کەمئەندامبوون رێگرنییە لە درێژەدان بە ژیان

حەمەد ئەسعەد عەبود، گەنجێكی تەمەن سی ساڵان و خەڵكی شاری رەققەیە، پێش ئەوەی داعش شارەكەی كۆنتڕۆڵ بكات، خوێندكاری بەشی یاسا بوو لە زانکۆی حەسەكە، ئەوکات بەهۆی بارودۆخی ئەمنیەوە نەیتوانی خوێندن تەواو بكات.

حەمەد تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو کە بووە هۆی ئیفلیج بوونی نیوەی جەستەی، ئەمەش ناچاری کرد لە نەمامگەی باوکی کار بکات، دواتر هاوڕێیەتییەکی بەهێزی لەگەڵ سەوزە و درەختدا دروست کرد.

نەمامگەكەیان لە سەردەمی رزگاركردنی رەققەدا بەتەواوی وێران بوو، بەڵام ئیرادە و سووربوونی بۆ كاركردن یارمەتی دا دووبارە بنیاتی بنێتەوە.