تورکیا لە هێرشەكانی ئەم دواییەیدا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان چی بۆردومان کرد؟
ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
بەئامانجگرتنی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، بووە هۆی وێرانکردنی ژێرخانی ناوچەکە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە، کە کاریگەرییەکەی بە ڕوونی لەسەر ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە دیارە.
هەفتەی ڕابردوو تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەستپێکرد و بە هێرشی ئاسمانی و تۆپباران رۆژئاوای كوردستانی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا جیا لە زیانی گیانی زیانی زۆر بە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان و دامەزراوە خزمەتگوزاری و گرنگەکان کەوت.
بەگوێرەی ئەوەی لەلایەن بەشی چاودێری و بەڵگەكردنی ئاژانسی نۆرس پرێسەوە تۆمارکراوە، کۆی گشتی به ئامانجگرتنی شوێنهكان بههۆی هێرشەکانی تورکیا 121 شوێن بووە بە 179 هێرش .
تورکیا نەخۆشخانەکانی کردە ئامانج، لەوانە نەخۆشخانەی شوشتنی گورچیله و کارگەی ئۆکسجین، لە قامشلۆ، جگە لە بنکەی تەندروستی مەشتە نور لە کۆبانی.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش، دەستەی تەندروستی بهڕێوهبهری خۆسەری لە شاری قامشلۆ ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی شۆردنی گورچیله و وێستگەی ئۆکسجین كه پێداویستیی نەخۆشخانەکانی شارەکە و گوندهوارهكانی دابین دهكرد، بە تەواوی له كاركهوتوون، لە ئەنجامی بۆردومانەکەی تورکیا.
پێشتر، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە هەرێمی جەزیرە، مەعتەر عەباس لە لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاند، کارگەی ئۆکسجین و نەخۆشخانەی شوشتنی گورچیله لە گرنگترین سەنتەرەکان دادەنرێت کە رۆژانه خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە پێشكهش دهكرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشانی شوشتنی گورچیله ڕووبەڕووی ئازارێکی گەورە دەبنەوە، چونکە تاکە سەنتەرە کە ئەو خزمەتگوزارییانە لە ناوچەکەدا پێشکەش دەکات، لەکاتێکدا وێستگەی ئۆکسجین توانای دابینکردنی پێویستی نەخۆشەکانی بۆ ئۆکسجین نەماوە، هەروەها سەنتەری جێگرهوه نییه.
تورکیا ناوهندی پزیشکی مەشتە نوری لە کۆبانێ کردە ئامانج كه بە هاوبەشی له نێوان دهستهی تەندروستی هەرێمی فورات و پزیشکانی جیهان و کۆمەڵەی هەژاران و تەندروستی لە ئەڵمانیا خزمهتگوزاری پێشكهش دهكرد..
دوای بەئامانجگرتنەکە، ئەحمەد مەحمود هاوسەرۆکی دەزگای تەندروستی لە کۆبانێ، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، تێچووی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی بۆردومانکردنی سەنتەری پزیشکی مەشتە نوردا کەوتوون، بە دوو سەد هەزار دۆلاری ئەمریکی خەمڵێندراوە.
“مەحمود” ئاماژەی بەوەدا کە “سەنتەرەکە ڕۆژانە لە سەرجەم بەشەکانیدا خزمەتگوزارییەکانی خۆی پێشکەش بە نزیکەی ٥٠٠ کەس دەکرد، هەروەها لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە سەد و دە هەزار نەخۆش لە خزمەتگوزارییەکانی سەنتەرەکە سوودمەند بوون.
ههروهها هەڵمەتەکانی تورکیا بۆ سهر قامشلۆ و گوندهوارهكانی دامەزراوەیەکی پیشەسازی له قامشلۆ لە گەڕەکی عهلایا کردە ئامانج، چاپخانەی سێماڤ، دامەزراوەیەکی چیمەنتۆ، سایلۆکانی دانەوێڵە، گوندی سیکرکا، کارگەیەکی چنین، وێستگەی شەمەندەفەر، کارگەیەکی چیمەنتۆ لە گوندی شورهک.
بۆردومانەکەی تورکیا بووە هۆی ئەوەی ئەو ژنە گەنجێك بەناوی بێریڤان زوبەیر لهكاتی بە ئامانجگرتنی چاپخانەی سیماڤ گیان لهدهست بدات ههروهها دوو گەنجی دیکەش گیانیان له دهستدا، كه یهكێكیان به “رێناس” ناسراوە.
هەروەها لە عامودێ، هۆڵی زەماوەند و کارگەی روهلات عهلۆ بۆ زەیتون و ڕێگای بەستنەوەی شاری عامودێ بە حەسەکە کرانە ئامانج، جگە لە گوندی محرکان لە تربهسپی، هەروەها گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە کۆبانێ.
هەروەها بۆردومانەکە بووە هۆی ئەوەی نزیکەی ١٠٠ کرێکاری ناو کارگەی زهیتهنهكه کارەکانیان بوەستێنن، بەمەش خێزانەکانیان لەو داهاتی مانگانەیه بێبەش بوون کە وەریاندەگرت.
لە گوندهواری قامیشلۆ، دوو كارگهی تر کرایە ئامانج و بەهۆیەوە كرێك گیانی له هستدا ودوو کرێکاری تریش بریندار بوون .
لهلایهكی دیكهوه بۆردومانەکەی تورکیا دامەزراوەیەکی مەدەنی بۆ شەربەتی سروشتی و گازی کردۆتە ئامانج و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە، کە نۆرس پرێس لەڕێگەی ڤیدیۆوە بەڵگەی لەسەر تۆمارکردووە، کەرەستە زیانلێکەوتووەکان بە 200 هەزار دۆلار خەمڵێندراوە، بەپێی وتەی یەکێک لە دهستهی کارگێڕی دامەزراوە مەدەنییەکە. جیا لهوه چهندین شوێنی دیكهی مهدهنی كراونهته ئامانج.
هەڕەشەکانی تورکیا بەردەوامن لە کردنە ئامانجی ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لە رۆژئاوای كوردستان، سەرەڕای بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بەم هەڕەشە و هێرشانە، بەپێی ئەوەی جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە كه ئهمهریكا بهڵێنی راگرتنی ئهو هێرشانهی داوه.