زستانێكی سه‌ختی دیكه چاوه‌روانی ئاواه‌ركانی گونده‌واری حه‌سه‌كه ده‌كات و رێكخراوه‌كان بێ خه‌من
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
له نێو خێوه‌ته‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی به ته‌نیشت یه‌كه‌وه ریزكراون، عه‌بدولحه‌مید ناسری (50 ساڵ) كون و كه‌له‌به‌ری خێوه‌ته‌كه‌ی به پارچه نایلۆن پڕده‌كاته‌وه‌و چونكه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م باراندا ئاو دزه‌ی كردووه بۆ ناو خێوه‌ته‌كه‌ی.
ناسری 50 ساڵه كه پیشه‌ی مامۆستایه، زستانی یه‌كه‌می له ئۆردوگای “واوشۆكانی” به‌سه‌ر ده‌بات، ماوه‌ی دوو مانگه له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی حه‌وانه‌وه له حه‌سه‌كه‌وه هاتۆنه‌ته ئۆردۆگاكه.
له دوای چاككردنی خێوته‌كه‌ی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، خێوه‌ته‌كه كۆنه‌وه ده‌رگاو سوپای نییه‌و، دوێنی له كاتی بارانبارینیكی كه‌مدا ئاو دزه‌ی كردوه بۆ ناوه‌وه‌و هه‌وڵی پینه‌كردنی ده‌ده‌م.
وتیشی، خێوه‌ته‌كه كاره‌بای نییه‌و پێویستی به 200 مه‌تر كێبڵ هه‌یه بۆ راكیشانی كاره‌با، ئه‌وه‌ش له‌سه‌رووی توانای ماددی منه.

به تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئۆردوگاكه كه له‌سه‌ره‌تادا به په‌له دروستكرابوو بۆ پێشوازیكردن له ئاواره‌كانی سه‌رێ كانی، له كاتی داگیركردنی ناوچه‌كه له لایه‌ن توركیا‌و گروپه ئۆپۆزسیۆنه هاوپه‌یمانه‌كانی له ساڵی 2019 دا، له‌و كاته‌وه دانیشتوانی ئۆردوگاكه له دۆخێكی قورس‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
وه‌كو ساڵانی پیشوو، پێ ده‌چێت زستانی ئه‌مساڵیش میوانێكی ئیسك قورس بێت بۆ هه‌زاران ئاواره، چونكه یه‌كه‌م باران ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ژێرخانی كامپه‌كه زۆر فشاڵه و لاوازه‌و كوڵانه‌كانی بوونه‌ته گۆمی ئاو‌و قوروو لیته.
ناسر به بێ هیوایی سه‌یری خێوه‌ته‌كه‌ی ده‌كات كه خێزانه هه‌شت كه‌سیه‌كه‌ی تیادا ده‌ژێن و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی پڕبكاته‌وه، چونكه نه‌یتوانی شوێنیكی حه‌وانه‌وه‌ی باشتری ده‌ست بكه‌وێت وده‌ڵێت “په‌نا ده‌بین بۆ خودا”.
به‌پێی دوایین ئاماری ئیداره‌ی ئۆردوگاكه‌ی سه‌ر به‌خۆسه‌ری، 16 هه‌زارو 396 كه‌س له ئۆردوگای واشۆكانی ده‌ژێن و دابه‌شبوونه به سه‌ر 1989 خێوه‌تدا.
به‌رپرسانی ئۆردوگاكه ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاواره‌كان له دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژێن، رێكخراوه نێوده‌وڵتییه‌كان هاوكاریان ناكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئۆردۆگاكه دانیشتوانێكی زۆر له خۆده‌گرێت، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانی پێدانانین و به ئۆردوگایه‌نی نا یاسایی له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
به‌رزان عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكی به‌رێوبه‌ردنی ئۆردۆگاكه ده‌ڵێت: 1900 خێوه‌ت به هۆی كه‌ش و هه‌واوه شڕبوونه‌و پێوسته بگۆردرێن.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، له گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا ئاواره‌كان رووبه‌رووی ره‌وشێكی ناهه‌مواربوونه‌و به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی ژیان و كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و رێكخراوانه‌ی كارده‌كه‌ن له ئۆردگاكه‌دا به بیانووی نه‌بوونی توانای پێوست بۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م خێوه‌ته‌كان و نه‌بوونی كۆمه‌ك به‌خش.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، سكاڵای زۆریان پێگه‌یشتووه له ئاواره‌كان به‌وه‌ی كه توانای ژیانیان نه‌ماوه له‌و خێوه‌تانه‌دا، به‌ڵام به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری توانای ئه‌وه‌ی نییه پێداویستی ئاواره‌كان له ئۆردوگاكه دابین بكات.

به‌هۆی ئه‌م ره‌وشه‌وه ئاواره‌كان خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی قورسایی وه‌رزی زستان له رێگای پركردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری خێوه‌ته‌كان به خۆڵ و دانانی ئه‌و كه‌رسه‌تانه‌ی له‌ئاوی باران ده‌یانپارێزێت.
بارانبارینی ساڵی پار له ئۆردوگای واشۆكانی، بووه هۆی زیادبوونی گیروگرفتی ئاواره‌كان، پاش ئه‌وه‌ی ئاو دزه‌یكرده ناو خێوه‌ته‌كانیان و زیانی پێی گه‌یاندن.
بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته سه‌لیمه محه‌مه‌دی 65 ساڵ خاكه‌نازێكی هه‌ڵگرتووه بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ستی خۆڵ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خێوه‌ته‌كه‌ی له كاتی بارانباریندا.
له‌بارانی چه‌ند رۆژی رابردوودا جوله له ناو ئۆردوگاكه كه‌مبۆوه، ئه‌وه‌ش رێگر نه‌بوو له‌وه‌ی كه منداڵان له ده‌ره‌وه یاری بكه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌یان پالتۆی زستانه‌یان نه‌بوو.
له ناو خێوه‌ته‌كه‌یدا كه له‌گه‌ڵ 10 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و ئاواره شه‌ست ساڵه‌یه‌ی سه‌ری كانێ سكاڵا ده‌كات له كه‌می ئه‌و هاوكاریانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه پێشكه‌شیان ده‌كرێن.
ئه‌و ده‌ڵێت: زستان لێره زۆر سارده، تاوه‌كو ئێستا مازۆت به‌سه‌رماندا دابه‌ش نه‌كراوه، سێ ساڵه خێوه‌ته‌كانمان نه‌گۆراون، هره‌وه‌ها زۆرێك له خیزانه‌كان كه‌لوپه‌ل و راخه‌ریان نییه.