زەیتوونی ئەمساڵ.. بەرهەمەکەی تێچووەکەی دەرناهێنێت

ئەمساڵ جووتیارانی زەیتوون لە تەبەقە، رووبەڕووی تێچوویەکی زۆر دەبنەوە بۆ بەرهەمەکانیان، لەوانە کێڵان و ئاودێری و نرخی سووتەمەنی و پەین.

تێچوونەکە هەر بەوەوە نەوەستاوە، بەڵکوو تەنانەت تەنەکەیەکی بەتاڵ ئێستا بە 2 دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێت.

هەروەها نرخی گوشینی زەیتونیش بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە، کە پار گوشین و دەرهێنانی رۆنی یەک تۆن زەیتوون بە 200 هەزار لیرە بووە، بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیکەی 700 هەزار.

ئەمەش جگە لە تێچووی گواستنەوەی وەرزەکە لە کێڵگەوە بۆ کارگەکانی گوشین.

ئەمڕۆ تەنەکەیەک زەیتی زەیتوون بە 60 دۆلار دەفرۆشرێت، کە پارەیەکی زۆرە بۆ دانیشتووان، بەڵام هێشتا تێچووی جووتیاران دەرناهێنێت.

وێنە: ئەحمەد ئەلناسر