به‌ر له سێ ساڵ.. ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كانی پێشێلكرد له سه‌رێ كانێ و گرێ سپی
ژووری هه‌واڵ- نۆرس پرێس
ئه‌و كات د‌لۆ محەمه‌د عه‌لی (29) ساڵ كارمه‌ندی ته‌كنیكی بوو له سه‌ر ئامێری تیشك له سه‌رێ كانێ كه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بیست ئه‌مریكا بڕیاریداوه له ناوچه‌كه‌یان پاشه‌كشی بكات، ئه‌و له ئێستادا نوسینگه‌ی ته‌ندروستی به‌رێوه‌ده‌بات له ئۆردوگای “واشۆكانی” تایبه‌ت به ئاواره‌ی شاره‌كه‌ی كه له‌لایه‌ن توركیاوه داگیركرا له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیدا پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كشانه‌وه.
عه‌لی پرسیاری ئه‌وه له نۆرس پرێس ده‌كات، چی ده‌بوو گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌یان نه‌كشایه‌ته‌وه، ئایا ئێستا به‌رده‌وام ده‌بوو له كاره‌كه‌ی له به‌شی تیشك و له ناو كه‌س و كاری خۆی؟
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه، یادی سێ ساڵه‌ی داگیركردنی هه‌ردوو شاری سه‌رێ كانی و گرێ سپی بوو، له لایه‌ن توركیاوه، دوا به دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان دۆنالد ترامپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكاو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا.
له‌گه‌ڵ یادی سێ ساڵه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، هێشتا دانیشتوانی ناوچه داگیركراوه‌كان ئاواره‌ن و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به “ناپاكی” له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
به‌ڵێنه‌كانیان نه‌برده سه‌ر
د‌لۆ ده‌لێت: نێرده‌یه‌ك له ده‌م سپی و پیاو ماقوڵانی سه‌رێ كانی سه‌ردانی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان كرد له گوندی “تل ئه‌رقه‌م” به دووری 5 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای شاره‌كه، ئه‌مریكییه‌كان به‌ڵێنی مانه‌وه‌یان پێدان به مه‌به‌ستی پاراستنیان له هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا.
رۆژی دواتر به‌ڵێنه‌كانیان نه‌برده سه‌رو باره‌گانیان چۆل كرد بێ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان بگوازنه‌وه، به‌م شێوه‌یە د‌لۆ باسی ره‌وشه‌كه‌ی ئه‌و كاته ده‌كات.
له مانشێتی راگه‌یاندنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باسی ناوچه‌كه ده‌كرا له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی (ناوچه ئارامه‌كه) كه له‌لایه‌ن جه‌یمس جیفری نێردراوی پێشووی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندرا، کە بریتی بوو له چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسییه‌كانی توركیا و ئاسایشی سنووه‌ركانی و راگرتنی شه‌ری نێوان توركیا‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده).
هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا كه رێگری بكه‌ن له‌سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ، به‌و پێیه‌ش (هه‌سه‌ده) له بنكه‌كانی كشایه‌وه ، به‌ڵام توركیا بێ راوه‌ستان هه‌ر به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌كانی.
ئه‌و كات كۆلۆنێڵ مایلز كاگێنس وته‌بێژی ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی توانای پۆڵایین له راگه‌یاندروێكدا وتی، هاوپه‌یمانی پابه‌نه‌ده به سه‌رخستنی میكانزمی ئه‌منی له پێناو هاوبه‌شیكردنی توندوتۆل له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
گلۆپی سه‌وز
به‌ڵام له پێنجی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دژایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی (كانی ئاشتی) توركیا ناكات و چیتر هێزه‌كانی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له ناوچه‌كه‌دا جێگیر ناكات.
له پاش یه‌ك رۆژ له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان ئه‌ردۆگان و ترامپ له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2019، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاڵه‌كانیان كشانه‌وه له گوندی ته‌ل ئه‌رقه‌م، ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی دڵه‌راوكێ له نێوان دانیشتوانی شاره‌كه.
ئه‌م پاشه‌كشه‌یه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ كرا كه هه‌ڵكردنی گلوپی سه‌وزه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا.
فێڵێكی توركیا
ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (PYD) پێی وایه ئه‌وه‌ی روویدا جۆرێك بوو له فرت و فێڵ و په‌یوه‌ندی دوو قوڵی نێوان ئه‌ردۆگان و ترامپ.
له زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری نۆرس پرێس موسلیم وتی، دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا بێ ئاگابوون له‌وه‌ی روویده‌دا و كشانه‌وه‌كه‌ش چاوه‌روان نه‌كراو بوو.
په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش
به هۆی جیاوازی له بیر‌ورا له‌گه‌ڵ ترامب، له‌و كاته‌دا جیمس ماتیسی وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، بڕیاری له ناكاوی سه‌رۆك بۆ كشانه‌وه له سوریا رووبه‌رووی شه‌پۆلێك ناره‌زایی و سه‌ركۆنه‌کردن بووەوە به تایبه‌ت له لایه‌ن گه‌وره ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی پیران و نوێنه‌ران و فه‌رمانگه‌كانی ئاسایش و به‌رگری له پایته‌ختی ئه‌مریكا.
د‌لۆ پێی وایه ئه‌وه‌ی رویدا به راستی ناپاكی بوو، هێزه‌كانی ئه‌مریكاش پشتیان كردە هاوپه‌یمانه‌كانیان له رۆژ ئاوا، گه‌ر بێت و ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كانی جێ به‌جێ بكردایه ئێستا له ئۆردۆگاكان نەبوون.
له‌و كاته‌دا سیناتۆری كۆماری لیندسی گراهام له تویتێكدا رایگه‌یاند،
“گه‌ر ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ترامب له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی راست بێت ئه‌وا كاره‌ساته.. ئه‌مە په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه له‌سه‌ر شکۆی ئه‌مریكا چونكه پشتی له كورد كردووه”.
بۆردوومانه‌كانی توركیا “تاوانی جه‌نگ”ی لێكه‌وته‌وه‌و ئه‌و تاوانه ته‌نها له ئاوا‌ره‌كردنی دانیشتوانی هه‌ردوو شاری سه‌رێ كانی و گرێ سپی نه‌وه‌ستایه‌وه، به‌ڵكو په‌لی كێشا یۆ ئه‌نجامدانی تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی وبه‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی، به پێی چه‌ند رێكخراوێكی پزیشكی.
ساڵح موسلیم ده‌ڵێت، ئه‌مریكا دانی نا به هه‌ڵه‌كه‌یدا، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كار له كار ترازا.
زۆرێك پێیان وایه هه‌ڵوێستی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا ناپاكی بوو، تاوه‌كو ئێستاش مه‌ینه‌تی دانیشتوانی سه‌رێ كانی و گرێ سپی به‌رده‌وامه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیلهام ئه‌حمه‌دی سه‌ركرده له ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات له پاش ساڵێك له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا رایگه‌یاند، “ناتوانین هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار بكه‌ین به ناپاكی، چونكه ئه‌وان به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌جۆڵێنه‌وه.
له‌و كاته‌دا به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، كاتێك كه ویستی “ناوچه ئارامه‌كان” جێ به‌جێ بكات له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا بوو، هه‌روه‌ها كاتێك رێگایدا به ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی توركیا، ناچاربوو پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكات له گه‌ڵ ئه‌نکه‌ره‌دا.
له كۆتاییدا د‌لۆ محه‌مه‌د عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری نوسیگه‌ی ته‌ندورستی له ئۆردوگای ئاواره‌كانی سه‌رێ كانی ده‌ڵێت، “گه‌ر كانییه به ناوبانگه‌كانی شاره‌كه بیره نه‌وت بوونایه، ئه‌وا شاره‌كه‌یان ده‌بوو به پایته‌ختی ئه‌مریكا” وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك كه ئه‌وكات ئه‌مریكا پشتی لێ نه‌ده‌كردن.