مینبج.. جوتیارانی گونده‌كانی هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتن دوورده‌كه‌ونه‌وه له كشتوكاڵ
مینبج – نۆرس پرێس
سالم به دوای رێگای چاره‌یه‌ك ده‌گرێت بۆ چاندنی زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كه‌ی كه كه‌وتۆته به‌رده‌م گوله‌و ئاگری هێزه‌كانی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی، ئه‌و دوودڵه له نێوان ئه‌وه‌ی بێدات به كرێ به نرخێكی هه‌رزان، یان بیكاته كشتوكاڵ كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانی.
سالم ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌نی 48 ساڵ جوتیارێكی گوندی ئهلجاته كه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتن له مینبه‌جی باكووری سوریا، ئه‌مساڵ ده‌ترسێت كشتوكاڵ له زه‌ویه‌كه‌ی بكات، چونكه هێزه‌كانی توركیا به‌رده‌وام گونده‌كه‌یان بۆردوومان ده‌كه‌ن.
دانیشتوانی گونده‌كانی نزیك هێڵه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مینبج و هێزه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له گونده‌واری باكووری رۆژئاوای مینبه‌ج، ده‌ترسن زه‌وییه‌كانیان بكێلن، به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردوومانه‌كانی توركیا.
هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به هاوه‌ن و تۆپ و چه‌كی جۆراوجۆر به شێوه‌یه‌كی ههرمهكی گونده‌كانی هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتن بۆردوومان ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د ده‌ڵێـت، وه‌رزی نوێی كشتوكاڵ نزیكبۆته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت زه‌وییه‌كانی بكێلێت و پاره‌یه‌كی زۆری تیادا خه‌رجبكات و له كۆتایشدا بۆمبێكی توركیا به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كه‌ی بسوتێنێت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و گوندانه هات له ساڵانی رابردوودا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ساڵی رابردوو گونده‌كه‌یان تۆپبارانكراو به‌و هۆیه‌شه‌وه رووبه‌رێكی زۆر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان سووتان و خاوه‌نه‌كانیان برێكی زۆر پاره‌یان زه‌ره‌ر كرد، كه له چاندنی زه‌ویه‌كانیان خه‌رجیان كردبوو.
له‌گوندێكی نزیكی شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌حمه‌د، موسته‌فا گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌م ساڵ زه‌ویه‌كه‌ی نهكێڵێت، به‌هۆی بۆردوومانه هه‌ره‌مه‌كییه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نكه‌ره، كه زۆرجار گوله تۆپه‌كان به‌ر كێڵگه‌ی كشتوكاڵییه‌كان ده‌كه‌ون.
موسته‌فای عومه‌ری 52 ساڵان كه جوتیارێكی دانیشتووی گوندی كاوكلییه له باكووری رۆژی ئاوای مینبج ده‌ڵێت، ئه‌و دڵنیایه له دروستی بیرۆكه‌كه‌ی، به‌وه‌ش خه‌رجییه‌كی زۆری بۆ ده‌گرێته‌وه كه ده‌بوایه له چاندنی زه‌ویه‌كه‌ی خه‌رجی بكردایه، له كۆتاییشدا یه‌ك گوله تۆپ ده‌بیته هۆی له ناوچوونی ماندووبوونی و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه خه‌رجی كردووه .
هاوشێوه‌ی عومه‌ر چه‌ندین دانیشتووی گونده‌كه‌یان و ناوچه‌كانی ده‌وروه‌به‌ر هاوڕان له گه‌ڵیدا، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه به هۆی بۆردوومانی ههرمهكی گیان له ده‌ست بده‌ن.
بیرۆكه‌ی عومه‌ر بۆ نهكێلانی زه‌ویه‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌هات كه ساڵی رابردوو گوله تۆپێك به دووری چه‌ند مه‌ترێك له شوێنی كاره‌كه‌ی كه‌وت له زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كه‌ی، بۆیه كاره‌كه‌ی به‌جێهێشت و له گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا هه‌ڵهاتن.
سالی 2017 گونده‌كانی مینبج بۆنه هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مینبج و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، له‌و كاتهوشهوه سوپای توركیا بنكه‌ی سه‌ربازی له نزیك ئه‌و گوندانه جێگیركردووه، له پاش ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كه ناوی نابوو “درع فورات”.
دانیشتوانی گونده‌كانی هێڵی به‌ریه‌كه‌وتن داوا ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كان دابنرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش روویان كردۆته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی راگرتنی پێشێلكارییه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا رهئفت سه‌عیدی 60 سال كه جوتیارێكه له گوندی سه‌یاده باكووری مینبج ده‌ڵێت، بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆنه‌ته دیارده‌یه‌كی رۆژانه‌و، گه‌ر حالهكهش وابێت ناتوانێت كشتوكاڵه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام ئه‌و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی بژێوی نییه‌و به هۆی بۆردومانه‌كان به ته‌نها ده‌ڕوات بۆ زه‌ویه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوشێوه‌ی دانیشتوانی دیكه‌ی گونده‌كه‌یان ئه‌وان ناچارن بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان پشت به به‌رهه‌م كشتووكاڵییه‌كان ببه‌ستن، گه‌ر ئه‌م ساڵ نه‌توانن زه‌وییه‌كانیان بچێنن ئه‌وا تووشی گرفتی زۆر ده‌بن، ئه‌وان كشتوكاڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێداویستی خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌و كاته‌وه‌ی گونده‌كه‌یان بۆته هێڵی جیاكه‌ره‌وه له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مینبج و هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كان ، ئه‌وان به هۆی دووباره بوونه‌وه‌ی بۆردوومانه‌كان له مه‌ترسی و دڵه‌راوكێ ده‌ژێن و ده‌پرسێت: چون ده‌توانین دڵنیابین له ژیانمان، گه‌ر له ماڵه‌كانماندا پارێزراو نه‌بین.