ترسی دووبارەبوونەوەی… نۆ ساڵ به‌سه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر ئاشوورییەکانی تەل تەمر تێده‌په‌رێت
دلسۆز یوسف – حەسەکە
نۆ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” بۆ سه‌ر گوندە مەسیحییەکانی کەناری ڕووباری خابور لە باکووری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، جەمیلە کاکۆ تا ئێستا ئه‌وه‌ی بیردێته‌وه كه داعش لەگەڵ ٢٣٠ ئاشوری دیکە زیندانی كردبوون.
لەبەردەم جەماوەرێکی زۆر لە هۆڵی کڵێسا‌ی قه‌دیسه لە شارۆچکەی تەل تەمر کۆبوونەوە، بۆ یادکردنەوەی هێرشەکە داعش، “کاکو” باسی ئه‌و كاته‌ی ده‌كرد كه داعش زیندانی كردبوون، وتی: “بە دڵە ڕەشەکانیان، و خوێنڕشتن، ئێمەیان گرت و پیاو و بەساڵاچوو و ژن و منداڵه‌كانیان ڕفاند.
داعش لە 23ی شوباتی 2015 هێرشێکی توندیان كرده سەر ناوچەی تەل تەمر و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت، دواتر هێزهكوردییهكانی سوریای دیموكرات، دوای نزیكه‌ی سێ مانگ شەڕ و پێكدادانی توند توانییان ناوچه‌كه ئازاد بكه‌ن و داعش له‌و ناوچه‌یه ده‌ربكه‌ن.
هێرشەکە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک ئاشووری و وێرانکردنی ١١ کڵێسا و ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە ماڵەکانیان، و داعش به‌ناچاری خه‌ڵكه رفێندراوه‌كه‌ی ئازاد كرد، كه له‌نێویاندا كاكۆ بوو.
لەژێر دروشمی “لە سیفۆ و سیمیلەوە بۆ خابور.. بەرخۆدانمان هەر ده‌مێنێ و بەردەوام ده‌بێت”، لیژنەی هەماهەنگی و ڕاوێژکاری سریانی-ئاشوورییەکان ئێوارەی دوێنێ هەینی یادی ئەو هێرشەیان کردەوە.
دوای تەواوکردنی وتارەکەی، کاکۆ، ئەندامی دەستەی گشتیی پارتی دیموکراتی ئاشووری، باسی ساتی هێرشه‌كه‌ی كرد، وتی: ڕۆژێکی ترسناک بوو کە ناتواندرێت له بیر بكرێت، بەتایبەتی لای منداڵه‌كان و به‌ته‌مه‌نه‌كان، هه‌رگیز چاوەڕوان نەدەکرا شتێکی لەم شێوەیە بەسەر گوندەکانمان و گەلەکەماندا بێت.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا ترسمان ماوه، و مەترسییەکەش هێشتا لەسەر گوندەکانی خابور و ئاشوورییه‌كان ماوه.
بەپێی ئاماری ئاشوورییەکان له‌دوای ئه‌و هێرشه، ئاشوورییەکان لە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای كوردستان ژماره‌یه‌كی كه‌میان ماوه، پێش هێرشی داعش نزیکەی ٢٥ هەزار کەس بوون.
کاکۆ جەختی لەوە کردەوە کە دەرئەنجامەکانی ئەو هێرشە بریتی بوو لە ده‌ركردنی ئاشوورییه‌كان له گونده‌كانیان، و به سێمێلی دووه‌م ناوی برد.
دەسەڵاتدارانی عێراق لە ساڵی 1933 “کۆمەڵکوژی سیمیل”یان لەدژی ئاشوورییەکان ئەنجامدا، لە سەردەمی فەیسەلی یەکەم و حکومەتی ڕەشید عەلی کیلانیدا، کە هەزاران کەسی تێدا کوژران.
لەبەرامبەردا گابرێل موشێ، بەرپرسی ڕێکخراوی دیموکراسی ئاشووری ڕایگەیاند، ئەم بۆنەیەیان ڕێکخستووە و “داوا دەکەین ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری به‌رقه‌رار بێت و زەمینهیهك بۆ گەڕانەوەی خەڵکی خابور دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه نیشتمان و پێکەوە کاربکەین بە هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ هەموو هێزە نیشتمانییەکانی ناوچه‌كه”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نۆرس پرێس، “موشی” ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک گەلێکی سریانی-ئاشووری، داوای مافە نەتەوەییە ڕەواکانیان دەکەن کە “دانپێدانانی دەستووری بە بوون و ناسنامەی نەتەوەیی سریانی و ئاشوورییەکان و دەستەبەرکردنی هەموو مافە ڕەواکانیان، لە چوارچێوەی یەکڕیزی خاک و گەلی سوریادا”.
ڕێکخراوی ئاشووری پەیوەندییان لەگەڵ بەرپرسانی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەر به‌رده‌وامه، بەمەبەستی چارەسەرکردنی كێشه‌ی ئاوارەبوون و ئاسایش، هه‌روه‌ها له داوایان له هێزە کاریگەرەکانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد، كه پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانیان و گەڕاندنەوەی خه‌ڵكه‌كه‌یان بكه‌ن.