سه‌رچاوه ئاوه ناپاگژه‌كان بونه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی دانیشتوانی گونده‌واری حه‌سه‌كه
شه‌دادی- نۆرس پرێس
محه‌مه‌د به نیگه‌رانییه‌وه سه‌یری ئه‌و تانكره ئاوه ده‌كات كه تانكی ماڵه‌كه‌ی پێ پڕده‌كات و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاوه‌كه‌ی ببێته هۆی تووشبوونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به نه‌خۆشی كۆلێرا، به تایبه‌ت ئه‌و نازانێت كه ئه‌و ئاوه پاكژكراوه یان نا.
محه‌مه‌د عه‌لی ته‌مه‌ن 30 ساڵ هاوشێوه‌ی دانیشتوانی دیكه‌ی گونده‌واری شه‌دادی باشووری حه‌سه‌كه، له كرینی ئاودا پشت به‌و تانكه‌رانه ده‌به‌ستێت كه سه‌رچاوه‌ی ئاوی زۆرینه‌یان ئه‌و بیرانه‌ی حه‌سه‌كه‌ن، كه هیچ چاودێریه‌كی له‌سه‌ر نییه‌و ئاوه‌كه‌ی پاكژ ناكرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت: هه‌ندێك جار تێبینی ئه‌وه‌ده‌كات كه ئاوی تانكه‌ره‌كان زه‌ردن و شیاوی خواردنه‌وه نێن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی زیاتر ده‌كات، له كاتێكدا كه له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سوریا تۆماركرابوو.

به‌هۆی نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی تۆره‌كانی ئاو كه پێشتر زیانیان به‌ركه‌وتبوو. ماوه‌ی چه‌ند ساڵیكه دانیشتوانی شه‌دادی و گوندواره‌كه‌ی ئاو له تانكه‌ره‌كانی شاره‌وانی ده‌كرن یان ئه‌و تانكه‌رانه‌ی كه گرێبه‌ستیان هه‌یه له‌گه‌لیدا.
له پێش دوو ساڵ له‌سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سوریا، تۆڕی ئاوی شاره‌كه ته‌واوكرا، له رێگای راكێشانی ئاو له رووباری فورات له گونده‌واری دێره‌زوور بۆ وێستگه‌ی شه‌دادی و وێستگه‌ی ناوچه‌ی 47 له گونده‌واری شاره‌كه.
له كاتی شه‌ری ناوخۆدا ئه‌و تۆڕانه وێرانبوون و پاشان دزران له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه سه‌ربازیانه‌ی كه یه‌ك له دوای یه‌ك كۆنترۆڵی شاره‌كه‌یان كرد، به تایبه‌ت گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار له ساڵی 2013 و رێكخراوی داعش له ساڵی 2014.
خزر خه‌یری، به‌رپرسی به‌شی ئاو له شاره‌وانی شه‌دادی ده‌ڵێت: پێنج تانكه‌ری سه‌ر به شاره‌وانی ئاو له وێستگه‌ی شاره‌كه وه‌رده‌گرن و به‌سه‌ر دانیشتوانی شه‌دادی دابه‌شی ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوانه‌ش پاكژن و كێشه‌یان نییه.
هه‌روه‌ها گرێبه‌ستی مه‌ده‌نی هه‌یه له گه‌ڵ 26 تانكه‌ری دیكه بۆ وه‌رگرتنی ئاو له ئه‌و بیرانه‌ی كه شیاوی خواردنه‌وه‌ن له حه‌سه‌كه، به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر گونده‌كان.
تانكه‌ره‌كانی سه‌ر به شاره‌وانی 5 به‌رمیل ئاو به 7000 لیره ده‌فرۆشن، تانكه‌ره تابه‌ته‌كانیش هه‌مان بڕه ئاو به 15 هه‌زار لیره ده‌فرۆشن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی شاره‌وانی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر دانانی مادده‌ی پاكژكه‌ره‌وه له ته‌نكه‌ركانی ئاو بۆ رێگركردنی له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان به هاوكاری رێكخراوێكی مه‌ده‌نی، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنكه‌ی ته‌ندروستی شه‌دادای رۆژانه پێشوزای له 15 تا 20 حاڵه‌تی ژه‌هراوبوون و سكچوون ده‌كات كه زۆرینه‌یان منداڵ و به‌ساڵاچوانن.
محه‌مه‌د جومعه له كارگێری نه‌خۆشخانه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون به كۆلێرا تۆماركراوه‌و چه‌ند حاڵیتێكی دیكه‌ش گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت تووشی كۆلێرا بوبێتن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی حه‌سه‌كه كراون.
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن كه تووشی ژه‌هراویبوون و سكچوون بوونه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خواردنی سه‌وزه‌ی پیس و ئاوی پیس، كه شیاوی خواردنه‌وه نییه.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌جات روشدی جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری ئه‌و هه‌یه نه‌خۆشی كۆلێرا له سوریا ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتێكی گه‌وره.
به‌م دواییانه منداڵه‌كانی رامی حوسینی ته‌مه‌ن 47 ساڵی دانیشتووی شه‌دادی تووشی ژه‌هراوی و سكچوون و وشكبوونه‌وه‌ی بوونه‌و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گرێته‌وه بۆ خواردنی خۆراك و ئاوی پیسی ناپاكژ.
ئه‌و پیاوه چڵ ساڵه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێویستی چاودێری سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و ئاوه‌ی تانكه‌ره‌كان ده‌یفرۆشن.