
غەزالە عەبدولکەریم دەستی درێژ کرد بۆ گیرفانی و کلیلی ماڵەکەی دەرهێنا و خەمباری رووی دەموچاوی داپۆشی: ئەمەیە کە لە سەرێ کانی بۆم بەجێم ماوە.
کاتێک پرسیمان بۆچی کلیلەکانی هەڵگرتووە، وتی: کلیلەکان یادەوەریی ئێمەن، مافی خۆمانە بگەڕێینەوە بۆ ماڵەکانمان.
ژنە تەمەن هەشتا ساڵەکە، سێ ساڵ لەمەوبەر ئاوارە بوو بۆ ئۆردوگای واشۆکانی لە رۆژئاوای حەسەکە، دوای لەشکرکێشییەکی تورکیا، بە یاوەری گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن، بۆ سەر شارەکەیان.
غەزالە لە هەلومەرجێكی سەختدا لەگەڵ كوڕەكەی لەو كامپەدا دەژی، كە دوای داگیر کردنی شارەکەیان لە لایەن گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە ئەو شوێنە بووە بە تاكە پەناگەیان.
وێنە: فەیاز محەمەد