جوتیارانی کۆبانێ دەستیان کردووە بە دروێنەکردنی بەرهەمی کونجی، کە بەرهەمێکی گرنگی رۆنە و زیاتر لە 50%ی لە رۆن پێکهاتووە.
دوای وشککردنەوەی دارەکانی، کونجی بە کۆمەڵ کۆدەکرێتەوە، کە کۆتەڵەکانی روویان لە خوارەوەیە و بە دارێک پییاندا دەکێشرێت بۆ دەرهێنانی تۆوەکان، دواتر دەڕێژرێت و لەناو کیسی نایلۆن ئامادە دەکرێت بۆ بەبازاڕکردن، لەکاتێکدا هەندێک کەس پێیان باشە بۆ دەرهێنانی تۆوەکان ئامێری دروێنە بەکاربهێنن.
لەم ساڵانەی دواییدا خواست لەسەر بەرهەمی کونجی لە شاری کۆبانێ زۆربووە، چونکە چاندنەکەی پێویستی بە تێچووی زۆر نییە و بەپیتی زەوییەکەش زیاد دەکات.