گەڕانەوە بۆ سەرێ کانیێ

دەیان ئاوارە لە کامپی سەرێ کانیێ، لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، لە هۆڵی رۆشنبیری ناو کامپەکەدا، پێشانگایەکیان لە ژێر ناوی ” گەڕانەوە بۆ سەرێ کانیێ”دا رێکخست.

بەشداربووان تابلۆ و وێنەیان نمایشکرد، کە باسی لە شارەکەیان دەکرد و ئەوەی بەسەری هاتووە دەکات، هەروەها ئیرادەیان بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان نوێکردەوە.

هێزەکانی تورکیا بە هاوکاری گروپە چەکدارەکانی دڵسۆزیان، لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2019دا شاری سەرێ کانیێیان داگیر کرد و له ئەنجامدا سەدان هه زار دانیشتووی ئەو ناوچەیە ئاوارەی کامپ و ناوەندەکانی داڵدەدان بوون لە حەسەکە و گوندەوارەکەی.

وێنە: سامر یاسین