رەققە- نۆرس پرێس
زیبە محەمەد، ئاوارەیەکی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حومسە، ناتوانێت بە ئاسانی تەمەنی خۆی بە بیر بێتەوە، سەرەتا دەڵێت (60 ساڵ)، پاشان دەڵێت نەخێر (63 ساڵ)، دوای دوودڵیەکی زۆر، وتی “(70 ساڵ)م ، پیر بووم.”
تەمەن دەسبەرداری یادەوەرییەکەی نەبووە، وەک لە یەکەم نیگادا دەردەکەوێت، کاتێک نەیدەتوانی بیری بێتەوە کە تەمەنی چەندە، تا بڵێت: “ئەوە جەنگە کوڕەکەم” ئەمە وەڵامی ئەو بوو، دوای ئەوەی زانی کە ناتوانێت تەنانەت خەمڵاندن بۆ تەمەنی خۆی بکات، بەڵام بۆ ئەوەی ئەوەی پێوە دیار نەبێت، بەرەدەوام ژمارەی ئەوت، هەتا بەڵکو ژمارەیەکیان لە تەمەنی جۆی نزیکی بخاتەوە.
“زیبە” کە لە ئێستادا لە چادرێکدا دەژی کە لە بەتانی و کیسەی دانەوێڵە دروستکراوە بە شێوازی چادری شوانەکان، یان ئەوەی بە “بەدو” ناسراون.
لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧ ەوە گوندەکەی لە گوندەواری حومس بەجێهێشت کاتێک هێزەکانی حکومەتی سوریا لە کاتی شەڕەکانیان لەگەڵ داعش بەرەوناوچەکەیان پێشڕەوییان کرد.
ئەو ژنە بەساڵاچووە دایکی نۆ منداڵە (حەوت کوڕ و دوو کچ)، کە بەهۆی ئاوارەبوون لەیەکتر جیاکراونەتەوە و ئەمڕۆ لەنێوان کەمپی ئاوارەکانی ناوەوە و دەرەوەی سوریا بڵاوبوونەتەوە، بەڵام زۆربەیان لەگەڵ خێزانەکانیان لە کەمپە هەڕەمەکییەکانی شاری ڕەققە دەژین.
ئەو دەڵێت “هاتنی جەژن یاخود هەر بۆنەیەكی تر ئەمڕۆ بۆ من بە ئازار بووە، بەتایبەتی كاتێك کە بیر لە كۆبوونەوەی ئەندامانی خێزانەكەمم دەکەمەوە، لە ماڵێكدا، و ئەو خۆشییەی كە لەو ماڵەدا هەبوو”.
دوای ئهو جەنگەی که زیاتر له دهیهک لهمهوبهر له سووریا ههڵگیرسا، نۆ منداڵهکهی پەرتەوازەکرد که گهورهترینیان لهسهروو چل ساڵهوەیە.
لە هەمان كاتدا دایك و داپیرە دەبینن كە چیتر ئاسان نییە ئەندامانی خێزانەكەی كۆبکاتەوە، دوای ئەوەی لە نێوان ناوچەكانی سووریا یان و دەرەوەی سنوورەكان ئاوارە بوون.
دوان لە نەوەکانی لە كێڵگە كشتوكاڵییەكانی لوبنان كار دەكەن، سەبارەت بە ئەوانی تریش، لە نێو کەمپە هەڕەمەکییەکانی گوندەواری رەققە بڵاوبوونەتەوە، کە ژمارەیان ٥٨ کەمپ بووە و نزیکەی ٩٠ هەزار پەنابەر تێیدا نیشتەجێن، زۆربەیان لە ناوچەکانی حومس و حەما و حەلەبەوە هاتوون.
ژنە بەتەمەنەکە لەگەڵ هاوسەرەکەی کە بەهەمان شێوە پیرە، پێکەوە دەژین، یەکێک لە کوڕەکانیشی لەگەڵیان ماوەتەوە، سەرەڕای پیریش ناچارە چاودێری منداڵەکانی کوڕەکەی بکات، هاوسەرەکەشی ناچارە کار بکات لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی تەنیشت کەمپەکە، بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکات.
ئەو کەسانەی لە کەمپە نافەرمیەکانی شاری ڕەققە دەژین بەهۆی کەمی یان هەر نەبوونی پاڵپشتی مرۆیی لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە لە دۆخێکی خراپی ژیاندا دەژین.
ئەو بە حەسرەتەوە بۆ ڕۆژەکانی پێش سەرهەڵدانی جەنگ دەڵێ، “خۆزگە پێش ئەم جەنگە مردبام” .
بە نۆرس پرێسی وت، چۆن دۆخی ئەو و کەسوکارەکەی بەهۆی شەڕەوە هەڵوەشێنرانەوە و چۆن ئاوارە و ناچار بە جێهێشتنی هەموو شتێک لە ناوچەکانیان کران، ئەمەش دۆخی ملیۆنان سوریە کە ژیانیان گۆڕاوە بۆ دۆزەخ.
“زیبە محەممەد” هیوادارە بۆ جارێک بتوانێت منداڵەکانی پێکەوە ببینێت، “بەڵام ڕەنگە ئەوە بووبێتە شتێکی مەحاڵ کە بەدی ناهێنرێت”.