی ره‌وشی ژینگه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری بونیانتنانی تواناكانه له هه‌رێمی كوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانجی گشتی رێكخراوه‌كه له‌م كۆنفرانسه پالپشتیكردن و پاراستنی ژینگه‌ی كوردستانه، جگه له‌وه‌ش ئامانجی تایبه‌تی كۆنفرانسه‌كه خستنه رووی واقیعی ژینگه‌یه بۆ چونیتی كاری به یه‌كه‌وه‌یی لۆبییه.
كۆنفرانسه‌كه به ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر سازكرا.
ده‌سته‌ی ژینگه كوردستان له باره‌ی سازكردنی كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی فه‌رمانگه حكومییه په‌یوه‌ندی داره‌كان و رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ‌و چالاكوانانی ژینگه‌یی و له‌ڕێگه‌ی به‌شداربووانی چه‌ند پانێڵێكیشهوه كۆنفرانسه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا‌و ، ده‌رئه‌نجامه‌كانی پڕۆژه‌كه خرایه روو.
له‌و باره‌یه‌وه هیوا عومه‌ر سەرۆکی ڕێکخراوی بیمە له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لەکۆی ٥ ملیۆن دۆنم دارستان، تەنها 2 ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆنم دارستان ماوە، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ژینگەی هەرێمی كوردستان مەترسی زۆری لەسەرە.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ته‌ركیزیان كردۆته سه‌ر پێسبوونی هه‌واو ئاو‌و خاكی كوردستان و وتیشی، پاڵاوگه نایاسییه‌كان و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی ئۆتۆمبێڵ و مولیدهكانی كاره‌با سوتاندنی غازی كیلگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و زبڵ و پاشماوه‌كان گرنگترین هۆكارن بۆ پێسبوونی هه‌واوه.
له باره‌ی ئاوه‌وه باسی له‌وه كرد كه پاشماوه‌ی پیشه‌سازییه‌كان و زبڵ و خاشاك هۆكار سه‌ره‌كین بۆ پێسبوونی ئاو، چونكه پاشماوه‌كانیان چاره‌سه‌ر ناكرێن، هه‌روه‌ها كارهگانی چه‌و لمیش هۆكارێی دیكه بۆ زیان گه‌یاندن به ئاوی رووبار‌و چه‌مه‌كان.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد 24 هه‌زار بیری یاسایی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان و له ههمناكاتیشدا 30 هه‌زار بیری نایاسیی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش زیانی زۆر به ئاوی ژێرزه‌وی ده‌گه‌ێنێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێسبوونی خاك له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و كاغه‌زو پلاستیك و دووباره چاره‌سه‌رنه‌كردنی خاشاك، هۆكار سه‌ره‌كین بۆ ئه‌و پیسبوونه.