له پاش پێنج ساڵ له ده‌ركردنی داعش له ره‌ققه- سه‌به‌ته‌ی خۆراك له جیاتی پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان
ره‌ققه – نۆرس پرێس
محه‌مه‌د جاسمی (39 ساڵ) به ئه‌وپه‌ری په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانی “كارتی مۆڵ”ی تایبه‌ت به خێزانه‌كه‌ی ده‌كات، كه له‌لایه‌ن رێكخراوێكی مرۆییه‌و له ره‌قه بۆی ته‌رخانكراوه‌و له ساڵی 2018 ه‌وه واڕاهاتووه هه‌موو كۆتایی مانگێگ وه‌ری بگرێت.
جاسم كه له خێزانێكی نۆ نه‌فه‌رییه و له گه‌ره‌كی حسێوهی رۆژئاوای شاره‌كه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ده‌ڵێت: به وه‌رگرتنی هاوكاری له رێكخراوێكی مرۆیی و ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی به كرێی داوه، پاره‌ی زیاتری ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆیه پێویستی به‌كاركردن نییه.
هاوشێوه‌ی خێزانی جاسم هه‌زاران خێزانی دیكه له ره‌ققه هه‌ن، كه هاوكاری مانگانه له رێكخراوه مرۆییه‌كان وه‌رده‌گرن، چ خۆراك یان پاره بێـت، له‌ر ێگای “كارتی مۆڵ” كه ده‌توانێت برێك خۆراكی پێ وه‌ربگرێت به گوێره‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌ندێك له‌و خێزانانه پێوستییان به‌م هاوكاریانه هه‌یه، به‌ڵام بایه‌خدانی ته‌واوی به‌رنامه كۆمه‌ك به‌خشه‌كان به‌م لایه‌نه و بایه‌خ نه‌دان به پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بۆ فه‌راهه‌م كردنی هه‌لی كار، رووبه‌روی ره‌خنه‌ی ناوخۆیی بۆته‌وه،
كه‌سانێك هه‌ن پێیان وایه، پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ شارێك كه به رێژه‌ی 80% وێران بووه، له دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك له پێشتره.
هه‌روه‌ها چاوه‌روانی هاوكاری له‌لایه‌ن رێژه‌یه‌كی زۆر له خێزانه‌كان ئه‌نجامی نه‌رێنی هه‌بووه‌و وایان لێ كردوون له كاركردن دوور بكه‌ونه‌وه‌و جۆرێك ته‌مبه‌ڵی له كۆمه‌ڵگای خۆجیی دروست بكات و ژماره‌یه‌ك زۆر له بیكاران ده‌ركه‌ون.
كاریگه‌ر نین
به‌پێی راپۆرتێكی رێخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كه له ساڵی 2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه، رهقهه یه‌كێك له‌و شارانه‌ی كه زۆرترین بۆردوومانكراوه له سه‌ره‌ده‌می نوێ‌دا.
له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی داعش له ره‌ققه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌ر له پێنج ساڵ، ده‌یان رێكخراوی مرۆیی روویان له شاره‌كه‌و گونده‌واره‌كه‌ی كرد.
له ئێستادا 20 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و 112 رێكخراوی خۆجێی له ره‌ققه‌و گونده‌واره‌كه‌ی چالاكن، به‌ڵام زۆره‌به‌یان له بواری پشتیوانی ده‌روونی خۆراك كارده‌كه‌ن.
لۆره‌نس بورسان كه چاودێری كاری رێكخراوه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری ده‌كات له ره‌قه ده‌ڵێت، سه‌ره‌رای به‌ڵێنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ره‌ققه، به‌ڵام وێرانی شاره‌كه وه‌كو خۆی وایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، میكانزمی پشتیوانكردن سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، زیاتر بایه‌خی به سه‌به‌ته‌ی خۆراك ده‌دا، باشتر وابوو له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان كاریان بكردایه‌و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان دابین بكردایه، وه‌كو شیش و چیمه‌نتۆ.
هه‌روه‌ها وتی، لاینه كۆمه‌ك به‌خشه‌كان خویان دزیه‌وه له پشتیوانیكردنی كه‌رتی وزه‌و تۆڕه‌كانی ئاو‌و كشتوكاڵ و ئاوه‌رۆ، له بری ئه‌وه‌ش زیاتر بایه‌خیان دا به دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك.
به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به هۆی سه‌به‌ته‌كانی خۆراك زۆرێك له خێزانه‌كان بۆنه به كه‌سانی بێ كار‌و نا كاریگه‌ر.
ژووی پیشه‌سازی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ره‌قه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، له ره‌ققه 150 كارگه‌و دامه‌زراوه هه‌بوونن كه دانیشتوانی ناوچه‌كه كاریان تیادا ده‌كرد، به‌ڵام زۆربه‌یان بێ به‌شكراون له‌پشتیوانی و كه‌ره‌سته بنه‌ره‌تییه‌كانی وه‌كو وزه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی بیاناكانیان وێران بوونه‌وه پێویستیان به نۆژه‌ن كردنه‌وه هه‌یه.
لایه‌نه كۆمه‌ك به‌خشه‌كان رێڕه‌وه‌كان دیاری ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه‌كانی ئیداره‌ی چوار رێكخراوی ناوخۆیی له ره‌ققه به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، پشتیوانی پرۆژه‌كان له رێگای لایه‌نی كۆمه‌ك به‌خش دیاری ده‌كرێت و لایه‌نه كۆمه‌ك به‌خشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێڵی گشتی ئه‌و پرۆژانه دیاری ده‌كه‌ن كه به نیازن كۆمه‌كی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ پێدانی رووبه‌رێكی كاركردن به رێكخراوه ناوخۆییه‌كان له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان به پێی دیدی ئه‌وان.
هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ل پرۆژه‌كانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكارییه خۆراكییه‌كان ده‌كرێن، هه‌ندێك رێكخراوی ناوخۆیی هه‌وڵده‌دات جۆره هاوسه‌نگییه‌ك دروست بكات له نێوان مه‌رجی كۆمه‌ك به‌خشه‌كان و دیدی خۆیان، رێكخراوی دیكه‌ش هه‌یه به بێ هیچ دهسهتكارییهك كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كردنی به‌رده‌وام بێت.
رێكخراوه‌كان پرۆژه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و هێڵه گشتیانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه لایه‌نی كۆمه‌ك به‌خش دیاری ده‌كه‌ن، واتا لایه‌نی كۆمه‌ك به‌خش سیاسیه‌تی پشتیوانی دیاری ده‌كات له رێگای كاركردن به‌دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌كانی خۆراك، به‌پێ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه قسه‌یان بۆ نۆرس پرێس كرد به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كرین له‌به‌ر مه‌ترسی راگرتنی پشتیوانییه‌كانیان.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، تیمی تایبه‌تی كۆمه‌ك به‌خشان له ناوچه‌كه كارده‌كه‌ن و لێكۆڵێنه‌وه‌ی ورد‌و روپێووی ئاماده ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به پێداویستی ناوچه‌كان به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ئه‌و كه‌رته‌ی پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كار‌و نوسینگه‌ی رێكخراوه‌كان له ره‌ققه كه نۆرس پرێس بینیویه‌تی، 14 به‌رنامه‌ی كۆمه‌ك، كه پشتیوانی له رێكخراوی خۆجێی و نێوده‌وڵه‌تی له ره‌ققه ده‌كه‌ن، سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی و ئه‌مریكایه.
گرنگترین كه‌رتی فه‌رامۆشكراوه
ئیبتیسام عه‌بد هاوسه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له ره‌ققه ده‌ڵێت، به به‌راورد له گه‌ڵ قه‌باره‌ی زیانه‌كان، پشتیوانی پێشكه‌شكراو به كه‌رتی كشتوكاڵ ناگاته له‌سه‌دا 20.
به پێی خشته‌كانی نوسینگه‌ی ئاودێری پێوستیان به 253 هه‌زار دۆلار‌و 198 ئامێر‌و هه‌ندێك كه‌ره‌سته دیكه هه‌یه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی جۆگاكانی ئاودێری و وێستگه‌كانی ئاودان.
هه‌روه‌ها به هۆی زۆری لیته، تۆڕی ئاوه‌رۆی كشتوكاڵ به 15% توانای خۆی كارده‌كات، چونكه 10 ساڵه نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه رووبه‌رێكی به‌رفراوان له زه‌وی كشتوكاڵی گونده‌واره‌كانی ره‌ققه دووجاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێ هاتوون و به‌كه‌ڵكی كشتوكاڵ نایه‌ن.
راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاودێری باس له‌وه‌ش ده‌كات كه 203 كیلۆمه‌تر له ئاوه‌رۆ كشتووكاڵیهكانی گونده‌واری ره‌ققه پێوستیان به عه‌زل هه‌یه، جگه له 600 كیلۆمه‌تری دیكه‌ی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان پێویستی به 1.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پارانه‌ی بۆ كه‌رتی كشت‌وكال خه‌رج كراون ناگاته 5% به به‌راورد له گه‌ڵ قه‌باره‌ی زیانه‌كان.
ژماره‌و ئاماره‌كان
به گوێره‌ی راپۆرتێكی نوسینگه‌ی رێكخراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ره‌ققه كه ماوه‌ی نێوان ساڵی 2018 تا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌گرێته‌وه، 20 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و 122 رێكخراوی ناوخۆیی 864 یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی رێكخراوه‌كان مۆركردووه.
نۆرس پرێس راپۆرتی ته‌واوی كاری رێكخراوه‌كانی ده‌ست كه‌وتووه‌و ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات كه كاریان كردووه له سه‌ر 230 پرۆژه‌ی تایبه‌ت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاككردنی هه‌ندێك له كه‌رته‌كانی ژێرخانی ئابووری، هه‌روه‌ها 634 پرۆژه‌ی دیكه‌ش له بواری سایكۆلۆژی و په‌ره‌دانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فریاكه‌وتن جێبه‌جێكراوه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه رێكخراوه‌كان له ماوه‌ی چوار ساڵدا 220.232 كارتی مۆڵیان دابه‌شكردووه له گه‌ڵ 127.268 كارتی كاش و 996.125 سه‌به‌ته‌ی خۆراك و 63.839 سه‌به‌ته‌ی پاككردنه‌وه‌و 8.744 سه‌به‌ته‌ی حه‌وانه‌وه و 22.825 سه‌به‌ته‌ی كه‌رامه‌تی ژن و 38480 سه‌به‌ته‌ی NFI كه سه‌به‌ته‌ی نا خۆراكین و تایبه‌تن به پاككه‌ره‌وه كه‌ره‌سته‌ی دیكه.
به لێكدانه‌وه‌ی ژماره‌كان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له ماوه‌ی 4 ساڵدا 1.477.873 سه‌به‌ته دابه‌شكراون كه به‌هاكانیان ده‌گاته زیاتر له 70 ملیۆن دۆلار.
چاودێری كاری رێكخراوه‌كان له ره‌ققه، پێی وایه ئه‌و پارانه‌ی بۆ كارتی مۆڵه‌كان خه‌رجكراون، به‌شی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی له ره‌ققه پێی دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه سوودی لێ ببینن.
له‌به‌رامبه‌ردا رێكخراوه‌كان كاریان له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 333 پرۆژه كردووه له قوتابخانه‌وه نانه‌واخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی ویستكهی ئاودێری و ئاشی ئاردو كه‌رتی كاره‌باو چاككردنی رێگاكان و تۆره‌كانی ئاو‌و ئاوه‌رۆو پاك و خاوینی.
پێشتر خه‌له‌ف مه‌ته‌ر هاوسه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌وه‌و فێركردن له ره‌ققه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو، 27 قوتابخانه له ناوه‌ندی شار 31 له گونده‌كان به ته‌واوه‌تی وێران بوونه.
به‌پێی به‌ڵێنده‌رێك، یه‌ك مه‌تر بینا نزیكه‌ی 100 دۆلاری پێویسته‌و قوتابخانه‌یه‌كی دوو نهۆمی ئه‌وپه‌ری رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 1500 بۆ 2000 مه‌تر دووجا، واتا تێچوونی هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك ناگاته سه‌رووی دوو سه‌د هه‌زار دۆلار.
لایه‌نی فه‌رمی
ئه‌حمه‌د خه‌لیل جێگری هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ره‌ققه له لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس راگه‌یاند، له رۆژانی شه‌ردا ره‌ققه به ته‌واوه‌تی وێرانبوو، قوتبخانهكان و پرده‌كان و هێڵه‌كانی كاره‌با.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێكخراوه‌كان هاوكاربوون له پێشكه‌شكردنی فریاكه‌وتن به دانیشتوان له چوارچێوه‌ی كۆمه‌كێكی شه‌رمنانه، به‌ڵام ئێمه به هیواین رێكخراوه‌كان له قۆناغی فریاكه‌وتنه‌وه به‌ره‌و قۆناغی بونیاتنان هه‌نگاو بنێن،
خه‌لیل باسی له‌وه‌شكرد” ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ره‌قه له چه‌ندین كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كاندا داوای لێكردوون هاوكاری كه‌رتی كشتوكاڵ بكه‌ن و وێستگه‌و رێره‌وه‌كانی ئاودێری نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه‌و هاوبه‌شی بكه‌ن له دروستكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رچاوه‌ی كار بۆ دانیشتوان و رزگاركردنیان له بێكاری كه كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی گه‌نجان.