“ژیان به‌رفراوانه و هه‌موو تاقكیردنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت”.. ئه‌ندازیارێكی سوری كولێره‌ی “مه‌ناقیش” له هه‌ولێر ده‌فرۆشێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
هه‌موو رۆژێك كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی دێته سه‌ر عاره‌بانه‌كه‌ی له گه‌ره‌كی عه‌ینكاوه‌ی نزیك باخچه‌ی ئاشتی له شاری هه‌ولێر و ده‌ستده‌كات به دروستكردنی مه‌ناقیش به شێوه‌ی سوری و فرۆشتنی به رێبواران.
ئیلی ئه‌لعیسای ته‌مه‌ن 30 ساڵ تا كاتژمێر ده‌ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كه‌ی و پاشان به ماتۆڕه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی و تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی داوای بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.
پێش ساڵی 2019 ئه‌و گه‌نجه سی ساڵه له كۆمپانیایه‌كی په‌ێوه‌ندی له سوریا كاریده‌كرد، به‌ڵام به هۆی دۆخی جه‌نگ و تێكچوونی باری ئابووری ناچاربوو كۆچبكات به‌ره‌و هه‌ولێر.

ئه‌لعیسا كه ده‌رچووی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ره له زانكۆی دیمه‌شق، هه‌وڵی زۆری‌دا له پسپۆرییه‌كی خۆی له یه‌كێك له كۆمپانیاكان كار بكات، به‌ڵام بێ سوودبوو، بۆیه بڕیاریدا عاره‌بانه‌یه‌ك بكرێت ومه‌ناقیشی سوری بفرۆشێت، به‌مه‌ش ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نیوه پرۆژه بچوكه‌كه‌ی بۆته مایه‌ی بژێوی ژیانی.
ئه‌و ده‌ڵێت: جیهانی خواردن دوستكردن به‌ڵامه‌وه نامۆ بوو، قه‌د كارم له جێشتخانه نه‌كردووه، پشتم به هاوڕییه‌ك به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی هه‌ویرم فێربكات.
بیرێتی كه یه‌كه‌م جار مه‌ناقیشی دروستكرد، به‌پێی زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی بێت زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، “له‌سه‌ره‌تا تامه‌كه‌ی په‌سه‌ندبوو، به‌ڵام پێوستی به شتی دیكه هه‌بوو، پرسیارم له كڕیاران ده‌كردو به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌وان به‌رهه‌مه‌كانم باشتر ده‌كرد.
له دوای به‌رده‌وامبوونی، ئه‌و مه‌ناقیشانه‌ی ئاماده‌ی ده‌كردن بوونه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی كڕیاره‌كانی و به مه‌به‌ستی چێژ وه‌ركرتن سه‌ردانیان ده‌كرد.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كڕیاره سورییه‌كانی زیاتر حه‌زیان له مه‌ناقیش زه‌عترو سوره‌وه‌كراو هه‌یه له گه‌ل په‌نیردا، به‌ڵام عێراقییه‌كان داوا ده‌كه‌ن مریشك و گۆشت بخاته سه‌ر مه‌ناقیشه‌كه‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیكرد به دروستكردنی كولێره به قیمه.
به هۆی باری دارایی سه‌ره‌تا ئه‌لعیسا ته‌نها ساجه‌كه‌ی كڕی، پاشان عاره‌بانه‌كه و هه‌ناگو به هه‌نگاو پێداویستییه‌كانی دیكه.
له كاتی ئاماده‌كردنی داواكاری خانمێك، كوڕه‌كه‌ی شاری حیمس ئه‌م كاره نوێیه‌ی به جوان ناو ده‌بات، له كاتێكدا كه ئه‌و له بواری كار‌و خوێندنی خۆی دووركه‌وتۆته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پێشبینیم نه‌ده‌كرد كاروانی كۆچ و په‌نابه‌رێتی ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت بێت، به‌تایبه‌ت له پاش سه‌رهه‌ڵدانی فایرۆسی كۆرۆنا چونكه دۆزینه‌وه‌ی كار له هه‌ولێر زۆر قورس بوو، به‌ڵام كارم له‌سه‌ر ئه‌م عاره‌بانه‌یه چێژبه‌خشه‌و ژیان فراوانه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت.