هێرشەکانی تورکیا لە دیدی رۆژنامەنووسانی کۆبانیەوە
کۆبانی – نۆرس پرێس
ڕۆژنامەنووسانی شاری کۆبانی لە رۆژاڤا ڕایدەگەیەنن، هێزەکانی تورکیا بە ئەنقەست خەڵکی سڤیل لە نێویاندا منداڵان و ژنان دەکەنە ئامانج، لە ڕێگەی هێرشی دووبارەی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر ناوچەی سنووریەکان، ئەمەش لە هەوڵێکی سیستماتیکدا بۆ ئاوارەکردنیان لەو ناوچانە.
ئەمەش لە چاوپێکەوتنەکەیاندا لەگەڵ نۆرس پرێسدا هات، دوای ئەو هێرشەی ئەم دواییەی تۆپخانانەکانی تورکیا بۆ سەر شوێنە جیاجیاکانی شارەکە و گوندەوارەکانی کە لە سێشەممەی رابردووەوە دەستیپێکرد.
رۆژنامەنووسان بە كۆی دەنگ هاوڕابوون لەسەر ئەوەی “هێزەكانی توركیا سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەكانیان پێشێل كردووە و هاوڵاتیانی مەدەنییان كردۆتە ئامانج، كە زۆرینەیان منداڵ و ژن و بەساڵاچوانن، هەروەها ئامانجی هێرشە دووبارەكانیان ئاوارەكردنی خەڵكی مەدەنییە وەك ئامادەكارییەك بۆ داگیركردنی شارەكە”.
ئەمەش ئەوەیە کە ڕۆژنامەنووسان لەڕێگەی زانیارییە بەردەوامەکانیانەوە بەپێی پیشەکەیان، لە دانیشتوانی ناوچەکە کە ڕەخنەی زۆر لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە هێرشی بەردەوامی تورکیا دەگرن و جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمە ئاسایشی ناوچەکە زیاتر ناسەقامگیر دەکات.
جومعە محەممەد، رۆژنامەنووس لە ئاژانسی هاوار رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا کە ناوچەکە دەکاتە ئامانج، “دەستدرێژییەکی روونە” بۆ سەر خاکی سووریا و سەروەرییەکەی، هەروەها “پێشێلکردنی” یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
سەبارەت بە سەیفەدین قادر، پەیامنێری کەناڵی “گەلی کورد تیڤی”، ئەو دەڵێ ئەمە لە هێرشکردنە سەر سەروەری تێپەڕیوە، و وتی تورکیا هەوڵدەدات “هەرێمەکە داگیر بکات و گۆڕانکاری دیمۆگرافی بەدەستبهێنێت وەک چۆن لە عەفرین کردی”.
قادر وتی، توركیا لەبەر چاوی جیهان ئەم كارە دەكات، واتە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان، بەتایبەتی یاساكانی پاراستنی هاووڵاتیان و منداڵان لە شەڕە چەكدارەكاندا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە هێرشەكانی لە پلەی یەكەمدا خەڵكی سڤیل دەكەنە ئامانج.
ئەو رۆژنامەنووسە نموونەی ئەوەی هێنایەوە کاتێک سەرەتای ئەمساڵ تەواوی بنەماڵەیەک لە گوندی قەرەموغ کە 18 کم لە رۆژهەڵاتی شارەکە دوورە کرانە ئامانج.
هێرشەکانی تورکیا کە لەم دواییانەدا پەرەی سەندووە، بەشێکە لە زنجیرەیەکی دووبارەبووەوە بەدرێژایی سنوووری تورکیا و رۆژئاوای کوردستان.
لەسەرەتای ئەمساڵدا تۆپبارانەکانی تورکیا گوندی قەرەموغیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە 6 کەس لە خێزانێک برینداربوون، لەنێویاندا عەبدۆ حەنیفی تەمەن چوار ساڵ کە بەهۆی هێرشەکەوە قاچی ڕاستی بڕاوە.
ڕۆژنامەنووس جومعە دووپاتی دەکاتەوە کە هێرشەکانی تورکیا بووەتە هۆی کوژرانی خەڵکی ئەم ناوچەیە لە نێویاندا منداڵان و ئەمەش مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی دانیشتوانی رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات.
وا دیارە ئەو فاکتەرەی کە تورکیا بەرەو ئەم کارانە دەبات، “ڕەتکردنەوەی دۆزی کوردە” کە تورکیا هەموو جۆرەکانی ژیان لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانج.
ژمارەی قوربانیان لە کۆبانی، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر شاری گرێ سپی و سەرێکانی، سێ ساڵ لەمەوبەر، گەیشتووەتە 98 هاوڵاتی مەدەنی کە بەشێکیان گیانیان لەدەستداوە، بەشێکیشیان بە پلەی جیاواز برینداربوون، لەوانە بەپێی ئامارێکی نافەرمی، ڕۆژنامەنووس جومعە بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا 42 منداڵیان تێدا بووە.
تورکیا هێرشەکانی لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانەکانەوە بە شێوەیەکی دراماتیک پەرە پێداوە و تادێت “دڕندانەتر” دەبێت بە قسەی مەحمود بالی کە رۆژنامەنووسە لە ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا لە کۆبانی.
بالی ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکان لە بەئامانجکردنی تاکەکەسی ماڵەکان یان ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە تا بۆردومانی تۆپخانەکان بۆ گەڕەکەکان و ناوچەی دانیشتووانی چڕ پەرەی سەندووە.
سێشەممەی رابردوو تورکیا شاری کۆبانی و دەوروبەری بۆردومان کرد و نزیکەی 30 هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی کرد، بەهۆیەوە منداڵێکی بچووک کوژرا و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بە بەكارهێنانی فڕۆكە جەنگییەكان كرد لە هێرشەكەیاندا، وەك كردنە ئامانجی بارەگایەكی سوپای سووریا لە رۆژهەڵاتی فورات كە ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی سوپا لەوێ كوژراون.
ئەم پەرەسەندنە دوای ئەو دیدارانە دێت کە لەسەر ئاستی سەرکردەکانی تورکیا و ڕووسیا و ئێران بەڕێوەچوون.
بە پێی زانیاری پیشەیی خۆی لەبارەی بارودۆخی دانیشتوانی ناوچەکە، و ئەوەی لە مێشکیاندا دەگوزەرێت، بالی دەڵێت، هێرشەکانی تورکیا دانیشتوانی ناوچەکە دەترسێنێت و پاڵیان پێوەدەنێت بۆ هەڵاتن.