دێره‌زوور – نۆرس پرێس
به‌مه‌به‌ستی پاشه‌كه‌وتكردنی چه‌ند لیترێك ئاو بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك یان دوو رۆژ زیاتر به‌شی بكات، فه‌ریده دهسهتدهگرێت به به‌كارهێنانی ئاو، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێت پاره‌ی زیاتر خه‌رجبكات بۆ كرێنی ئاو له ته‌نكه‌ره‌كان.
فه‌ریده ئه‌حمه‌دی 45 ساڵ هاوشێوه‌ی دانیشتوانی دیكه‌ی گوندی زهغیرجهزیرهی رۆژئاوای حه‌سه‌كه، ماوه‌ی دوو مانگه به هۆی په‌ككه‌وتنی وێستگه‌ی ئاوی ناوچه‌كه، رووبه‌رووی نه‌مانی ئاو بۆته‌وه.

دانیشتوانی گونده‌كه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، ئاو له تانكه‌ری بچووك ده‌كڕن، كه له رووباری فورات پڕده‌كرێن به نرخی هه‌زار لیره بۆ هه‌ر به‌رمیڵێك.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هوشداری ده‌درێت له باره‌ی به‌كارنه‌هێنانی راسته‌وخۆی ئاوی پیسبووی رووباری فورات به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، به‌ڵام دانیشتوانی گونده‌كه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه.
به‌كارهێنانی ئاوی رووباری فورات له لایه‌ن دانیشتوانی گوندی زهغیرجهزیره، هاوكاته له‌گه‌ل تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له ناوچه‌كانی كه‌ناری رووباره‌كه به هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس.
به پێی قسه‌كانی خزر شیمالی به‌رێوبه‌ری وێستگه‌ی ئاوی زه‌غیر، كۆنی و تێكچوونی ماتۆرهكانی وێستگهكهو نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێویست، بۆنه‌ته هۆی په‌ككه‌وتنی كاره‌كانیان.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، به پشتیوانی “یونسیف” ماوه‌ی یه‌ك مانگه ده‌ستیان كردووه به پاككردنه‌وه‌و لابردنی ئامێره له كاركه‌وتووه‌كان و دانانی ئامێری نوێ له رێگای لیژنه‌ی شاره‌وانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ده‌ێره‌زوور.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ئامێره‌كان هێشتا كاره‌كانی نۆژرهنكردنهوه به ته‌واوه‌تی كۆتاییان پێ نه‌هاتووه، چونكه هه‌ندێك له ئامێره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری ده‌هێنرێن.
به‌رێوه‌به‌ری وێستگه‌ی ئاوی زه‌غیر ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌ختی رێوشوێنه‌كان له ده‌روزاه سنوورییه‌كان بونه‌ته هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ئامێره‌كان، هه‌ندێك له‌و ئامیرانه ماوه‌ی زیاتر له 15 رۆژه له ده‌روازه‌ی سیمالكا گیریان خواردووه.
به هۆی تێكچوون و رزین و كۆتایی هاتنی ماوه‌ی كاركردنیان، سه‌رپه‌رشتیارانی وێستگه‌كه ناچاربوون زۆربه‌ی ئامێری وێستگه‌كه بگۆرن.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، ئه‌شره‌ف عله‌یان به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زاروه‌ی ئاو له ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری و شاره‌وانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی دێره‌زوور به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، شكستیان هێناوه له دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ چاككردنی وێستگه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توانای ماددی دامه‌زراوه‌كه زۆر كه‌مه‌و بۆته هۆی سستی كاره‌كانیان، چونكه پاره‌ی وه‌رگرتنی ئاو وه‌كو پێویست نییه‌و خه‌رجی چاككردنی ئامێره‌كان گرانن، بۆیه ئامێره په‌ككه‌وتووه‌كان كه‌ڵه‌كه بوونه‌وه، دامه‌زراوه‌كه توانای ئه‌وه‌ی نییه خه‌رجییه‌كانی به دراوی بیانی دابین بكات.

خالید عه‌لی ته‌مه‌ن 47 ساڵ نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به دواكه‌وتنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كه، له كاتێكدا كه ئاو كڕین بارگرانییه‌كی دیكه‌ی خستۆته سه‌ر شانیان.
ئه‌و پیاوه چل ساڵه ده‌ڵێت: چه‌ند رۆژ جارێك، به بڕی 20 هه‌زار لیره‌ی سوری ئاو ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م نییه له كاتێكدا كه باری گوزرانی تێكچووه‌و گرانی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه.