چادرە کۆنەکان

دانیشتوانی کامپی ئەلعەریشە لە گوندەواری باشووری حەسەکە گلەیی لە نەبوونی ئامادەکاریی دەکەن بۆ زستان، بە هۆی لەکارکەوتن و دڕانی زۆربەی چادرەکانیان.

کامپی عەریشە، یان ئەوەی بە “کامپی بەنداوی باشوور” ناسراوە، لە ساڵی 2017 دامەزراوە و نزیکەی 12 هەزار ئاوارەی گوند و شارۆچکەکانی دێرەزووری تێیدا نیشتەجێن، زۆربەیان لەو ناوچانەوە هاتوون، کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سووریا و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانییەوە کۆنترۆڵکراون.

بەڕێوبەریی خۆسەریی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە کامپەکەی لە ژێر چەتری کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بەڕێوەبردووە، بەڵام داواکارییەکان لە لایەن ئیدارەی کامپەکە و دانیشتووانەکەیەوە بەردەوامن بۆ باشترکردنی دۆخەکەی لە هەموو روویەکەوە.

بەتایبەت لەم قۆناغەی دواییدا کە لە زۆربەی کامپەکانی رۆژئاوای کوردستاندا پاڵپشتی خۆراک و ژیان و تەندروستی کەمبووەتەوە.

وێنە: سامر یاسین