شیعری کوردی لە سوریا… ڕەخنە لە کوالیتییه‌كه‌ی ده‌گیرێت و پێداگری لەسەر شوناسی ده‌كرێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
به‌شێك له به‌شداربوانی فێستیڤاڵەکانی شیعری کوردی لە قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان ڕەخنە لە جۆر و شێوازی چالاکی شیعری ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ده‌گرن، به‌شێكیش پێیان وایە کە گرینگه پارێزگاری له‌وه‌ی ماوه بكرێت تا ببێته سه‌كۆیێك بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو.
پێنج سەندیکای نووسەران و ڕۆشنبیرانی هه‌رێمی جه‌زیره ئێوارە شیعری‌یان رێكخستووه، كه زۆر جار به‌یه‌كه‌وه ڤیستیڤاڵ یاخود چالاكی رۆشه‌نبیریی رێكده‌خه‌ن، هه‌روه‌ها به‌شێكیان خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی به‌ناوی شاعیره مه‌زنه‌كانی كورد پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
رۆژئاوای كوردستان لەدوای ساڵی ٢٠١١ەوە زیاتر گرینگی به‌شیعری كوردی دا، بەو پێیەی شاعیری كوردی به ئاشكرا له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه له‌سه‌رده‌می حوكمی رێژێمی ئه‌سه‌د له ناوچه‌كه قه‌ده‌غه بوو ته‌نانه‌ت كتێبی كوردیش له‌ماڵه‌كاندا هه‌بێت.
بەڵام بەشداری له چالاكی شیعری و ژمارەی ئامادەبووان كه‌متربۆته‌وه، له‌گه‌ل به‌رده‌وامی ڕەخنەگرتن له‌سه‌ر شێواز و جۆری شیعره‌كان.
ئاسانكاری و لاوازی
دەهام عەبدولفەتاح توێژەر و زمان‌ناسی كوردی دەڵێ، ئامانجی خوازراوی ئەو فێستیڤاڵ و ئێواره شیعرییانه بۆ گەشەسەندنی زیاتری شیعری کوردییه، “بەڵام شیعری کوردی لە ڕابردوودا دۆخێکی باشتر بوو، کاتێک شاعیران شێوازی کلاسیکییان له شیعرەکان پەیڕەو کرد”.
ئه‌و توێژەره پێی وایە شاعیران پێشتر حەزییان لە زمانەکە بووە و وشە و قافیە و وێنە شیعرییەکانیان هه‌ڵده‌بژارد و ترسی ئەوەییان هەبووە خوێنه‌ران ره‌خنه‌یان لێ بگرن، بەڵام شاعیرانی ئێستا هەرچییەک دێتە مێشکیان بەبێ پابەندبوون بە هیچ پێوەرێک دەینووسن.
عەبدولفەتاح ده‌ڵێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وایکردووە شیعر بە زمانی کوردی ئاسانتر بگاته ده‌ستی خوێنه‌ران ئه‌وه‌ش شتێكی باشه، به‌ڵام هەندێک کەسیش کەوتوونەتە ژێر کاریگەری شێوازە شیعری زمانەکانی دیکە.
توێژەر ئاماژەی بە لاوازی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکان و لێهاتوویی خوێندنەوەی شیعردا، كه‌د که زۆر به گرنگی دادەنرێت بۆ ڕاکێشانی ئامادەبووان.
خوێندنەوەی شیعری کوردی لای کوردانی رۆژئاوای كوردستان بایەخێکی تایبەتی هەیە چونکە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان لە سوریا نووسین و بڵاوکردنەوەی زمانی کوردی‌یان قەدەغە كردبوو، ئەمەش وایکرد دەرکەوتنی زۆرینەی شاعیران له بۆنه‌كان به‌نهێنی شیعر پێشكه‌ش بكه‌ن.
سەرەڕای ئاستەنگەکان گەشبینن
“فێستیڤاڵی شیعری کوردی لە سووریا” کۆنترین بۆنەییه تا ئێستا، و مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا بیست و هەشتەمیین ڤیستیڤاڵ لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو.
دڵدار ئاشتی، شاعیرێکی كورده و لە ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا بەشداریی كرد و له زۆربه‌ی ساڵه‌كان وەک بەشداربوویەک و لەناو لیژنەی ئامادەکاریدا به‌شداری كردووه.
شاعیر ناوی كه‌سایه‌تی و شاعیرانی گه‌وره‌ی كورد كه پێشتر به‌شدارییان له فێستیڤاڵەکەدا كردووه ئاشكرا كرد، وەک سه‌یدایی تێرێج، سه‌یدایی كلش، یوسف بەرازیو ساڵح حەیدۆ، باس له‌وه ده‌كات كه پێشتر ئه‌و جۆره ڤیستیڤاڵانه به ئه‌سته‌نگی و نهێنی پێشكه‌شده‌كرا، بەتایبەتی دوای راپه‌ڕینی ساڵی ٢٠٠٤، کە رژێمی سوریا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی نه‌ده‌كرد كورده‌كان له شوێنێك كۆ ببنه‌وه.
ئاشتی پێی وایە بارودۆخی ئێستای و ناسەقامگیری و کۆچی بەشێک لە شاعیران و دۆخی گشتی ئابووری و دەروونی هاوڵاتییان به‌رده‌وام ئاسته‌نگ ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌م جۆره ڤیستیڤاڵانه.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس راشیگه‌یاند، “پێویستە گرنگی بە نەوەی داهاتوو بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئایندەی زمان و ئەدەب و فەرهەنگی کوردی بپارێزن، وبه‌شداری له‌و جۆره ڤیستیڤاڵانه بكه‌ن.
ئه‌نجامی پێنه‌گه‌یشتوو
پێدەچێت بۆچوونی كچه شاعیری كورد شه‌ف حەسەن لە بیروڕای زمان‌ناس دەهام عەبدولفەتاح نزیک بێت، سەرەڕای نووسینی شیعری سه‌رده‌میانه، بەو پێیەی ژمارەی بڵاوکراوە شیعرییەکان لە زیادبووندایە سەرەڕای ئەوەی کە “قەڵەمەکان لە ئاستی ئەو دەرفەتانەی نین كه بۆیان ده‌ره‌خسێت.”
شه‌ف هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لە لێژنەی فێستیڤاڵی شیعری کوردی دووپات کردەوە، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه به‌شێك له شیعره‌كان له‌لایه‌ن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە ڕەتکراونەتەوە.
ئەو پێی وایە نەبوونی ڕەخنە و هەڵسەنگاندن وا دەکات کتێبخانەی کوردی قەرەباڵغ بێت.
برزۆ مەحمود، مامۆستا لە بەشی ئەدەبی کوردی لە زانکۆی ڕۆژاڤا، باس لەوە دەکات کە شیعر بە پلەی یەکەم بەرهەمی بەهرە، ئینجا خوێندن، بەپیتی خەیاڵ، و خۆشەویستی جوانییە.
دەشڵێت “دەربڕینی هونەری لە شیعری ڕۆژاڤادا بە گشتی هێشتا پێنەگەیشتووە” بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر هەست و بیرکردنەوەی هەبێت.
بارزۆ پێی وایە شیعری کوردی لە ڕۆژاڤا و لە هه‌رجوار پارچه‌ی کوردستان گرنگییەکی زۆری هەیە، بەو پێیەی گه‌شتێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوناس و بوون.