قامشلۆ – نۆرس پرێس
خدر دوای چوار ساڵ لە جێهێشتنی ماڵەکەی، لە کەمپێکی ئاوارەکانی شاری حەسەکە لەبەردەم خێمەکەی دانیشتوە بە خەمەوە بیر لە گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی دەکاتەوە، لە سەرێ کانیێ .
خدر ئیبراهیم تەمەن 65 ساڵ ئاوارەی شاری سەرێ کانیێیە و ماوەی چوار ساڵە لە کامپی واشۆکانی لە شاری حەسەکە نیشتەجێیە، پیاوە شەست و پێنج ساڵانەکە بە دڵتەنگیەوە بەدیار کامێرای نۆرس پرێسەوە دەڵێت: “وا دەچینە ناو ساڵی پێنجەمەوە، کە دوورین لە ماڵ و كه‌س وكار و شارەکەمان”، بە زاراوەی ئاخاوتنی خۆی دەشڵێت “ئێمه ون بووین، پەنجا ساڵ نەهامەتی و هەوڵدان بۆ دروستکردنی خانوویەک کە بمانپارێزێت لە چەند ساتێکدا نەما، ئێستاش تەمەنی ئەوەمان نەماوە لە ژێر چادردا بژین، کە ناتوانێ لە سەرمای زستان و گەرمای هاوین بمانپارێزێت”.
خدر ئیبراهیم دەپرسێت، نازانم تورکیا چی لێمان دەوێت، ئێمە لە شارەکەمان بە سەلامەتی و ئارامی دەژیاین، بەڵام ناتوانین هیچ بڵێین جگە لەوەی خوا پشتیوانمان بێت.
ئاماژە به‌وه‌ش ده‌كات، “هەموو کەس بینییان ئەوەی لە سه‌رێ كانیێ روویدا لە رووی ئاوارەبوون و کوشتن و کاولکاری و تاڵان‌کردنی موڵک و ماڵی خەڵکی سڤیلەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک کەس له‌گه‌ڵمان نه‌بوو، نە وڵاتانی ئەوروپی و نە رێکخراوەکان کە بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن”.
دەڵێ: “لەگەڵ چوونە ناو ساڵی پێنجەمی داگیرکردنی شارەکەمان لەلایەن تورکیاوە، هیوادارین ڕۆژێک بگەڕێینەوە بۆ شاره‌كه‌مان، چونکە ناتوانین كه‌س و كار و ئەو شوێنەی کە تێیدا لەدایک بووین و گەورە بووین لەبیر بکەین”.
هیچمان پێناكرێ، جگە لە نزا و هیوا و بانگەواز بۆ وڵاتانی پەیوەندیدار به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سه‌رێ كانێ بۆ شارەکەیان لە ژێر گەرەنتییەکی نێودەوڵەتیدا. من پێم باشترە لەسەر داروپەردووی ماڵەکەم دابنیشێم نەک لە ژێر خێمەیەکدا بژیم کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی تێدا نییە.
لای خۆیه‌وه، مەلیکە داود، ژنێکی ئاوارەی خەڵکی سه‌رێ كانێیه لە کەمپی واشۆکانی نیشتەجێیە، ئه‌ویش بە هیوای گەڕانەوەیه بۆ زێدی خۆی و دەڵێت، ئەگەر تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی خەڵکی سڤیل و دانیشتووانی به ئامانج نه‌گرتبا، ناچار نه‌ده‌بووین له‌ژێر خێمه‌یه‌كدا بژین.
ئاماژە به‌وه‌ش ده‌كات، هیوادارین بە زووترین کات بگەڕێینەوە بۆ شارەکەمان، بەڵام چۆن بگەڕێینەوە لەکاتێکدا تورکیا هێشتا هێرش دەکات و ناوچەکانمان دەکاتە ئامانج؟
به دڵته‌نگییه‌وه ده‌ڵێ هەر جارێک ژوورێک له ژووره‌كانی ماڵەکەم بیر دێتەوە، شەوانە ناتوانم بخەوم، دوای ئەوەی شارەکەمان بەجێهێشت نەخۆش کەوتم. ئه‌و چوار ساڵەی دوورین لە شارەکەمان، چه‌رمه‌سه‌ری و ستەم و هەژاری زۆرمان بینی.
مه‌لیكه داود ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات خوازیاری گەڕانەوەیه‌كی گەرەنتیكراون لە ژێر بەرپرسیارێتی وڵاتانی ئەوروپی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.
بەیاننامەیەکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە قامیشلۆ سەبارەت بە پێشێلکارییه‌كانی ئه‌مساڵ له سه‌رێ كانێ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو
سێ حاڵەتی بۆردومان هه‌بووه كه بوونه‌ته هۆی شه‌هیدبوونی چوار کەس كه یه‌كێكیان منداڵ بووه.
هه‌روه‌ها پازده كه‌س به‌هۆی پێشێلكاری سه‌رسنووره‌كان شه‌هید بوونه، كه یه‌كێكیان منداڵ بووه و شه‌ش کەسی دیکەش برینداربوونه
سەبارەت بە حاڵەتەکانی کوشتن و دەستگیرکردن، ئاماژه به‌وه‌كراوه پازده كه‌س شه‌هید بوونه له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌ش منداڵێك هه‌بووه.
هه‌ر بەپێی بەیاننامەیەکه‌ی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له قامشلۆ له‌باره‌ی پێکدادان لەنێوان گروپه‌كان باس له‌وه‌كراوه چوار حاڵەتی پێکدادان هه‌بووه، كه به‌هۆیه‌وه شه‌ش هاووڵاتی مەدەنی شه‌هیدبوونه، لەنێویاندا سێ منداڵ و ژنێک هه‌بووه.
شایه‌نی باسه ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی داگیركردنی سه‌رێ كانێیه، ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2019 تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆ سەر شاری سه‌رێ كانێ دەستپێکرد، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بووە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتوان بۆ ناوچە ئارامەکان و پەنابردن بۆ کەمپەکان.