دانیشتوانی قامیشلۆ: هێرشەکانی تورکیا وایكردوه ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ نه‌كه‌ین
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ساڵانه لەگەڵ هاتنی سەری ساڵ، دانیشتوانی شاری قامشلۆ بە كڕینی کەرەستە و پێداویستی ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ لەگەڵ خێزانەکانیان.
بەڵام ئەمساڵ بارودۆخەکە لای دانیشتوانی قامیشلۆ جیاواز بوو، بەتایبەت کە بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان هاوکات بوو لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ.
ئەمەش ترسی لە دڵی دانیشتووانی ناوچه‌كه درووست كرد و کاریگەری لەسەر جوڵەی بازاڕ و پرۆسەی کڕین و فرۆشتن بۆ ئامادەکارییەکانی سەری ساڵ هەبوو.
لای خۆیه‌وه ئەحمەد حوسێن، دانیشتووی شاری قامشلۆ، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ساڵانە و هەفتەیەک پێش کۆتایی ساڵ، دانیشتوان ئامادەکاری دەکەن بۆ كڕینی پێداویستی بۆ ئاهەنگی سه‌ری ساڵ، بەڵام ئەمساڵ دۆخەکە جیاوازە بەهۆی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچه.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە گرنگەکان، ترس و دڵه‌ڕاوكێی لە دڵی دانیشتوواندا رواند، ئه‌مه‌ش کاریگەری لەسەر جوڵەی بازاڕەکان و ڕێژەی بەشداریکردنیان بۆ کڕین و ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی سه‌ری ساڵ هه‌بوو.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو کاتێک ناوچەکە بەر هەر بۆردومانێک یان ئامانجێکی تورکیا ده‌كه‌وێت، جوڵەی کڕین و فرۆشتن دەوەستێت و کاریگەری لەسەر ژیانی دانیشتوان دەبێت. ده‌شڵێت خه‌ڵك له ئاواره‌بوون دەترسن ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکە.
ئالان عوسمان، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی شاری قامشلۆیه، جوڵەی بازاڕەکان بە هێرشەکانی تورکیاوە دەبەستێتەوە، بەئامانجگرتنی ناوچەکە لەلایەن تورکیاوە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر جوڵەی بازاڕ و جەژنەکان هەیە. چەند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر سوپای توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستانی بۆردومان كرد ئه‌مه‌ش دۆخێکی ناسەقامگیری لەنێو دانیشتوانی ناوچه‌كه دروستکرد.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانمان و دڵەڕاوکێمان بۆ دروست دەکات، هیوادارین لەگەڵ ساڵی نوێ‌دا ئارامی و ئاسایش لە هەموو ناوچەکانماندا به‌رقه‌رار بێت، دوور لە شەڕ و کوشتار و بۆردومان.
لای خۆیه‌و را‌شد محەمەد هیوادارە لەگەڵ هاتنی سەری ساڵ ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا زاڵ بێت، ده‌شڵێت هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچه‌كه‌مان وایکردووە دانیشتووان پێداویستییه‌كانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ نه‌كڕن .
سەرەڕای لاوازی چالاکییەکانی بازاڕ، دانیشتووان ترسیان له بۆردومان دیكه‌ی توركیا هه‌یه بۆ سەر ناوچەکە .
لەگەڵ بۆردومانکردنی ناوچەکانی رۆژئاوا لەلایەن تورکیاوە، جوڵەی دانیشتوانیش بۆ به‌شداربوون له بۆنە و پشووەکان کەم دەبێتەوە و بازاڕەکان چۆڵ دەبن و خۆشی و شادی لە رووخساری دانیشتوواندا نامێنێت.