جه‌وزه لەسەر خۆڵ و لە ناوەڕاستی کەمپێکی ئاوارەكان دانیشتووە کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی تێدا نییە، ده‌پرسێ ئێمە چی بە منداڵەکانمان دەڵێین کە لە ژینگەیەکی دوور لە شارەکەیان لەدایک بوون، چۆن وەسفی شارەکەیان بۆ بکەین، لە کاتێکدا جگە لە ناوەکەی هیچی له‌باره‌وه نازانن؟
جه‌وزه ئه‌لحه‌مه‌د ته‌مه‌ن 38 ساڵ ماوەی چوار ساڵە ئاوارە بووە لە شاری سه‌رێ كانێ، ئێستاش لە کەمپی واشۆکانێ لە شاری حەسەکە نیشتەجێیە، بە نۆرس پرێس راگه‌ياند: ئاواتم گەڕانەوەيه بۆ شار و ماڵەکەم، تەنيا لە پێناو منداڵەکانمدا، بۆ ئەوەی بتوانن له‌و ماڵهيان بژین کە لێی بێبەش بوون.
ئەلحەمەد ژياني سەردەمی منداڵی خۆی وەبیردێنێتەوە و بەراوردی دەکات بە ژیانی منداڵەکانی, كه ته‌نانه‌ت نهيانتوانى له شاره‌كه‌ى خۆيان له دايك بن و له‌و بيرهوهريانه بێ به‌شبوون .
ئه‌لحه‌مه‌د دۆشداماوه و ده‌پرسێ چی بڵێم یان چۆن وەسفی شارەکەمان بۆ منداڵەکان بکەم ، لەکاتێکدا ئەوان هیچی لەبارەیەوە نازانن؟
ئەو دایکە ترسی له ژياني ناو كه‌مپ هه‌يه بۆ منداڵەکانی و ده‌ڵێ هەرگیز ناتوانین بەتەنها جێیان بهێڵین، ژینگەى ناو کەمپەکە يارمه‌تيده‌ر نييه بۆ منداڵەکان بۆ ئه‌وه‌ى یاری تيادا بكه‌ن و چێژ له ته‌مه‌نى منداڵييان وه‌رگرن، پێویستیان بە شوێنێکی فراوان و سەلامەتە بۆ یاریکردن و گه‌ڕان به ئازادى تيايدا.
ئامینە عەزیز (28 ساڵ)، ئاواره‌يه‌كى ديكه‌يه و خەڵکی گوندی ئوم ئەلخەیرى سەر بە شاری تەل تەمره، بەهۆی بۆردومانه‌كانى تورکیا بۆ سەر سه‌رێ كانێ و گوندەکانی دەوروبەری ناچار بووه بچێتە دەرەوەی شارەکەی. لە کاتی ئاوارەبوونی، کچێکی لەدایک بووە.
عەزیز خاوەنی چوار منداڵە، دوو منداڵیان لە دەرەوەی شارەکەیان لەدایک بوونه و بە شێوەزاری ئاخاوتنی خۆی دەڵێت: ته‌مه‌نى منداڵیى ئێمە باش بوو, كار و رۆژگارێكى باشمان بینی، بەڵام منداڵەکانمان هیچیان نەبینی.
ئاماژە بەوەش ده‌كات، منداڵەکانمان رۆژگارێكيان له‌ناو ترس و ئاوارەبوون بەسەر بردووە و وێرانکاریى شەڕیان بينيوه، هەموو ئەم دیمەنانە لە یادەوەرییاندا دەمێنێتەوە.

ئه‌و منداڵانه‌ى عەزیز کە لە گوندەکەى خۆيان لەدایک بوون، هەمیشە لە دایکیان دەپرسن و داواى لێدەکەن بگەڕێنەوە، چونکە نەیانتوانی خۆیان لەگەڵ کەشوهەوای کەمپەکەدا بگونجێنن, ئامينه عه‌زيز دەشڵێت: تاکە پرسیاریان ئه‌وه‌يه: کەی دەگەڕێینەوە بۆ یاریکردن لە گوندەکەمان؟
كاره‌كان بۆ زەهرا محمد (٢٦ ساڵ) له ئاوارهكاني ديكه باشتر نييه، کە ئاوارەیەکی گوندەکانی تەل تەمرە و ماوەی چوار ساڵە لە کەمپی واشۆکانێ نیشتەجێیە.
زه‌هرا بە نۆرس پرێسي وت: منداڵەکانم هیچ لەبارەی ماڵ و گوندەکەیانەوە نازانن، پێیان وایە خێمه ماڵی ڕاستەقینەی ئێمەیە.
دەشڵێت: مناڵەکانم لێرە لە هەموو شتێک بێبەشن، لە کەمپێکدا چاويان به دنيا هه‌ڵهێناوه و له بارودۆخی ئاوارەیی و شەڕدا ژیاون، وەک منداڵانی دیکە نه‌بوون کە لە کەشوهەوای خێزان و شار و ماڵى خۆيان لەدایک بوون .
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو جیاوازییەکی گەورە لە نێوان سه‌رده‌مى منداڵی ئێمە و سه‌رده‌مى منداڵیى منداڵەکانمان هەیە، سێ له منداڵه‌كانم لێرە لە کەمپ لەدایک بوون و جگە لە کەمپ هیچی تریان نەبینی، ئەوان کەشوهەوای خێزان و ماڵ و یاریکردن لەگەڵ منداڵان لە شوێنى فراوانيان نه‌بينى.
زه‌هرا محەمەد هەوڵ دەدات، لە ڕێگەی مۆبايله‌وه، وێنەی گوند و ماڵەکەیان پێشانی منداڵەکانی بدات، بۆ ئەوەی كه گه‌وره‌بوون له یادەوەرییاندا بچەسپێت.