له گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی… زستان بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی ئاواره‌كان له ئۆردوگاكانی حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
له گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان، “حوسه‌ینه” ترسی لێ نیشتووه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی و ئازاره‌كانی ساڵی رابردوو كه دووچاری خێزانه‌كه‌ی هات، به هۆی كه‌می و دوواكه‌وتنی ئه‌و بڕه‌ی مازۆته‌و پێداویستییه‌كانی زستان كه به‌سه‌ریان دابه‌شده‌كرێت.
له كاتێكدا كه حوسه‌ینه عه‌لی (46 ساڵ)ی ئاواره‌ی گوندی ته‌ل زیاب له گونده‌واری سه‌رێ كانێ ده‌ڕوانێته خێوه‌ته شڕه‌كه‌ی كه ماوه‌ی سێ ساڵه جێگیركراوه ده‌ڵیت، نازانین چون زستان به رێبكه‌ین! هێچیان پێمان نه‌داوه، نازانین چێ بكه‌ین؟.
ئه‌م ئاواره چل ساڵه كه له گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا له‌به‌رده‌م خێوه‌ته‌كه‌ی دانیشتوه له ئۆردوگای واشۆكانی، سكاڵا ده‌كات له نا‌هه‌مواری ژیانیان چونكه تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانییه‌وه چلی زستانه بكرێت و دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش وه‌رزی زستان دێت و تاوه‌كو ئێستاش جلوبه‌رگ به‌سه‌ر منداڵان دابه‌ش نه‌كراوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ساڵانی رابردوو به‌سه‌ریاندا هاتووه، ئاواره‌ی ئۆردوگاكانی سه‌رێ كانی و واشۆكانی له حه‌سه‌كه نیگه‌رانن له نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان كه ژیانیان قورس‌تر ده‌كات.
به بیركردنه‌وه‌یان له زستانی رابردوو ئاواره‌كان زیاتر نیگه‌ران ده‌بن، چونكه خێزانه‌كانیان له ئۆردۆگانی واشۆكانی باكووری حه‌سه‌كه رووبه‌رووی كه‌می سوته‌مه‌نی هاتن و هه‌ر خێزانێك رۆژانه ته‌نها 4 لیتر مازۆتی پێ ده‌درا.

ئه‌مه‌ش برێكی زۆر كه‌مه، له كاتێكدا هه‌ر خێزانێك رۆژانه پێوستی به 20 لیتر مازۆت هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ناو خێوه‌ته‌كاندا زۆر له خانووه‌كان نزمتره.
به‌پێ قسه‌ی ئاواره‌ی ئۆردوگاكه . پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مازۆت له وه‌رزسی زستانی رابردوو له سه‌ری ساڵدا ده‌ستیپێكرد، واتا ئه‌وانه‌ی كه باری ماددیان زۆر خراپبوو كه (زۆرینه‌ن) ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگ و نیو بێ به‌شبوون له گه‌رمكردنه‌وه.
خزمه‌ته پێشكه‌شكراوه‌كان مایه‌ی شه‌رمن
به پێی ئاماره‌كانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری، هێرشی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی له نۆی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 بۆ سه‌ر هه‌ردوو ناوچه‌ی سه‌رێ كانی و گرێ سپی” بووه هۆی ئاواره‌بوونی نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س.
ئۆردوگای واشۆكانی نزیكه‌ی 16 هه‌زار ئاواره‌ی سه‌رێ كانی و گونده‌واره‌كه‌ی له خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها 2516 خێزان كه ژماره‌یان 14548 كه‌سه له ئۆردوگای سه‌رێ كانی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
چه‌ند رێخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خۆجیی له هه‌ردوو ئۆردوگاكه كار ده‌كه‌ن و خزمه‌تگوزاری سنووردار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و به‌پێی ئیداره‌ی هه‌ردوو ئۆردوگا، كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دان به‌و دوو كه‌مپه نانێت.
ئه‌لعه‌لی دوو دڵه له نێوان دابینكردنی پێداویستی سه‌ره‌كی خۆراك بۆ منداڵه‌كانی، یان كرینی جلوبه‌رگ و راخه‌رو مازۆت، وه‌كو هه‌موو ئاواره‌كانی دیكه خوازیاره له پێش هاتنی وه‌رزی زستان پێداویستی خۆگه‌رمكه‌ره‌وه وه‌ربگرێت.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رزان عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ئۆردوگای واشۆكانی د‌ڵێت، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی وستان، به ده‌نگه‌وه‌هاتنی رێكخراوه‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستی ئاواره‌كان زۆر شه‌رمنانه‌یه‌وه‌و وه‌ك نه‌بێت وایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی ساڵی رابردوو ئه‌مساڵدا، كاردانه‌وه‌كان سست بوون و ئه‌و خزمه‌ت گوزاریانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كران شه‌رمنانه بوون، به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ئۆكرانیا‌و روسیا، خزمه‌تكوزارییه‌كان به ته‌واوه‌تی نه‌مان.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری پێشكه‌شكردنی پێداویستی زستانه بۆ ئاواره‌كان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت، تا ئه‌م ساته هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نییه بۆ پێشكه‌شكردنی جلی زستانه به منداڵان و سوته‌مه‌نی بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه‌و له گه‌ل خێوه‌ت و راخه‌ر.
دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی پێداویستییه‌كان
به مه‌به‌ستی رێگری كردن له دزه كردنی ئاوی باران بۆ ناو خێوه‌ته‌كانیانة ئاواره‌كان به ناچاری هه‌ستاون به پینه‌كردنی خێوته‌كان و داخستنی به عه‌لاگه‌ی نایلۆن، به‌ڵام ئه‌م كاره سه‌ركه‌وتوو نییه، چونكه له ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م شه‌پۆلی باراندا ئاو دزه‌یكرد بۆ ناو خێوه‌ته‌كان.
هه‌ر له هه‌مان ئۆردوگادا، زه‌ینه‌ب محه‌مه‌دی (43 ساڵ) كه ئاواره‌ی سه‌رێ كانییه‌و له ئۆردوگای واشۆكانی نیشته‌جێیه، توانای ئه‌وه‌ی نییه كه‌ره‌سته‌ی گه‌رمكه‌ره‌وه بۆ خێزانه‌كه‌ی بكرێت وه‌كو ئاماژه‌ی كردنی بۆ هه‌ژارییان پرسیارده‌كات: چۆن شت بكرێن و ئیمه له‌م خێوه‌تانه ده‌ژین؟

ئه‌و‌یش به هه‌مان شێوه ده‌ترسێت له دوا كه‌وتنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مازۆت و پێداویستییه‌كانی دیكه و ده‌ڵێت: گه‌ر له ناوه‌راستی وه‌رزی زستاندا وه‌ری بگرین، تا چه‌ند سوودی ده‌بێت؟
دوخه‌كه له ئۆردوگای سه‌رێ كانی زۆر له ئۆردوگای واشۆكانی باشتر نییه.
ریاز مه‌رعی به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان له به‌رێوه‌به‌رێتی ئۆردۆگای سه‌رێ كانی ده‌ڵێت: سه‌ره‌رای په‌یوه‌ندیكردن له گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه‌ی له ئۆردوگاكه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ كامیان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان نه‌داوه پێداویستی وه‌رزی زستان بۆ ئاواره‌كان دابین بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه دابینی ده‌كه‌ن دابه‌شكردنیان دوا ئه‌كه‌وێت، پێش دوو رۆژ پانه‌كه‌یان دابه‌شكردووه له كاتێكدا كه وه‌رزسی زستان نزیك بۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پیداویستی ئاواره‌كان له كاتی نه‌گونجاودا دابه‌شده‌كرێن، كه‌ره‌سته‌كانی هاوین له زستاندا‌و هی زستان له هاوینداة گه‌ر هه‌بێت.