رووناکی شەوانە هەستی ئارامی لای دانیشتوانی گوندەواری حەسەکە
شەدادی- نۆرس پرێس
لەماوەی مانگی یەکەمی ئەمساڵدا چەند لایەنێک بەشداربوون لە دانانی سەدان ستوونی ڕووناکی شەوانە لە دەروازە سەرەکییەکان و شەقامەکانی ناو شاری شەدادی، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی سەقامگیری و ئاسایشی شارەکە.
شەدادی کە پێكهاتەیەکیی خێڵەکی عەرەبی هەیە دەكەوێتە نزیكەی 60كم لە باشووری شاری حەسەكەوە، لە سەردەمی دەسەڵآتیاندا مۆڵگەیەكی سەرەكی رێكخراوی “داعش” بووە.
داگیرساندنی گڵۆپەکان لە شەودا بە مەودای دوور لە ناو شارەکە کە بەدرێژایی ساڵانی قەیرانی سووریا هەڵاوسانی ئەمنی توندی بەخۆیەوە بینیوە، هێوربوونەوەیەکی بۆ دانیشتووانەکەی هێنا، کە خۆیان لە شارەکەیان بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو ڕووبەڕووی دیمەنێکی جیاواز بوونەتەوە.
ئەمین دەروێش، دانیشتووی شاری شەدادییە، بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، ئەم ڕووناکییە جیاوازی لە شارەکەدا دروستکردووە بە بەراورد بە ڕابردوو، هەروەها ئەو شەقامانەدا ڕوون بووەتەوە کە ئەم گڵۆپە شەوانەیان تێدا دانراوە.
هەروەها ڕووناکییەکە “ڕوودانی دزییەکانی کەمکردەوە و جوانییەکی بە شارەکە بەخشیوە و هەستێکی دڵنیایی لامان دروست کردووە ” بە گوتەی دەروێش.
کەنعان بەرەکات، هاوسەرۆکی وەزارەتی ناوخۆ لە هەرێمی جەزیرە لە بەڕێوبەری خۆسەر، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە “لە ئەولەویەتەکانی کارەکانمانە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانمان”
ئاماژهی بهوهشكرد، هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆ و ههموو دامهزراوهكانی دیكهی پهیوهست به دهسهڵاتی ناوخۆوه “رۆڵی گهورهیان ههبووه له رێگریكردن له تاوانهكان، له كاتێكدا شانه رێكخراوهكان له ههوڵدان بۆ لێدان لەو دۆخه ئهمنییهی ئێستا ، کە پەنا بۆ شوێنه تاریكهكان دەبەن و خۆیانی تیاحەشار دەدەن یان لەوێوە جموجوڵەکانیان دەستپێدەکەن.”
پڕۆژەکانی ڕووناکی لەو ناوچەیە بۆ سنووردارکردنی هەوڵی خەڵک یان شانەکانە بۆ ئەنجامدانی تاوان بە هەموو جۆرەکانیەوە، لە بەرامبەردا ئاسانکاری بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ شوێنکەوتنی جموجۆڵەکانیان دەکات، بە وتەی “بەرەکات”.
پێش هەوڵە مەدەنییەکان ئامادەکارییەکان بۆ دانانی رووناکی لە شەدادی بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدانی دانیشت و گفتوگۆ لە نێوان دانیشتووان و ئاسایشدا “بۆ تێگەیشتن لە پێداویستییە ئەمنییەکانی دانیشتووان و بەرزکردنەوەی دۆخی ئارامی کۆمەڵگا”، بەپێی وتەی نەرگس عومەر، بەڕێوەبەری بەرنامەکان لە ڕێکخراوی مەدەنی ناوخۆیی دیمۆس.
ئەم دیالۆگانە لە چوارچێوەی پرۆژەی “ئاسایشی ئێمە” هاتبوون، کە زۆرێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە رۆژاڤا بەشداری تێدا دەکەن.
رێكخراوەكان ئاسانكارییان بۆ زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەنێوان دانیشتووان و عەشایەرەکان كرد، لە چەند شارۆچكەیەك، لەنێویاندا شەدادی.
عومەر سەبارەت بەو دانیشتنانە دەڵێت: “لەڕێگەی ئەم دانیشتنانەوە هەوڵماندا پێداویستی و نیگەرانییەکانی دانیشتووان بگەیەنین و بەشدارییان بکەین لە بەرزکردنەوەی ئاسایش لە شارەکەیان لەڕێگەی پێشنیار و راسپاردەکانەوە.”
ئەو بە نۆرس پرێس دەڵێت: “هەروەها هەوڵماندا لە ڕێگەیەوە چەمکی پۆلیسی کۆمەڵایەتی بەهێز بکەین، کە دەڵێت ئاسایشی کۆمەڵگا لە ئەستۆی هەموو ئەندامەکانیدایە.”
بەڵام عەلاوی ئەلساڵەح، دانیشتووی ئەو شارە، کە بەشداریی دانیشتنەکەی کرد کە لە شەدادی بەڕێوەچوو، سەرەڕای گرنگییەکەی پێی وایە یەک دانیشتن بەس نییە بۆ گەیاندنی هەموو پێداویستییەکان.
دەشڵێت: “شارەكە پێویستی بە ئەنجامدانی گەڕانی ئەمنی هەیە، بەو پێیەی گڵۆپی شەوانە تەنها شەقامە سەرەكییەكانی شارەكە ڕووناك دەكاتەوە و شەقامە لاوەكییەكان لە شەودا تاریکن، هەروەها گوندەوارەکانی شارەكەش كە بێكاری تێدا بەربڵاوە، جگە لە تێكچوونی باری ئابووری گەنجان، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕووداوە ئەمنییەکان” بە وتەی ئەو.
هاوسەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە هەرێمی جزیرە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمەکە بە ئەنجام گەیشتووە “باشە بەڵام بەس نییە” و پێویستی بە فراوانکردنی هەیە بۆ ئەوەی سەرجەم شارەکانی هەرێمی جزیرە بگرێتەوە.