چی رێگرە لەبەردەم دادگاییکردنی ئەندامانی داعشدا؟

ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس

دادگاییکردنی ئەندامانی داعش، کە لە زیندانەکان و دەستبەسەرخانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان، هێشتا دۆسیەیەکی هەڵپەسێردراوە، بەو پێیەی ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتییان لەوێیە، رەتیدەکەنەوە وەریانبگرنەوە و بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان، یان تەنانەت دادگاییشیان بکەن.

پرسیارەکە ئەوەیە: تا کەی هەزاران ئەندامی داعش لە زیندانەکانی بەڕێوبەریی خۆسەری و کامپەکاندا بە دەستبەسەرکراوی دەمێننەوە بەبێ ئەوەی ئازاد بکرێن، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، یان رادەستی وڵاتەکانیان بکرێنەوە؟

لەگەڵ رووخانی پێکهاتەی سەربازیی ئەو رێکخراوە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور ساڵی 2019، زیاتر لە 10 هەزار ئەندامی داعش خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە دوای لەناوبردنیان لە رووی سەربازییەوە، لە شاری باغۆزەوە لە گوندەواری دێرەزوور، سەرکەوتنیان بەسەر رێکخراوەکەدا راگەیاند.

ئەو زیندان و کامپانەی ئەندام و خێزانەکانی داعشی لە ناوچەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی لەخۆدەگرن، زیاتر لە 60 هەزار کەس کەسن، کە لە زیاتر لە 58 هەزاریان لە وڵاتانی عەرەبی و بیانییەوە هاتوون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە، هیچ وڵاتێک یان دەزگایەکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ ئەو دۆسیەیەی پەسەند نەکردووە بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن، یان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.

دادگاییکردنی داعش

سەبارەت بە پرسی دادگاییکردنی ئەندامانی داعش، ریما بەرەکات، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری گشتی لە جەزیرەی سووریا، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “دادگاکردنی ئەندامانی داعشی سووری، لە سەرەتای دامەزراندنی دادگای پاراستنی گەلەوە لە ساڵی 2014 تا ئێستا بەردەوامە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی دادگاییکردنەکانەکە لە سێ دادگادا (عەفرین، کۆبانێ، و جەزیرە) بەڕێوەدەچوون، دوای داگیرکردنی عەفرین، دادگاکانی کۆبانێ و جەزیرە بەردەوامبوون لە کارەکانیان و تا ئێستا تەنها ئەندامانی سوریی رێکخراو دادگایی دەکرێن”.

سەبارەت بە بیانییەکان، بەڕێوبەریی خۆسەریی بە هەموو رێگایەک، بانگەوازی دەستپێکردووە و بەردەوامە، وەک میدیا و کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکان و نوێنەرانی لە سەرانسەری جیهاندا، داوای پێویستی ئامادەکردنی دادگایەک دەکات، بۆ ئەو ئەندامانە کە نێودەوڵەتی بێت یان سروشتی نێودەوڵەتی هەبێت.

گوتیشی، تا ئێستا “هیچ وەڵام و هاوکارییەکمان لەو بارەیەوە وەرنەگرتووە، چ لە لایەن دەزگا فەرمییەکان یان نافەرمیەکانەوە، بۆیە دادگاییکردنی ئەندامە بیانییەکان هێشتا هەڵپەسێردراوە”.

ئەو بەرپرسە روونیشیکردەوە، بەڕێوبەریی خۆسەریی تەنها یەک بژاردەی لەبەردەمدا هابوو، ئەویش بریتی بوو لە “دادگاییکردنی ئەو ئەندامانەی داعشە لە رێگەی دادگای ناوخۆییەکانەوە، کە تا ئێستا تەنها سوورییە داعشەکانی تێدا دادگایی کراوە، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی بێدەنگی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تانەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی لە چوارچێوەی دادگاییکردنی داعشە بیانییەکاندا”.

پشتگوێخستنی نێودەوڵەتی

ئەم دەستبەسەرکراوانە بارگرانییەک لەسەر بەڕێوبەریی خۆسەریی پێکدەهێنن، بەو پێیەی ئەو وڵاتانەی کە ئەندامانی داعشیان هەیە لەوێ، ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بەم دۆسیەیە پشتگوێ دەخەن،

سەبارەت بە هۆکاری دادگایینەکردنی ئەندامانی بیانی داعش لە دادگا ناوخۆییەکان، بەرکات گوتی: “زۆر ئاستەنگ لە بەردەمماندا هەیە، ئەویش بوونی شوێنی تایبەت بۆ دەستبەسەرکردنیان، رێکارەکانی دادگاییکردن و بەرنامەی چاکسازی، کە دەبێت جێبەجێ بکرێت بۆ سزادراوان و چارەنووسی سزادراوەکان دوای ئەوەی دادگایی دەکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەگەری ئەوە هەیە کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بێتاوان یان کۆتایی سزاکەی بەدەستبهێنێت، بۆیە دەبێت چارەنووسی ئەم کەسانە دوای کۆتایی هاتنی سزاکەیان تاوتوێ بکرێت، هەربۆیە دەبێت هەماهەنگی هەبێت، کە خۆسەریی و ئەو وڵاتانەی دەستگیرکراوەکانیان لە زیندانەکاندایە، بۆیە بارگرانییەکی گەورە لەسەر بەڕێوبەریی خۆسەریی هەیە کە دەبێت لە ئەستۆ بگیرێت، پێش دەستپێکردنی دادگاییکردنەکە”.

داواکاریی بێ وەڵام

تانەیەکی زۆر لەلایەن بەڕێوبەریی خۆسەریی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان و توێژەرانی سووریاوە بۆ پێویستی رەوانەکردنی دۆسیەکە بۆ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و بۆ ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو دۆسیەیە پەسەند بکات بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی بیانی رێکخراوەکە، بەڵام هەموو ئەم تانە و هەوڵانە شکستیان هێنا.

سەبارەت بەم تەوەرە، بەرەکات دەڵێ: رەوانەکردنی هەر دۆسیەیەک بۆ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە سێ حاڵەتدا روودەدات: “بڕیارێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، یان ئەگەر داواکاری گشتی تایبەتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکات، یان ئەگەر ئەگەر لایەنی ئەندام لە (سیستەمی رۆما) داوای رەوانەکردنی دۆسیەیەک بکات بۆ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، و ئەم لایەنانەی سەبارەت بە دۆسیەی داعش جێبەجێ نەکران و ئەمەش بووە هۆی ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە دۆسیەکەوە.”

بەرەکات ئاماژەی بەوەشکرد، کە تا ئێستا ئەندامانی رێکخراوەکە بەبێ دادگاییکردن بە دەستبەسەریی ماونەتەوە، “لە چەند لایەنێکەوە ئەمە بارگرانی لەسەر بەڕێوبەریی خۆسەریی زیاد دەکات، چ لە روانگەی یاساییەوە، وەک هەموو پەیمان و میساقە نێودەوڵەتییەکان و گرێبەستی کۆمەڵایەتی بەڕێوبەریی خۆسەریی، پێویستی بە ئەنجامدانی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەیە، کە دەبێت هەموویان بخرێنە بەردەم دادگا و ئەگەر ئەندامانی رێکخراوەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ دادگاییکردن بمێننەوە، بارگرانییەکی یاسایی لەسەر بەڕێوبەریی خۆسەریی پێکدەهێنێت”.

جگە لە بارگرانی لەسەر زیندانەکان بەهۆی زۆری ژمارەی دەستگیرکراوەکانەوە، ئەمەش پێویستی بە پاراستن و چاودێری تەندروستی و خۆراک پێدانی دروست هەیە و هەموو ئەمانەش بارگرانییەکی ئابووری گەورە لەسەر بەڕێوبەریی خۆسەریی پێکدەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “مەترسییەکی گرنگتر” ئەوەیە “ئەندامانی داعش خۆیان لە زیندانەکاندا رێکدەخەنەوە، چونکە بە یەکێک لە گەورەترین قەڵاکان دادەنرێت کە تیایدا ئەم جۆرە رێکخراوانە خۆیان رێکدەخەنەوە و ئەمەش ناوچەکە بە گشتی روبەڕووی مەترسی تەقینەوە و دووبارە کەوتنە ژێر هەڕەشە و تیرۆری تێکخراوەکە دەکاتەوە”.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: مەعاز ئەلمحەممەد