هاوڵاتییانی قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ پێشوازیكردن له جه‌ژنی ره‌مه‌زان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بازاڕەکانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان قەرەباڵغیەکی زۆر به‌خۆوه ده‌بینن، بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی جه‌ژن.
ئارام عیسا، هاوڵاتییه‌كی شاری قامشلۆیه، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “قەرەباڵغییەکی زۆر له بازاڕەکاندا هەیە، خه‌ڵك خۆی بۆ جەژن ئاماده ده‌كات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەڕای ئەو هێرشانەی ده‌كرێته سه‌ر ناوچه‌كانمان، دانیشتوانی شاره‌كه نایانه‌وێت خۆشی جه‌ژنیان له‌ده‌ست بڕوات، و بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە جەژن ده‌كه‌ن”.
رۆژانه دوای خواردن ئێواره، دانیشتوانی قامشلۆ، سه‌ردانی بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ كڕینی پێداویستی جه‌ژن.
لە بەرامبەردا ئەحمەد حەسەن، هاوڵاتی شاری قامشلۆ ده‌ڵێت، “چاوەڕوانمان نه‌ده‌كرد ئەم قەرەباڵغییەی بازاڕەکان ببینین”.
سەبارەت بە نرخەکان، حەسەن دەڵێت، “بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو نرخەکان جیاوازییان نەبووە، چونکە بەهەمان نرخی دۆلاره، سەبارەت بە جلوبەرگی جەژنیش بە پێی کوالێتی و کاڵاکان جیاوازی لە نرخەکاندا هەیە. ”
ده‌شوڵێت، سەرەڕای ئەو هێرشانەی ده‌كرێته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، قەرەباڵغی بازاڕه‌كان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتییان به دڵخۆشی پێشوازی له جه‌ژن ده‌كه‌ن.