خان ئەلمەنسووریە دەکەوێتە ناو شاری دێرینی حەڵەبەوە لە گەڕەکی ئەلفەرەفرە، لە دیوی باکووری دەروازەی قەڵای دێرینی حەڵەب.
لە نەوەدەکانی سەدەی پێشوودا و پێش ئەوەی بکرێتە خان، خانووەیەک بووە کە لە لایەن بنەماڵەی شێخ مەنسوور ئەلسەرمینیەوە خاوەندارێتی کراوە.
خان لە 25 ژوور و هۆڵێکی فراوان و چوار ژێرزەمین و بیرێکی ئاو پێکهاتووە، کە ئاو دەدات بە ناوچەکە.
بەر لە هەڵگیرسانی جەنگی سووریا، بە پێگەی جوگرافیای لە ناو بازاڕە بازرگانییە کۆنەکاندا بۆ فرۆشتنی قوماش و کەرەستەی دوورمان ناوبانگی دەرکردبوو.
بەڵام لە کاتی جەنگدا لەناوچوو و تێکدراوە و تا لە ڵایەن حکومەتەوە پشتگوێخراوە.
وێنە: ئاردۆ جاوید