به‌ره‌و ره‌ققه- پیشه‌وه‌ران كۆبانی به‌جێ ده‌هێڵن
كۆبانی- نۆرس پرێس
حوسین كه‌لوپه‌لی دوكانه‌كه‌ی كۆده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بۆ شاری ره‌ققه‌ی له دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی له‌شاری كۆبانی.
حوسین حه‌مۆ-ی 32 ساڵ كه ماوه‌ی 16 ساڵه له پیشه‌سازی مۆبیلیا كارده‌كات، خوازیاره كاره‌كه‌ی له كۆبانی جێبهێڵێت، دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ساڵه به ته‌واوه‌تی كاری نه‌ماوه.
كۆبانی شه‌پۆلێكی كۆچی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به خۆوه ده‌بینێت و دانیشتوانی ناوچه‌كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ نا سه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌منی به هۆی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كردنی به داگیركردنی ناوچه‌كه‌و قورسی بارۆدخی ژیان.
هه‌روه‌ها پیشه‌وه‌رانی شاره‌كه جگه له كه‌می سوته‌مه‌نی و كاره‌با، رووبه‌ڕووی چه‌ندین گرفت ده‌بنه‌وه له‌كاتی هێنانی كه‌ره‌سته سه‌ره‌كییه‌كان له‌شاره‌كانی دیكه‌وه.
به هۆی لاوازی باری ئابووری، له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌ی پیشه‌وه‌ران له كۆبانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه‌و زۆرینه‌یان روویان له شاری ره‌ققه كردووه.
حه‌مۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نزیكیه یه‌ك ساڵه كاته‌كانی له نێوان دوكانه‌كه‌ی و ماڵه‌كه‌ی به سه‌ر ده‌بات” دوو هه‌فته جارێك سووكه كارێكی بۆ دێت، كه به‌شی خه‌رجی خێزان و دوكانه‌كه‌ی ناكات.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن سی ساڵه له گه‌ڵ براكانی كاری ده‌كرد، به‌ڵام به هۆی جه‌نگ له یه‌ك دابران و ماوه‌ی پێنج ساڵه له دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ كۆبانی دوكانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری له دوكانه‌كه‌ی خه‌رجكردووه.
له پاش داگیركردنی سه‌رێ كانی و گرێ سپی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی له ساڵی 2019، جوڵه‌ی كار له كۆبانی سست بووه‌و خاوه‌ن پیشه‌كان چیتر توانای ئه‌وه‌یان نه‌ما پاره‌ی كرێكاره‌كانیان خه‌رج بكه‌ن و ناچار بوون چیتر كاریان پێ نه‌كه‌ن.
فه‌تحی شێخۆ هاوسه‌رۆكی ژووی پیشه‌سازی هه‌رێمی فورات، هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م گرفته ده‌داته پاڵ به‌رێوه‌به‌رێتی پیشه‌سازی، چونكه پشتیوانی پێویستیان پێشكه‌ش به پیشه‌وه‌ران نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها هوشداریدا له‌وه‌ی شاری كۆبانی رووبه‌ڕووی جۆره كاره‌ساتێك ده‌بێته‌وه، گه‌ر پشتیوانی پێویست له پیشه‌وه‌ران نه‌كرێت.
پێشتر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی له هه‌رێمی فورات كۆتایی به به‌رپرسیارێتی خۆی هێنا به‌رامبه‌ر به پیشه‌وه‌ران و ئئه‌و كاره‌ی سپارده ژووری پیشه‌سازی و ئامادنهبوو هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه بدات.
بارودۆخه‌كه هاوكار نییه بۆ عه‌دنان رامی بۆ ئه‌وه‌ی شاری كۆبانی جێبهێلێت و بڕوات بۆ ره‌ققه، چونكه ئه‌و له بواری چاككردنی رێكخره كاره‌باییه‌كان كارده‌كات، كه ئه‌مه‌ش پیشه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه‌و دانیشتوانی ره‌ققه به كه‌می پێوستیان پێی هه‌یه، به هۆی بوونی ئه‌مپێره‌كانی كاره‌با.
ئه‌و ده‌لێت: دوكانه‌كه‌م نیمچه چۆڵه‌و ماوه‌ی دوو مانگه هیچ پارچهیهكهم بۆ نه‌هاتووه به مه‌به‌ستی چاككردن، پێشتر ناوه‌ندی ده‌ستكه‌وتی مانگانه‌م نزیكه‌ی 300 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
رامی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه واز له پیشه‌كه‌ی بهێنێت و به دوای كارێكی دیكه‌دا بگه‌رێت بۆ دابینكردنی بژێوی خێزانه‌كه‌ی له كاتێكدا كه جوڵه‌ی كار له شاری كۆبانی نیمچه وه‌ستاوه.