كۆبانی… تێچوویه‌كی زۆر‌و بڕیاره‌كان هاندهرنیین بۆ كشتوكاڵ كردن
كۆبانی – نۆرس پرێس
پاش ئه‌وه‌ی “عه‌بدوڵا” چاره‌سه‌رێكی دۆزیه‌وه بۆ خه‌رجی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كه‌ی، ده‌نگۆی بڕیارێكی به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری زیانه‌كانی زیاتركردوو، له‌كاتێكدا كه كه‌می پشتیوانی له په‌ینی كیمیاوی بنه‌تۆو كێڵاندن و به‌رزی نرخه‌كانیان، باری ئه‌وان گرانتكردووه.
هه‌موو ئه‌و گرفتانه ده‌توانرێت له‌رێگای قه‌رز و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته مایه‌ی مه‌ترسی ئه‌و، چه‌ند هه‌واڵێكه سه‌باره‌ت به نیازی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری بۆ فرۆشتنی یه‌ك لیتر مازۆت بۆ جوتیاران به نرخی 1500 لیره، چونكه ئه‌و پشت به ترۆمپا ده‌به‌ستێت بۆ ئاودانی زه‌وییه‌كانی و ئه‌وه‌ش وای لێكردووه كه پێویستی به سووته‌مه‌نی هه‌بێت.
عه‌بدوڵا هوشانی ته‌مه‌نی 45 ساڵی دانیشتووی گوندی چقل ویرانی خۆرئاوای كۆبانی ده‌ڵێت: 30 هیكتار زه‌وی هه‌یه‌و سه‌رجه‌میان ده‌كات به گه‌نم.
هه‌ر هیكتارێك پێویستی به 400 كیلۆ له بنه‌تۆی گه‌نم هه‌یه واتا 13 تۆن ده‌خاته ژێر زه‌ویه‌كه‌ی، گه‌ر به نرخی دیاریكراوی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری بیكرێت ئه‌وا تێچووه‌كه‌ی نزیكه‌ی 29.5 ملیۆن لیره ده‌بێت (زیاتر له 5.5 دۆلاری ئه‌مریكی)
هۆشان ئاماژه به‌ورده‌كاری چاندنی زه‌ویه‌كه‌ی ده‌كات ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه پێویستی به 6 تۆن په‌ینی ره‌ش هه‌یه به 6600 دۆلاری ئهمریكیة هه‌روه‌ها په‌ینی یۆریا كه لانی كه‌م پێوستی به 3500 دۆلار هه‌یه، له‌گه‌ڵ كرێی كێلان كه نزیكه‌ی 1500 دۆلاری تێده‌چێت.
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌تی “عومه‌ر كینجۆ” هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له فورات به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌وان ئه‌و پرۆپاگهندانهیان له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بیستووهة، به‌ڵام تائێستا هچ بڕیارێكی فه‌رمی نییه.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست نۆرس پرێس پهێوهندیكرد به سادق خه‌ڵه‌ف هاوسه‌رۆكی ئیداره‌ی گشتی سوته‌مه‌نی خۆسه‌ری به‌ڵام ئاماده‌نبوو هیچ لێدوانێك بدات.
پێشتر به رادیۆیه‌كی ناوخۆیی راگه‌یاندبوو، بڕیارێك تاوتۆی ده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی یه‌ك لیتر مازۆت بۆ جوتیارات بۆ ئاستی 1500 لیره، به‌مه‌رجێك له كۆتایی وه‌رزی چاندندا 1300 لیره‌یان بۆ بگێردرێته‌وه، له گه‌ڵ هه‌ندێك پاره‌ی دیكه‌دا به‌شیوه‌یه‌ك مازۆته‌كه بگاته به‌لاش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له بهفیرۆچوون كۆنترۆڵكردنی ساخته‌كاری له چاندنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌م میكانزمه جێ به‌جێبكرێت.
هۆشان پێی وایه زه‌ویه به‌راوه‌كان پێوستییان به خه‌رجی زۆر هه‌یه‌و وا به ئاسانی نییه‌و بتوانرێت نرخی مازۆت به‌و شێوه‌یه دیاری بكرێت و له سه‌ر جوتیاران جێ به‌جێبكرێت.
راپۆرته هه‌واڵه‌كان باسیان له‌وه‌ده‌كرد كه ئیداره‌ی گشتی سوته‌مه‌نی به نیازه نرخی سوته‌مه‌نی بۆ جوتیاران زیادبكات و له‌كاتی راده‌ستكردنی به‌رهه‌مه‌كان پاره‌كانیان بۆ بگیرێته‌وه.
ئه‌م میكانزمه كێشه‌كانی هۆشان زیاتر ده‌كات و ناچار ده‌بێت ساڵانه 60 ملیۆن لیره‌ی زیاد بدات بۆ سوته‌مه‌نی، جگه له‌و خه‌رجیانه‌ی پێشتر باسی كردبوو.
هه‌وره‌ها جوتیاران خه‌رجی دیكه‌شیان هه‌یه، له‌وانه‌ش چاككردنی ئامێره‌كان و گۆرینی رۆن كه ئه‌وانیش هه‌موویان گرانن و پاره‌ی زۆری پێویسته.
بڕیاری هه‌ڵه
مه‌حمود پێی وایه كشتوكاڵ به‌م دواییانه زۆر پاشه‌كشه‌ی كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆربه‌ی جوتیاران به نیازن وازی لێ بهێنن، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بڕیاره هه‌ڵه‌كان و نه‌بوونی پلانی گشتوكاڵی.
محمود زهكوی (46 ساڵ) دانیشتووی گوندی زرك (32 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای كۆبانی) ده‌ڵێت، ئه‌م بڕیارانه وه‌كو راگه‌یاندنی جه‌نگ وایه دژ به جوتیاران، بڕیاری نهكڕینهوهی گه‌نمه شامی له لایه‌ن به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری و قه‌ده‌غه‌كردنی لێدانی بیری ئیرتیوازی و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی مازۆت، ئه‌مانه هه‌موویان كاریگه‌ری نه‌رێنی گه‌وره‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر جوتیارات.
ئه‌و پرسیارده‌كات له باره‌ی هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م بڕیارانه‌و له ئه‌نجامیشدا به نیازه واز له كشتوكاڵ بهێنێت، هه‌روه‌ها به هۆی باردۆخی كه‌شوهه‌وا ناتوانێت پشت به باران ببه‌ستێت بۆ كشتوكاڵكردن ، چونكه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا وشكه‌ساڵی زیانی زۆری گه‌یاندبوو به جوتیاران.
هاوشێوه‌ی جوتیارانی دیكه محه‌مه‌د عه‌لی له گوندی قوردینه (35 كیلۆمه‌تر) له رۆژئاوای كۆبانی سكاڵا ده‌كات له به‌رزی تێچووی كشتوكاڵ و ژماره‌یه‌ك بڕیاری زاڵمانه‌ی به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری كه هانی جوتیاران نادات بۆ چاندنی زه‌وییه‌كانیان.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، زه‌ویه‌كه‌ی به ترۆمپایهكی گه‌وره ئاو ده‌دات كه پێویستی به برێكی زۆری سوته‌مه‌نی هه‌یه، بۆ ده‌رهێنانی ئاو له قولی زیاتر له 70 مه‌تر.
ماوه‌یه‌كه به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری دوو بریاری ده‌ركرد كه بوونه مایه‌ی بێتاقه‌تی جوتیاران یه‌كێكیان تایبه‌ته به نه‌كڕینی به‌رهه‌می گه‌نمه شامی و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان قه‌ده‌غه‌كردنی لێدانی بیری ئاو به هه‌موو جۆره‌كانی، هه‌وه‌ها بڕیارێك تاوتوێ ده‌كات بۆ فرۆشتنی سوته‌مه‌نی به نرخێكی به‌رز به جوتیاران.
جوتیاران پێیان وایه ئه‌م بڕیارانه ده‌بنه هۆی كشانه‌وه‌ی كشتوكاڵ له ناوچه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا پشت به كشتوكاڵ ده‌به‌ستن وه‌كو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهات.