پێشێلکارییەکانی سێ ساڵەی داگیرکاری تورکیا لە سەرێ کانی و گرێ سپی

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

کۆمەڵەی “تەئازور” بۆ قوربانیان دەرئەنجامی پێشێلکارییەکانی تورکیا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دڵسۆزی بە بەڵگە خستەڕوو، لە شارەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان، لە ماوەی سێ ساڵی داگیرکردنیاندا لە لایەن تورکیا و هاوپەیمانەکانیانەوە.

لە ساڵی 2019 دا تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیدا بۆ سەر ناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی دەستپێکرد، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هێڵی سنووری لەگەڵ تورکیا.

لە دوای لەشکرکێشی 68 ژن و 42٢ منداڵ، تۆمارکردووە، هەروەها لانیکەم 185 کەسیش کە بە زۆر گیراون و بێسەروشوێن کراون.

هەروەها 325 حاڵەتی ئەشکەنجەدان بە بەڵگە تۆمارکراون، کە پێنجیان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 92 دەستگیرکراو گواستراونەتەوە بۆ تورکیا، کە تا ئێستا 48یان سزا دراون و سزاکەیان لە 13 ساڵەوە دەستپێدەکات تا زیندانی هەتاهەتایی.

تائێستا  گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی دڵسۆزی توركیا 56 هاوڵاتی سڤیلیان كوشتووە كە چواریان ژنن و 11 یان راستەوخۆ و بەبەرچاوی خەڵکەوە کوژراون.

زیاتر لە 150 هەزار دانیشتووی سەرێ کانی و گرێ سپی بە ناچاری ئاوارە بوون، ئەویش دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری تورکیادا بۆ سەر شارەکانیان.

بەپێی داتاکانی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، لە سەرەتای لەشکرکێشیی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکە، نزیکەی 300 هەزار کەس ئاوارە بوون.

بەپێی بەڵگەنامەکانی ئەو کۆمەڵەیە، زیاتر لە 85%ی دانیشتوانی سەرێ کانی دوای لەشکرکێشی تورکیا نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانی 2500 خێزانی ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی سووریایان لە ماڵی ئاوارە کوردەکانی سەرێکانی و گرێ سپی نیشتەجێ کردووە کە 55 خێزانیان ژن و منداڵی ئەندامانی داعش بوون و زۆربەیان عێراقین.

ئەو خێزانانە لەو خانووانەدا نیشتەجێ کرابوون کە لە سەرێ کانی لەلایەن ئەندامانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو.

گروپەکانی سەر بە تورکیا دەستیان گرت بەسەر زیاتر لە 5500 خانووی نیشتەجێبوون و زیاتر لە 1200 فرۆشگای بازرگانی و پیشەسازی و 55 گوندیان لە دانیشتوانی رەسەنی خۆیان بەتاڵ كردەوە و دەستیان بەسەر زیاتر لە ملیۆنێك دۆنم زەوی كشتوكاڵی ناوچەكەدا گرت.

رۆژی 6ی نیسانی رابردوو، وەزیری ناوخۆی تورکیا، سلێمان سۆیلو، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “تورکیا پلانی هەیە نزیکەی 250 هەزار خانوو لە باکووری سووریا دروست بکات بە ئامانجی دابینکردنی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی یەک ملیۆن سوری”.

چاودێران ئەم هەنگاوەی تورکیایان بەوە خوێندەوە، کە هەوڵێکە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، هەروەها بۆ نیشتەجێکردنی سورییەکانی ناوچەکانی دیکەی سووریا، لە رۆژئاوای کوردستان.

لە چوارچێوەی ئاژاوەی ئەمنیدا، “تەئازور”  لانیکەم 72 تەقینەوەی لە ناوچەکەدا بە بەڵگە کردووە، کە بوون بە هۆی کوژرانی 145 هاوڵاتی سڤیل، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەیە، جگە لە زیاتر لە 300 بریندار.

ناوچەکە 46 حاڵەتی شەڕی ناوخۆیی لە نێوان گروپەکانی سەر بە تورکیادا، بەخۆوە بینیوە و لانیکەم 3 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە 25ی دیکەش برینداربوون.

کۆمەڵەی تەئازور ئاماژەی بەوەدا، ئەو پێشێلکاریانەی تورکیا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دڵسۆزی لە سەرێ کانی و گرێ سپی ئەنجامیانداوە، “زۆر زیاترە لەوەی کە بەڵگەی لەسەرە و پشتڕاستکراوەتەوە”.

کۆمەڵەکە جەختی لەوە کردەوە کە بڕی ڕاستەقینەی پێشێلکارییەکان “زیاترە لەو ژمارانەی کە لە ئامارەکەدا باس کراون”.

سەرچاوە: کۆمەڵەی تەئازور