سامر یاسین / ئیڤا ئەمین – حەسەکە
هەرچەندە بە چاوی خۆی تەرمەکەی بینیوە، بەڵام دایکی عەدنان عەبدی هێشتا باوەڕی بەوە نییە کە کوڕەکەی لە ئەنجامی بۆردومانی تورکیا شه‌هید بوبێت.
شێخە حسێن دایکی عه‌دنان، خەمباره، چاوەڕێ دەکات هاوشێوه‌ی رۆژانی پێشوو کوڕەکەی بچێتە ماڵەکەیەوە. ئه‌و ده‌پرسێت بۆچی هێزەکانی تورکیا کوڕەکەیان کردە ئامانج، له كاتێكدا پاسەوانی کارگەیهك بوو لە حەسەکە، چەکی هەڵنەگرتووە و هیچ مەترسییەکی بۆ سەر تورکیا دروست نه‌كردبوو.
عەدنان عەبدی، تەمەن 55 ساڵ، خاوەنی سێ منداڵ، رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر کارگەیەک لە شاری حەسەکە، دوای زنجیرەیەک بەئامانجگرتن و هەڵمەتی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر دامەزراوە گرنگه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، شه‌هیدبوو.
شێخە حسێن بە نۆرس پرێسی راگه‌یاند: کوڕەکەم پێش ئەوەی وەک پاسەوان لەو کارگەیەدا کار بکات، مامۆستا بوو، کاتێکیش بۆردومانەکە بۆ سەر شاری حەسەکە دەستیپێکرد، گوێمان لە بۆردومانی تورکیا بوو بۆ سەر شوێنی کارەکەی، بۆیە چووین تا پرسیار لە بارودۆخی كوڕه‌كه‌مان بكه‌ین .

براکانی دەستیان کرد بە گەڕان بەدوایدا لە نەخۆشخانەکانی شاره‌كه، ڕۆژی دواتر بیستمان کە لە نەخۆشخانەیەکی شاره‌كه‌یه، بۆیە براکانی بەپەلە چوونە نەخۆشخانە و بینییان کە پێشتر گیانی له‌ده‌ست دابوو.
ئەو دایکە بیری کوڕەکەی دەکات، كه ڕۆژانە دوای گەڕانەوەی لە کارەکەی و تەنانەت پێش ئەوەی بچێتە لای منداڵەکانی، سه‌ری له دایكی ده‌دا. ده‌شڵێت نۆ منداڵی هه‌بووه، به‌ڵام عەدنان گەورەترین پێگەی لای ئه‌و هه‌بوو ، نەک تەنیا لای ئه‌و، به‌ڵكو له‌ناو هەموو خێزانەکەیدا.
دەشڵێت: تا ئەم ساتەوەختە باوەڕم بەوە نییە گیانی له‌ده‌ست دابێت، بینیم شه‌هید بوو و بەخاک سپێردراوە، بەڵام تا ئێستا چاوەڕێی ئەوەم لە دەرگای ماڵەوە بگەڕێتەوە.
هەفتەی ڕابردوو لە ماوەی شەش ڕۆژ لەسەریەک تورکیا ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای كوردستانی کردە ئامانج و کاریگەری زۆری لەسەر دامەزراوە و ژێرخانەکان دروستکرد کە سەرچاوەیەکی گرنگی نەوت ، گاز ، ئاو و کارەبا بوون، بەپێی ئاماره‌كانی بەشی چاودێری و بەڵگەكردن له ئاژانسی نۆرس پرێس فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانەکانی تورکیا له‌و ماوه‌یه‌دا 224 شوێنیان بۆردومانکردووه.
ژمارەی قوربانیانی مەدەنی 24 کەس بووە له‌و ژماره‌یه‌ش 9 کەسیان شه‌هیدبووه‌و کە 2 ژنیان تیادا بوو و 15 کەسیش بریندار بوون کە 4 منداڵ و 3 ژنی تیادا بووه، سەبارەت بە قوربانییه‌كان له لایه‌نی سه‌ربازی ژمارەیان 70 کەس بووە، 39 شه‌هید و 31 کەسیش بریندار بوون کە ٣ کەسیان لە هێزەکانی حکومەت بوون.
شه‌هیدبوونی عەدنان به‌هه‌مان شێوه کاریگەری لەسەر حەج یوسف مامیشی به‌جێهێشتووه، چونکە پێشتر زۆر كات لەگەڵی دادەنیشت و گاڵتە و گه‌پیان دەکرد.
یوسف بە نۆرس پرێسی وت: عەدنان کوڕەزاکەم کەسێکی خوێندەوار بوو، كه‌سێكی قسه‌خۆش بوو، تا ئێستا نەمبیستووە کەسێک بە کەسایەتی عەدنان بێزار بوبێت، تا ئێستاش باوەڕم نییە كه شه‌هید بووه.
دەشڵێت: تورکیای دوژمن جیاوازی ناکات لە نێوان پاسەوانێکی مەدەنی یان پاسەوانێکی سەربازی کە چەکی هه‌ڵگرتبێت، هه‌موو كه‌سێك بۆردومان دەکات، ئەمە ڕاستییەکەیە، چونکە ڕق و کینەی تورکیا بەرامبەر بە کورد زۆر کۆنە، لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەوە تا ئەتاتورک و ئەردۆغان هه‌ر وابووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات تورکەکان جیاوازی ناکەن لە نێوان ناوچەی سەربازی و مەدەنی، له‌وانه‌یه ئێستا ماڵەکەم بۆردومان بکەن، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، له ڕاستیدا ئەردۆغان تیرۆریستی ڕاستەقینەیە.
یوسف ده‌شڵێت ڕق و کینەی تورکەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و پرسیاری ئەوە دەکات: چۆن پاسەوانێکی مەدەنی شه‌هید ده‌كه‌ن، کە لە هەموو ژیانیدا چەكی دژی دەوڵەتی تورکیا هەڵنەگرتبوو، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كه‌واته چۆن ڕق و کینەم زیاتر و زیاتر نه‌بێت.