له‌گه‌ڵ زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا.. گوشت و خوارده‌مه‌نی دانه‌پۆشراو له قامیشلۆ ده‌فرۆشرێن
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
له‌م رۆژانه‌دا “ساره” خۆی به دوور ده‌گرێت له كڕینی گۆشت و خۆراكه دانه‌پۆشراوه‌كان له بازاری شاری قامیشلۆ، به تایبه‌ت له دوای بیستی چه‌ند هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به توشبوونی كه‌سانێك به نه‌خۆشی كۆلێراو مردنیان له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
ساره موسته‌فای (50 ساڵ) كه له به‌یانی زووه‌وه له گونده‌كه‌یه‌وه رووی له قامیشلۆ كردووه به مه‌به‌ستی بازاری كردن ده‌ڵێت، به‌م دواییانه گۆشتی له بازاری قه‌سابه‌كان كریبوو، به‌ڵام دوای هێنانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت كه تێكچووه‌و به كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت و له ترسی توشبوون به نه‌خۆشی گێرایه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی گومانه‌كانی توشبوون به كۆلێرا خانمه په‌نجا ساڵه‌كه مه‌ترسی خۆی پیشانده‌دات له توشبوونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌و نه‌خۆشییه، له كاتێكدا كه هیچ زانیارییه‌كی نییه له باره‌ی مه‌رجه‌كانی سه‌ربڕێنی ئاژه‌ڵان و دابه‌شكردنی گۆشته‌كانیان و شێوازی دروستكردنی خۆراك.

رۆژی سێ شه‌ممه ناوه‌ندی خۆسه‌ر رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆلێرا 5365 حاڵه‌ت تۆمار كراون كه گومانی توشببونیان لێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی توشبووان گه‌یشتۆته 105 كه‌س كه 17 یان مردوون.
هه‌فته‌ی پێشتر ده‌سته‌ی ته‌ندورستی خۆسه‌ر له كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاندبوو، 2867 كه‌س گۆمانی توشبوونیان لێ ده‌كرێت و 78 حاڵه‌تی توشببون تۆمار كراوه‌و 16 یان گیانیان له ده‌ستداوه.
به تێپه‌ربوون به بازاری قامیشلۆدا فرۆشیاره‌كان ده‌بینێت كه به‌رهه‌مه خۆراكیه‌كانی وه‌كو په‌نیرو ماست و زه‌یتون ترشیات ده‌خه‌نه روو بێ ئه‌وه‌ی سه‌ری داپۆشراوبێت، كه ئه‌مه‌ش بوارده‌دات به مێرۆه‌كان له‌سه‌ری كۆببنه‌وه به تایبه‌ت له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
هه‌روه‌ها له كوشتارگه‌ی قامیشلۆ ده‌یان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بردرێن و گۆشته‌كانیان به ئۆتۆمبێڵی كراوه ده‌گوازرێنه‌وه له كه‌شێكی نا ته‌ندروستی خۆڵاوی‌دا مێش‌و میرۆ به ده‌وری گۆشته‌كان كۆده‌بنه‌وه.
له كاتی گه‌راندا به‌بازاری گۆشت فرۆشان، بۆنێكی ناخۆش له ناوچه‌كه دێت به هۆی كۆبونه‌وه‌ی خاشاك له كۆتایی بازاره‌كه‌دا بۆیه به ناچاری ده‌بێت به خێرا بروێت و هه‌ناسه‌ت بگریت.
گۆشت به هه‌ڵواسراوی ده‌بینیت به بێ ئه‌وه‌ی داپۆشرابێت و مێش‌و مه‌گه‌ز له ده‌وری ئه‌و رێخۆڵاه كۆبونه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر زوی فرێدراون.
له ته‌نیشت دوكانی گۆشت فرۆشێك كه‌نجێك سه‌رقاڵی پارچه پارچه‌كردنی لاشه‌ی ئاژه‌ڵانه له‌سه‌ر زه‌وی كه رۆژانه سه‌دان كه‌س به‌سه‌ریدا ده‌رۆن.
هه‌ر له‌و بازاره‌دا “جیهاد حه‌مدۆ” ده‌ڵێت، زۆر په‌رۆشی پاك‌و خاوێنی فرۆشگاكه‌ی و ئه‌و گۆشته‌ی ده‌یفرۆشیت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ده‌سته‌ی ته‌ندورستی به‌به‌رده‌وامی چاودێری بازاره‌كان ده‌كات و ئامۆژگاری پێویستیان پێی ده‌دات له باره‌ی پاكوخاوێنی به مه‌به‌ستی رێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا.
له هه‌مان فرۆشگادا ئێسك و پروسكی ئاژه‌ڵان به فرێدراوی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بینرێت، كه پێشتر گۆشته‌كه‌ی لێكراوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی فرۆشتینیان.

حمدۆ مه‌ترسی خۆی پیشانده‌دات له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا له ناوچه‌كه‌دا، چونكه زیانی ماددی به‌و ده‌گه‌ینێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی له دوو ساڵی رابردوودا رویاندا له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی فایرۆسی كۆرۆناو راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچوو له ناوچه‌كه‌دا.
كۆلێرا له‌و ناوچانه‌دا بڵاوده‌بنه‌وه كه دووچاری كه‌می ئاوی خواردنه‌وه بوونه، یان ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئاوه‌رۆیان نییه، به پێی رێكخراوی ته‌ندورستی جیهان سه‌رچاوه‌ی توشبوون به‌و نه‌خۆشییه ده‌گرێته‌وه بۆ خورادنه‌وه‌ی ئاووی پیس.
له گه‌ڵ راگه‌یاندنی هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، نه‌سره‌دین مه‌له‌ك (60 ساڵ) له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه خۆراك و میوه‌و سه‌وزه‌ی پاكوخاوێن بكرێت، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له خێزانه‌كه‌ی.
مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و پیاوه كه دانیشتووی قامیشلۆیه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه هه‌ندێك له جوتیارانی ناوچه‌كه سه‌وزه‌كانیان به ئاوه‌رۆ ئاو ده‌ده‌ن.
دیادره‌ی به‌كارهێنانی ئاوی ئاوه‌رۆ له دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ر زۆر زیادیكردووه‌و به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی به ده‌ست نه‌بوونی ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن و دابینكردنی ئاوی پاك زۆر گران و زه‌حه‌مه‌تبووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌كارهێنانی ئاوی ئاوه رۆ له كشتوكاڵدا بۆته دیارده‌یه‌كی ئاسایی.
به گه‌رانه‌وه بۆ بازاری قامیشلۆ فرۆشیارێك ده‌بینین كه به ده‌ستی چه‌ند كیلو په‌نیر ده‌خاته زه‌رفێكی سپی بۆ كریارێك به بێ به‌كار هێنانی ده‌ستكێش، هه‌ندیكی دیكه‌ش كه‌وچك به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام خۆراكه‌كانیان دانه‌پۆشراون.
مه‌سعود هه‌لۆش خاوه‌نی فرۆشگایه‌كی قه‌یماغ و هه‌نگوینه له قامیشلۆ ده‌ڵێت، له دوای تۆماكردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبوون به كۆلێرا له ناوچه‌كه‌دا، بایه‌خی زیاتر ده‌دات به پاك‌و خاوێنی فرۆشگاو به‌رهه‌مه‌كانی.
هه‌لۆش جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر داپۆشینی مادده خۆراكییه‌كانی وه‌كو پنیرو قه‌یماغ و هه‌نگوین و پاراستنی له ساردكه‌ره‌وه، چونكه دانانی به دانه‌پۆشراوی واده‌كات مێشی لێ كۆببیته‌وه‌و پێس ببێت و به‌كارهێنه‌رانی تووشی نه‌خۆشی ببن.