ئەمە ئۆتۆمبێلی کەسێکە ناسراو بە “مامە” ئەلیاس شهمعوون، خەڵکی شاری دێریک لە رۆژئاوای كوردستان.
ئۆتۆمبێلهكه “دۆستۆ”یه دروستکراوی ئەمریکایە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1952، لە ساڵی 1953 بۆ بازرگانی و گواستنەوەی سەرنشین چووەتە سوریا.
ئەلیاس پێشتر پێداویستی بازرگانەکانی لە نێوان شارەکاندا دەگواستەوە، ئەمە جگە لە گواستنەوەی سەرنشینەکان لە نێوان شاری دێریک و قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان.
ئەلیاس ڕەتیدەکاتەوە ئۆتۆمبێلەکە بفرۆشێت و بە کەلەپور دێرین دەزانێت، بۆیە ڕەنگ و دیزاینەکەی پاراستووه، و دهڵێت تەنانەت هەموو وردەکارییەکی ئهو ئۆتۆمبێلهم خۆشدەوێت.