پێسبوونی ئاوی خواردنه‌وه بۆته مایه‌ی مه‌ترسی دانیشتوانی شارۆچكه‌یه‌كی باكووری ره‌ققه
عه‌ینه عیسا – نۆرس پرێس
ئاسیا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه منداڵه‌كانی تووشی نه‌خۆشی كۆلێرا ببن، به تایبه‌ت له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، له ئێستادا ئه‌و نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به كچه‌كانی.
ئاسیا ره‌مه‌زانی 38 ساڵ دانیشتووی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسایه (50 كیلۆمه‌تر باكووری ره‌ققه) دایكی شه‌ش منداڵه، هاوشێوه‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه گیریان خواردووه به ده‌ست كه‌می ئاو، بۆیه ناچاره له تانكه‌ره‌كان ئاو بكڕێت.
ئاسیا ره‌مه‌زان به نۆرس پرێس ده‌ڵێت، سه‌ره‌رای كه‌می ئاو‌و كڕینه‌وه‌ی له تانكه‌ره‌كان، به‌ڵام ئاوه‌كه خاوین نییه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ببێته هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی منداڵه‌كانم.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به هۆی ئاوی پیسه‌وه، دانیشتوان تووشی سكچوون و نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله هاتوون و زۆربه‌ی تووشبوانیش منداڵ و به‌ساڵاچون.
دانیشتوانی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌ترسن، به هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه داوا ده‌كه‌ن پاكژ بكرێت، چونكه پشت به ئاوی تانكه‌ر ده‌به‌ستن بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه.
ره‌مه‌زان سكاڵای هه‌یه له پێسبوونی ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌یخۆنه‌وه، چونكه قۆرو میكرۆبی تیادایه و پاكژیش نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: توانای ئه‌وه‌مان نییه ئاوی پاك به نرخێكی گران بكرین.
ئه‌وان ئاو له تانكه‌ره‌كان ده‌كرن و به هۆی زۆری خڵته‌وه، ئاوه‌كه ره‌نگی خۆڵی گرتووه، هه‌روه‌ها بڕێكیش سوێره، فه‌رمانگه‌ی ئاوی عێن عیسا به به‌رپرس داده‌نێت به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشكه‌وتنی منداڵه‌كانی.
داوای له به‌رپرسانكرد ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاكژ بۆ شاره‌كه دابین بكه‌ن و به‌دوای سه‌رچاویه‌كی ئاوی خاوین بگه‌رێن، چونكه دانیشتوانی شارۆچكه‌كه نیگه‌رانن له تووشبوونی منداڵه‌كانیان به نه‌خۆشی كۆلێرا.
به هۆی په‌ككه‌وتنی تۆڕه‌كانی ئاو له ئه‌نجامی جه‌نگ و بۆردوومانه‌كانی توركیا، زۆربه‌ی دانیشتوانی عه‌ین عیسا پشت به سه‌رچاوه‌ی ئاوی نا ته‌ندروست ده‌به‌ستن.
له‌ساڵی 2016 ه‌وه غازی موز‌حی (70 ساڵان)ی دانیشتووی عه‌ین عیسا رووبه‌رووی گرفتی ئاو بۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: به‌رده‌وامین له كرینی ئاوی پیس له تانكه‌ركان”.
دانیشتوانی عه‌ین عیسا یه‌ك به‌رمیل ئاوی خواردنه‌وه به هه‌زار لیره ده‌كرن، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی بارگرانی بۆ سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه، به تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه باری ژیانیان قورسه.
ئه‌و پیاوه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه عه‌مباكردنی ئاو له به‌رمیله‌كان ببـێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی قه‌وزه‌و به‌كتیریا، جگه له‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان نه‌ناسراون.
له كاتی راگه‌یاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری، ده‌سته‌ی ته‌ندروستی داوای له دانیشتوانكرد ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاكژبكه‌ن و سه‌وزه به كلۆر پشۆنه‌وه.
موز‌حی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به هۆی بارگرانی ژیان و گرانی نرخی ئاو، ئه‌وان ده‌ستده‌گرن به به‌كارهێنانی ئاو.
به‌پێی رێكخراوی ته‌ندورستی جیهان، نه‌خۆشی كۆلێرا له‌و ناوچانه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه كه رووبه‌ڕووی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاتوونه، یان تۆڕی ئاوه‌ڕۆی نییه‌و، زۆر جاریش به هۆی به‌كارھێنانی ئاو‌و خۆراكی پیس، تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن.
فاتیمه داوودی 35 ساڵی دانیشتووی عه‌ین عیسایه‌و داوای دابینكردنی ئاو ده‌كات له گه‌ڵ راكێشانی تۆری ئاوی پاك بۆ ناوچه‌كه‌و ده‌ڵێت، رێژه‌ی توشبوون به هه‌ندێك نه‌خۆشی زیادی كردووه‌و به هۆی تووشبونییان به سكچوون و ژه‌هراوی بوون، رۆژانه دانیشتوان منداڵه‌كانیان ده‌گه‌ێننه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و ئاوه‌ی له تانكه‌ره‌كانی فه‌رمانگه‌ی ئاو دهی‌كرن پاك نییه‌و زۆرجاریش تێلكه به خۆڵ.
جگه له نه‌خۆشی كۆلێرا به‌كارهێنانی ئاوی پێس بۆته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی دیكه‌ی وه‌كو لم و به‌ردی گورچیه‌له‌و ژه‌هراوی بوون.
محمه‌د خه‌له‌فی (40 ساڵ) شۆفێری ئۆتۆمبێلی تانكه‌ری سه‌ر ئیداره‌ی ئاوه‌و، ئاو ده‌فرۆشێت به هاوڵاتیان ده‌ڵیت، ئاوه‌كه له بیری “فلیحیه” ده‌هێنێت، له پێنج سه‌عاتی یه‌كه‌مدا ئاوه‌كه لێله، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه سكاڵای له پیسی ئاوه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌و كاته‌دا تانكه‌ره‌كه‌یان بۆ پركراوه، سه‌ره‌اری ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامه له ئاو فرۆشتن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، فرۆشتنی ئاوی لێل ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زۆری فشاری كاركردن، چونكه ته‌نها 3 تانكه‌ر هه‌یه بۆ دابینكدرنی ئاوی شارۆچكه‌كهة له كاتێكدا پێوستی به تانكری زیاتر هه‌یه.