سالیحە سەلوم لە بەردەم دەرگای ماڵەکەی خۆی لە گوندی تەنورییەی گوندەواری قامیشلۆ دانیشتووە و پاشماوەی دروێنەی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەبێژێتەوە.
سالیحە تەمەنی لە شەستەکاندایە و بە هاوکاری لەگەڵ هاوسەرەکەی کاردەکات، کە یارمەتی دەدات دوای دروێنەکردنی زەویەکان گوڵەچنەبکات و پاشماوەکان کۆبکاتەوە.
بڕێکی زیاتر لە 500 کیلۆ کۆدەکەنەوە بۆ بەدەستهێنانی نزیکەی 20 کیلۆ، دوای پاککردنەوەی، هەر کیلۆیەکیشی بە نزیکەی یەک دۆلار دەفرۆشن.
دایك و باوك ناچار بوون پەنا بۆ ئەم كارە سەیرە ببەن بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانی سێ منداڵەكەیان دابین بکەن، دوای ئەوەی كوڕە گەورەكەیان، کە بژێوی ژیانیانی دابین دەکرد، لە رووداوەكانی زیندانی پیشەسازی بە دەستی ئەندامانی داعش شەهیدکرا.