به گوێره‌ی ڕاپۆرتی مانگانەی بەشی چاودێری و بەڵگەكردن لە ئاژانسی نۆرس پرێس ژمارەی قوربانیانی پێشێلکارییەکان لە سوریا لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەردا بە بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو بە ڕێژەی 50% کەمیکردووە، ڕێژەی ئەو هێرشانەی لە ماوەی مانگەکەدا دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامدراون بە ڕێژەی 60% کەمیکردووە و پەرەسەندنی نێوان لایەنەکانی ململانێش بە ڕێژەی 73% کەمیکردووە.
ڕێژەی قوربانیانی پاشماوەی جەنگ بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو بە ڕێژەی 77% زیادی کردووە، هەروەها كرده تیرۆریستییه‌كانی داعش بە ڕێژەی 53% زیادی کردووە، هاوکات ڕێژەی دەستگیرکردنەکان بە 20% کەمیکردووە.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی نۆرس پرێس باس لە دیارترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە لە ماوەی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ تۆمارکراون، ئەمەش بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە نۆرس پرێس لە تۆڕێکی سەرچاوە مەیدانییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا بەدەستی هێناوە.
ڕاپۆرتەکە ژمارەی ئەو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ لەخۆدەگرێت، لەوانە کوشتن و دەستگیرکردن هەروەها ئاماری ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی پاشماوەی جه‌نگه‌وه گیانیان لەدەستداوە.
لە ماوەی مانگی تشرینی دووه‌م، بەشی چاودێری و بەڵگەكردن لە ئاژانسی نۆرس پرێس، کوژران و برینداربوونی 727 کەسی تۆمارکردووە، بە كه‌سانی سڤیل و سەربازی، له‌و ژماره‌یه‌ش 319 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 408 کەسیش برینداربوونه، له ئه‌نجامی به‌ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆ، به‌بۆردومان یان بە ئەشکەنجەدان و توندوتیژی و جۆرەکانی تری مامەڵەی نامرۆڤانە.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه ژمارەی قوربانیانی مەدەنی 313 کەسه، لەو ژمارەیەش 111 کەس کوژراون کە 16 منداڵ و 27 ژن و 67 پیاو و چالاکوانێک بوون و 202 کەسی مه‌ده‌نیش بریندار بوونه کە 26 منداڵ و 16 ژن له نێو ئه‌م ژماره‌یه‌ن.
ڕێژەی قوربانیانی مەدەنی لە شارەکانی سوریا بە شێوەیەك دابەشکراون كه: (شاری مه‌نبیج زۆرترین ژمارەی قوربانییەکانی لێ تۆمارکراوه، گەیشتووەتە 50 کەس، لە دوای ئەویش شاری ئیدلب، 47 کەس، گونده‌واری باکووری حەلەب 30 کەس، لازقییە 28 کەس، 23 کەس لە حەلەب، 22 کەس لە درعا، 18 کەس لە حومس هه‌روه‌ها لە گرێ سپی 16 كه‌س و له حه‌سه‌كه 14 كه‌س هه‌روه‌ها 12 كه‌س له دێره‌زوور و ره‌ققه و عه‌فرین و 11 كه‌س له دیمه‌شق، له سوەیدا 10 کەس و لە سه‌رێ كانی شه‌ش كه‌س و لە حەما دوو کەس تۆماركراون.
سەبارەت بە قوربانییە سەربازییەکان، ژمارەیان گەیشتە 414 سەرباز و 208 ئەندام کوژراون و 206 کەسی دیکەش برینداربوون، بەو پێیەی ژمارەکە بەسەر لایەنەکانی ململانێی سوریادا دابەشکراوە، لەنێو هێزەکانی حکومەتی دیمەشقدا 91 ئەندام کوژراون و 68 ئەندام بریندار بوونه هه‌روه‌ها 50 ئەندامی ده‌سته‌ی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو کوژراون، 78ی دیکەش برینداربوون، لەنێو چه‌كدارانی جه‌یش وه‌ته‌نی سه‌ر به توركیا 10 كه‌س كوژراوه و 26 دیکەش برینداربوون، هه‌روه‌ها له‌نێو هێزەکانی سوریای دیموکرات 12 ئەندام گیانیان له‌ده‌ستداوه و 16ی دیکەش برینداربوون.
هه ڕوه ها 42 ئه ندامی نزیك له ئێران کوژراوه و 17 که سی دیکه‌ش بریندار بوون، 2 ئه‌ندامی داعش کوژراوه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی تر كوژراوه كه ناسنامه‌ی سوری نه‌بووه و یه‌ک ئه ندامی هێزه‌کانی ئه‌مریکاش بریندار بووه.
ڕێژەی قوربانیانی پاشماوەی جەنگ بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو بە ڕێژەی 77% زیادی کردووە، بەو پێیەی ژمارەیان گەیشتووەتە 53 کەس، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو منداڵ کوژراون و حه‌فتی دیکەش برینداربوون، سێ پیاو کوژراون و 15ی دیکەش برینداربوون، 1 ژن کوژراوە، هاوکات حه‌فت سەرباز کوژراون و 18ی دیکەش بریندار بوونه.
لەڕووی بۆردومانی نێوان لایەنەکانی ململانێ له سوریا بە بەراورد بە مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 73% کەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوه.
لەڕووی دەستگیرکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، ڕێژەی دەستگیرکردنەکان بە بەراورد بە مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوو بە ڕێژەی 20% کەمیکردووە.
هه‌ر به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی نۆرس پرێس هێرشەکانی داعش لە سوریا بە بەراورد بە مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوو بە ڕێژەی 53% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 23 هێرش، کە 5 لەو هێرشانە ڕێکخراوەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ گرتووە، 13 لەو هێرشانە هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیان کردۆتە ئامانج، 5 هێرش دژی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، 4 لەو هێرشانە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بووه، هه‌روه‌ها هێرشێك دژی هاووڵاتیانی سڤیل بووه.