بەهار لە نێو ناوچەیەكی وێرانبوودا 

گەڕەکی جەدیدە بە یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری حەلەب دادەنرێت، شەقامەكانی تەسک و پێچاوپێچن، ئەمە جگە لە بوونی کڵێسا، کە گرنگییەکی مێژوویی پێدەبەخشێت.

پێشتر بە یەکێک لە ناوچە گرنگەکانی شاری حەلەب دادەنرا بە سیمای شارستانی جوانیەوە، ئەمەش وایکردبوو ببێتە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری.

بەڵام ئەم گەڕەکە  کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1400 ی زایینی لە کاتی شەڕی سوریادا و لەو شەڕە دژوارانەدا کە لەوێ سەریهەڵدا، زیانێکی زۆری بەرکەوت، بەو پێیەی هێڵی پێشەوەی ڕاستەوخۆی نێوان هێزەکانی حکومەت و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان بوو.

هەرچەندە شەڕی ئەو شوێنە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2016 کۆتایی هات، بەڵام هێشتا بەدەست خراپی خزمەتگوزارییە حکومییەوە دەناڵێنێت و هێشتا وێرانەکانی شەڕ لە هەموو لایەکەوە دەورەیان داوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاتنی وەرزی بەهار لەم ناوچە وێرابووە دەبینرێت.

وێنە: ئاردۆ جەوید