بۆ یه‌كه‌م جار… ده‌ستی دزین ده‌گاته داره زه‌یتونه به‌رداره‌كانی ده‌رعا
درعا- نۆرس پرێس
محه‌مه‌د كهرادی 48 ساڵی كه دانیشتووی شاری ده‌رعایه، پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه رۆژێك له رۆژان ده‌ستی دزی بگاته دار زه‌یتونه به‌رداره‌كان، له رێگای بڕینیان به‌و “داربرانه”ی كه به به‌نزین كارده‌كه‌ن.
پێش ده رۆژ “كهراد” دار زیتونهكانی به‌سه‌ر كرده‌وه له زه‌ویه‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری شاری ده‌رعا كه ژماره‌یان 200 داره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینی نه‌ده‌كرد دزینی 40 له داره زه‌یتونه‌كان بوو.
هاوشێوه‌ی دانیشتوانی دیكه‌ی پارێزگاكه دزییه‌كه بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی، چونكه له ساڵانی رابردوودا راهاتبوون له‌سه‌ر دزینی به‌رهه‌می زهیتونهكانیان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو، به‌ڵام دزینی داره‌كان به بهرهكانێوه له مێشكی كه‌سدا نه‌بوو.
هه‌روه‌ها به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، دزینی داره زه‌یتونه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه‌و پارچه پارچه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشن، چونكه ته‌مه‌نی داره‌كان ده‌گاته نزیكه‌ی 35 ساڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بایه‌خی زۆری پێ ناده‌ن، به‌ڵام هه‌ر دارێك ساڵانه نزیكه‌ی 25 كیلۆ گرام زه‌یتون به‌رهه‌می هه‌یه.
جوتیارانی ده‌رعا ساڵانه له دوای ناوه‌راستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م به‌رهه‌مه‌كانیان لێ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مساڵیش كهراد یه‌ك تۆن به‌رهه‌می زه‌یتونی له‌ده‌ستداوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 13 ته‌نه‌كه زه‌یت.

به گوێره‌ی دانیشتوان نرخی یه‌ك ته‌نه‌كه زه‌یتی زه‌یتونی 16 كیلۆگرامی له بازاره‌كانی پارێزگای ده‌رعا، گه‌یشتۆته 325 هه‌زار لیره‌ی سوری.
به هۆی ناسه‌قامگیری باری ئاسایش و نه‌بوونی ده‌زگایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دزه‌كان و ده‌ستگیركردنیان، دیارده‌ی دزیكردن له پارێزگای ده‌رعا ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
دزیكردن مۆڵكی گشتی و تایبه‌تی گرتۆته‌وه، له‌وانه‌ش تێلی كاره‌بای ژێر زه‌وی و ئاسن و شیشی ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی حكومه‌ت كه دووچاری بۆردوومان هاتوون له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا.
هه‌روه‌ها 70 دار زیتون له كێلگه‌ی ره‌زوان عومه‌ری 54 ساڵ (ناوی خوازراوی یه‌كێك له دانیشتوانی ده‌رعایه) دزرا له ناوچه‌ی موفتیره له رێگای نێوان شاری ده‌رعاو تهفهسی رۆژئاوای پارێزگاكه، هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌ل و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی ژووی ناو كێڵگهكهشی دزران.
عومه‌ری په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ئه‌و هێزانه‌ی حكومه‌ت ده‌كات كه له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیركراون، چونكه ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ناره‌زایه‌تییه‌كان له ساڵی 2011 ه‌وه چه‌ندین خاڵی سه‌ربازی تیادا جێگیركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌وانه‌یه ئه‌ندامانی هێزه‌كانی حكومه‌ت داره‌كانیان نهبڕیبێتهوه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به بڕیك پاره چاوپۆشیان له‌و كاره كردووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به هۆی ئه‌و دزییه زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه، چونكه پێویسته داری دیكه له شوێنی داره دزراوه‌كان بڕوێنێت، كه تێچووه‌كه‌ی به نزیكی 4 ملیۆن لیره سوری مه‌زنده ده‌كرێت.
ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه دزییه‌كی له‌و جۆره لانی كه‌م پێوستی به 10 زه‌لام و ئۆتۆمبێڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی داره‌كان به خێرایی بگوازنه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دوور به مه‌به‌ستی پارچه‌پارچه‌كردنی و فرۆشتنیان، به تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه وه‌رزی زستان نزیكبۆته‌وه.
عومه‌ری باس له‌وه‌شده‌كات كه نرخی یه‌ك تۆن دار گه‌یشتۆته یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار لیره‌ی سوری.
به مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا بۆ دهستیگركردنی ئه‌نجامده‌ران عومه‌ری سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی كردووه له ناوچه‌ی زاحییه‌ی نزیك كێڵگه‌كه‌ی،
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌فسه‌ری ئێشكگر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گومانی له كه‌س هه‌یه، به ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی وتووه، پرسیار له‌و خاڵه سه‌ربازییه‌ی نزیك كێلگه‌كه بكات، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان دزه‌كانیان بینیوه.
جوتیاره‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئهفههسهركه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدام كه به دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه بكات، به‌ڵام من دڵنیام ئه‌و دۆسیه‌یه گرنگی پێ نادرێت.
به‌پێی ئامارێكی كۆنی به‌رێوه‌به‌رێتی كشتوكاڵی ده‌رعا، ئه‌و ناوچانه‌ی پێش 11 ساڵ كرابوون به زهیتونة نزیكه‌ی 29.731 هیكتار بوون.
عه‌بدولمه‌جید سه‌لوم (60 ساڵ) یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری ده‌رعا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، نزیكه‌ی 20 سكاڵا له ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی رابردوودا تۆماركراوه، سه‌باره‌ت به دزینی داری زیتون.
له‌لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و سكاڵانه ئاراسته‌ی كه‌سایه‌تی پارێزگاكه ده‌كرێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنیان، چونكه هێزه‌كانی حكومه‌ت له ناوچه‌كه‌دا توانای ئه‌وه‌ی نییه باری ئاسایش رابگرێت.
وتیشی، كه‌سایه‌تی شاره‌كه هێزیان نییه بۆ راوه‌دوونان و گرتنی دزه‌كان، به‌ڵام سه‌ردانی چه‌ند كێڵگه‌یه‌ك كراوه له‌وانه‌ی كه دزیان لێكراوه، بۆ ئاگاداربوون له زیانه‌كان.
یه‌كێك له‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی دزه‌كان، بانگهێشتكردنی بازرگانانی ته‌خته‌یه له شاری ده‌رعا، پرسیاریان لێكراوه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی داریان پێ فرۆشتبێتن له ماوه‌ی رابردوودا بۆ گه‌یشتن به دزه‌كان، به‌ڵام هیچ ئامانجێكی نه‌بوو.
دانیشتوانی ده‌رعا ده‌ڵێن، ئه‌و دارانه‌ی ده‌دزرێن له پارێزگاكانی دیكه یان له ناوچه‌ی دوور له شوێنی دزیكردنه‌كه، ده‌فرۆشرین. سه‌لوم د‌ڵێت: خاوه‌ن كێلگه‌كان له كاتی لێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می زه‌یتون شه‌وان پاسه‌وانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت به درێژایی ساڵ پاسه‌وانی بكرێت، له كاتێكدا كه دیارده‌ی دزینی داره‌كان بڵاوبۆته‌وه‌و له بیری هیچ كه‌سێكیش نه‌بوو،