لە شاری رەقە و باکوری سووریا و هەندێک لە شارەکانی دیکەی سوریاش چیتر دەنگی فیکەی ئەو شەمەندەفەرانە نابیسترێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە سەرەتای جەنگی ساڵی 2011ەوە زۆربەی هێڵەکانی ئاسن لەکار کەوتوون.
سوریەکان یادەوەریی ئەو گەشتە دوور و درێژانەیان هەیە کە بە شەمەندەفەرەکان دەڕۆیشتن کە زۆربەی شارەکانی سوریای بەیەکەوە دەبەستەوە لەڕێگەی تۆڕێکی هێڵی ئاسن، زۆربەیان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دامەزراون.
لە چواردەوری شاری رەقە، کەرەڤانە ئاسنینەکان راگیراون کە لە سەردەمی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا تێکدران، دوای ئەوەی بەشێک لە هێڵەکانی ئاسن تێکدران دوای تاڵانکردنیان بە مەبەستی فرۆشتنی ئاسنەکەیان.
چیتر ناتوانرێت هێڵە ئاسنینەکان چاک بکرێتەوە بەهۆی تێچووی زۆری چاککردنەوەیانەوە و بوونی شێوازی گواستنەوەی زیاتر کە کات و ماندووبوون پاشەکەوت دەکات وەک ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاسی گەورە و بچووک.
بەڵام سەرەڕای ئەم هەموو وێرانکارییە؛ هێشتا چیرۆک و حیکایەتەکانی ئەو گەشتانەی بە شەمەندەفەر دەیانکرد، لە مێشکی زۆرێک لە سورییەکان و بە تایبەت کەسانی بەساڵاچوودا، ماوەتەوە.