لەگەڵ بوونی ئێران.. ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان سعودیە و سووریا بە کوێ دەگات ؟
ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
گفتوگۆکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان سعودیە و سوریا ساڵێك لەمەوبەر دەستیپێکرد، دواتر لە مانگی ئایاری ڕابردوودا گەڕانەوەی بۆ کورسییەکەی، کە ساڵانێکە لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیدا چۆڵ بوو، دوای ماوەیەکی کەم لە بەشداریکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە لوتکەی عەرەبی لە ڕیاز، لە سەرەتای ساڵدا باڵیۆزخانەی سعودیە لە دیمەشق دەستی بە کارەکانی کرد.
لەو ماوەیە سعودیە ڕۆڵێکی ڕوونی هەبوو لە خێراترکردنی گەڕانەوەی پەیوەندییەکان، سەرەڕای شکستی مەرجەکانی ئاساییکردنەوە لە گۆڕانکاری سیاسی و شەڕی ماددە هۆشبەرەکان و داواکارییەکانی دیکە کە دیمەشق دوای ساڵێک هەموو ئەمانەی جێبەجێی نەکرد.
چاودێران تێبینی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەكانی سعودیە و سوریا دەكەن ئایا ئەم هەنگاوە لە جێگای خۆیدابێت، بەتایبەتی کە پڕە لە مەترسیی یاسایی و ئابووری، هەردوولا چییان دەوێت لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و وەڵامدانەوەی ئێران چی دەبێت ئەگەر زیاتریش ئەم هەنگاوە بچتە پێشەوە؟
عیسام دیمەشقی سیاسەتمەداری سوری و ئەندامی ئۆفیسی جێبەجێکاری ئۆپۆزسیۆنی “تیار مواطنة”، دەڵێت، سوریا دەیەوێت لەڕێگەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و سعودیە بەتایبەتی، لە دابڕانی سیاسی عەرەبی و دواتر جیهانیی خۆی دەربچێت، هەروەها بۆ بەدەستهێنانی پارە بۆ ئاوەدانکردنەوە و چارەسەرکردن یان کەمکردنەوەی کێشە ئابوورییە درێژخایەنەکانی.
دیمەشقی لە لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس پێی وایە سعودیە بەدوای هەژموونی ناوچەیی لە وڵاتێکی ناسکدا دەگەڕێت کە کاریگەری وڵاتانی دیکەی تێدا زیاد دەکات، هەروەها دەیەوێت ڕۆڵی هەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆخی سوریا بۆ ڕزگاربوون لە دەرئەنجامە خراپەکانی ئەم دۆخە لەسەر وڵاتانی دراوسێ و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
ناوبراو تیشک دەخاتە سەر کێشەی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان کە بووەتە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە سعودیە و وڵاتانی ناوچەکە و سەرچاوەی سەرەکی ئەم بازرگانییە ڕژێمی سوریایە بەتایبەتی، بۆیە ڕیاز هەوڵدەدات ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ نەهێشتنی ئەم کێشەیە.
دیمەشقی باس لەوەش دەکات کە سعودیە سیاسەتێکی نوێ لە ناوچەکەدا بە پشت بەستن بە بەرژەوەندییەکانی خۆی و تەنانەت ناکۆکی لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا پەیڕەو دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەكانی سعودیەش لەگەڵ ئێران كە پێشتر دەستی پێكردبوو گۆشەگیریی ڕژێمی سووریا كەمتر دەكاتەوە.
ئەو سیاسەتمەدارە ڕەخنە لە ئۆپۆزسیۆن دەگرێت، کە هەموو لایەنەکان بە سعودیەوە لێی کشاونەتەوە و بە هۆکارێکی دیکەی سەرەکی بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی دەزانێت.
بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە سەرکەوتنی ئاساییکردنەوەی سعودیە و سوریا “زۆر قورسە” لەمبارەیەوە دەڵێت: سعودیە سەرکەوتوو نابێت لە ڕزگاربوون یان تەنانەت لاوازکردنی هەژموونی ئێران لە سوریا چونکە پرسێکی وجودییە بۆ ڕژێمی سوریا.
ئاماژە بەوەش دەكات، هەر پاڵپشتییەکی ئابووریی سعودیە بەریەککەوتن دەبێت لەگەڵ بڕیارەکانی پەراوێزخستندا، بەتایبەتی ئەگەر یاسای دژە ئاساییکردنەوە لە ئەمریکا پەسەند بکرێت، هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ شکستی ئاساییکردنەوە.
ئەو سیاسەتمەدارە ئۆپۆزسیۆنە دەگەڕێتەوە سەر ناوەڕۆكی کێشەکە و رایدەگەیەنێت، پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران لە سووریا دەگۆڕێت بۆ کێبڕکێ و ڕەنگە پێکدادان رووبدات ئەگەر پێشکەوتن لە پەیوەندیی نێوان سعودیە و سوریادا بەدەستبهێنرێت، ئەمەش شتێکە جارێ زۆر زووە باسی لێوە بکرێت .