کردنەوەی نەخۆشخانەیه‌ك به‌ ئامێر و کەرەستەی نوێ لە شاری قامیشلۆ

قامشلۆ – نۆرس پرێس

له‌ شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان نەخۆشخانەیه‌كی نوێ به‌ناوی “تیشی” دوای دوو ساڵ له‌ کارکردن ئاماده‌كاری كرایه‌وه‌.

فیراس تیشی، پزیشکی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “ماوەی دوو ساڵە کار بۆ دامەزراندنی نەخۆشخانەیەک لە شاری قامشلۆ دەکەین، خۆشبه‌ختانه‌ ئەمڕۆ کردوومانەتەوە بۆ خزمەتکردنی شاره‌كه‌”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نەخۆشخانەکە لە 6 نهۆم پێکهاتووە، نهۆمێکیش تایبەت كراوه‌ بۆ چاودێری چڕ، و سەرجەم کەرەستەی و پێداویستی پزیشكی پێشکەوتووی تێدایە، هەروەها چوار ژووری نەشتەرگەری هەیە، جگە لە 20 ژوور بۆ مانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان”.

راشیگه‌یاند، له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌شی منداڵ بوون،تیشک، MRI ، CT scan، ئەمبولانس، تاقیگە و دەرمانخانە، هه‌یه‌، هەموو ئەو بەشانە لەژێر چاودێری ٦٠ کارمەندی پزیشکی دەبن.

ڕوونیشی کردەوە، “کەرتی تەندروستی گرنگ و پێویستە بۆ ناوچه‌كه‌، گرنگە بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانە بۆ دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان دابین بکرێت.

لای خۆیەوە یاسر ئەحمەد، پسپۆڕی گورچیله‌ لە شاری قامشلۆ رایگه‌یاند“لەم دواییانەدا له‌ رۆژئاوای كوردستان‌ دەستكراوه‌ بە کردنەوەی چەندین نەخۆشخانە و بنکەیەکی تەندروستی، ئەمەش هەنگاوێکی باشە لەسەر ئاستی ناوچه‌كه‌”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کردنەوەی نەخۆشخانەی نوێ و دابینکردنی ئامێر و کەرەستەی مۆدێرن و پێشکەوتوو، تێچووی گەشتکردن بۆ دەرەوە به‌ مه‌به‌ستی چارەسەرکردن بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌”.

  لەناو نەخۆشخانەدا چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك ئه‌نجام ده‌درێن کە پێشتر لە ناوچەکەدا نه‌ده‌كران،

ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی – نالین عەلی