ئەم شوێنە بەم دواییە لە ناوەندی ڕۆشنبیری کۆبانێ دروستکراوە و مۆزەخانەیەکە لە خشت درووستكراوە.
ئامانج لە دروستکردنی ئەم شوێنە، گواستنەوەی میراتی ناوچەكەیە بۆ بارەگای سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری لە شارەکە، تا ببێتە مۆزەخانەیەك بۆ ئەو کەرەستە دێرینانەی کە لەم دەڤەرەدا بەکارهێنراون، بەجۆرێک کەرەستە دێرینەکان لەوێ دابنرێن بۆ پاراستنیان.
هەروەها مۆزەخانەکە بۆ وێناکردنی گۆرانییە فۆلكلۆرییەكان بەکاردەهێنرێت، چونکە هونەرمەندان هەندێکجار ناتوانن بە ئاسانی ئەو جۆرە باڵەخانانە بدۆزنەوە کە لەگەڵ شێوازی فۆلکلۆریدا بگونجێت.