دوای ئەوەی قوتابیانی زانكۆی كۆبانێ لە ساڵانی ڕابردوو لە باڵەخانەی بەکرێ دەیانخوێند، ئەمڕۆ باڵەخانەی تایبەت بە زانکۆكە کرایەوە.
زانکۆی كۆبانێ سێ کۆلێژ لەخۆدەگرێت: کۆلێژی ئاداب بە بەشەکانی “زمان و ئەدەبی کوردی، زمان و ئەدەبی عەرەبی”، کۆلێژی زانست بە بەشەکانی “بیرکاری، بایۆلۆجی، فیزیا، کیمیا” و کۆلێژی پەروەردە بە بەشی “ مامۆستای پۆل”
هەروەها زانكۆكە پێنج پەیمانگاش لە خۆ دەگرێت، کە بریتین لە پەیمانگای پزیشکی بە بەشەکانی “بێهۆشکردن، پەرستاری، تاقیگە و دەرمانسازی”، پەیمانگای تەکنیکی بە بەشەكانی “کۆمپیوتەر، کارەبا و میکانیک”، پەیمانگای ژمێریاری، پەیمانگای زانستە کارگێڕی و یاساییەكان و پەیمانگای زانستە پەروەردەییەکان بە بەشەكانی “بایۆلۆجی، مامۆستای پۆل، و زمانی ئینگلیزی و جوگرافیا”.
باڵەخانەكە لەسەر ڕووبەری 1500 مەتر چوارگۆشە لە دووری (7 کم لە باشووری کۆبانی) دروستکراوە، پێکهاتووە لە ٣٦ ژووری فێرکاری و گۆڕەپانێكی گەورە و کتێبخانەی ناوەندی و ژمارەیەک ژووری کارگێڕی.
ژمارەی قوتابیانی زانکۆی کۆبانێ بە سەرجەم کۆلێژ و بەش و پەیمانگاکان نزیکەی 1200 قوتابی دەبێت.