ته‌قینه‌وه یان كوشتن.. داعش دانیشتوانی دێره‌زور ده‌تۆقێنێت بۆ پێدانی زه‌كات
ژووری هه‌واڵ- نۆرس پرێس
به هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌نبوو زه‌كاته‌كه‌ی بداته رێكخراوی داعش، رۆژی دووشه‌ممه، ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه دوكانێكی ئاڵۆگۆڕی دراوییان له شارۆچه‌كه‌ی “عیزبه” ته‌قانده‌وه، له باكووری دێره‌زور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له شارۆچكه‌كه رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه زه‌كات به داعش بدات، ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه “ئالگۆری دراوی ئیمانیان” ته‌قه‌ناده‌وه له ناوه‌راستی بازاری شارۆچكه‌ی عیزبه.
بیست و پێنجی ئه‌یلولی ساڵی رابردووش، تیمێكی ئه‌ندازه سه‌ربازی هه‌سه‌ده، بۆمبێكیان پۆچه‌ڵكرده‌وه كه ئاماده كرابوو بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌مان دوكانی ئاڵوگۆری دراو، پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاگادار كرابوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه له زاری خاوه‌ن دوكانه‌كه ده‌ڵێت، داعش له رێگای واتساپه‌وه به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ی كۆشتنی لێ ده‌كرد، گه‌ر بێت و زه‌كات نه‌دات به داعش.
داعش سه‌رمایه‌داران ده‌تۆقێنیت
ماوه‌یه‌كه چاڵاكییه‌كانی داعش په‌ره‌یان سه‌ندووه بۆ ناچاركردنی بازرگانان به‌پێدانی باج له ژێر ناونیشانی زه‌كات، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ناوه‌راستی گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره زور، (بوسیره، شحێل زێبان).
عه‌بدولغه‌نی ئه‌حمه‌د (ناوی خوازراوی مامۆستایه‌كه له گونده‌واری باكووری دێره زور) ده‌ڵێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی له بواری خوێندندا كارده‌كه‌م، داعش بڕی 700 دۆلاری وه‌كو زه‌كات سه‌پانده سه‌رم.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سێ كه‌ره‌ت له رێگای ژماره‌ی ساخته‌وه له واتس‌اپ په‌ێوه‌ندیم پێوه‌كراو داوای زه‌كاتیان لێم ده‌كردو هه‌ره‌شه‌ی كوشتن‌یان لێم كرد گه‌ر پاره‌كه نه‌ده‌م، گه‌ر پاره نه‌ده‌ێت سزاكه‌ت كوشتن یان ته‌قینه‌وه ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاش رازیبوون به پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه، په‌ێوه‌ندێم پێوه كرا له باره‌ی چۆنێتی پێدانی پاره‌ی زه‌كاته‌كه، رۆژی دواتر ژنێك هاته ماڵه‌كه‌م كه نیقابی كردبوو، كاغه‌زێكی مۆركراوی داعشی پێ‌بوو بۆ وه‌رگرتنی پاره، دوای راده‌ستكردنی پاره‌كه ئه‌ندامانی داعش بلۆكیان كردم له‌سه‌ر واتس‌اپ.
داعش خاوه‌ن سه‌رمایه‌و بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیره نه‌وتییه‌كان و ته‌نانه‌ت جوتیاران و مامۆستیانیش ناچار ده‌كات برێك پاره‌ی پێ بده‌ن، ئه‌وه‌شی ره‌تی بكاته‌وه چاره‌نووسی كوشتن یان ته‌قاندنه‌وه‌ی شوێنی كاركه‌ت ده‌بێت.
گه‌ر بازرگانان ئاماده‌نه‌بن زه‌كات بده‌ن ئه‌وا داعش سیاسه‌تی هه‌ره‌شه‌و تۆقاندن به‌رامبه‌ریان په‌ێره‌و ده‌كات، پێش چه‌ند رۆژێك ئه‌ندامانی داعش بیرێكی نه‌وتیان له شارۆچكه‌ی روه‌یشد سوتاند، پاش ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه ئاماده‌نه‌بوو زه‌كاتیان راده‌ست بكات.
عه‌لی خزر (ناوی خوزراوی بازرگانێكی خۆراكه) له شارۆچكه‌ی به‌سیره 35 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی دێره‌زور ده‌ڵێت، پێش پێنج رۆژ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م له نوێژی به‌یانی له مز‌گه‌وتێكی نزیكی شوێنی نیشته‌جێبوونم، پارچه كاغه‌زێك به دره‌گاكه‌مان هه‌ڵواسرابوو دروشمی داعشی له‌سه‌ربوو داوای هه‌زار دولاریان لێ ده‌كردم.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، رۆژی دوایی به واتس‌اپ په‌ێوه‌ندیم پێوه‌كرا بۆ پێدانی پاره‌كه، به‌ڵام من ره‌تم كرده‌وه، پاشان له ترسی كاردادنه‌وه‌ی داعش هه‌ستام به گواستنه‌وه‌ی فرۆشگاكانم كه‌لوپه‌له‌كانی بۆ حه‌سه‌كه.