بەڕێوەبەری خۆسەری داوا لە “هێزە نیشتمانییەکان” دەکات هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت لەسەر هێرشەكانی تورکیا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، داوا دەكات هێزە نیشتیمانییەكانی سوریا هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت سەبارەت بەوەی تورکیا چی دەکات لە سوریا و درک بەوە بکەن کە تورکیا وڵاتێكی پیلانگێڕە لە دژی یەکگرتوویی سوریا و گەلەکەی و كار بۆ بڵاوکردنەوەی فیتنە و دابەشکاری دەكات.
لە بەیاننامەكەدا هەڵوێستی ڕوونی ناوخۆیی بە پێویست زانراوە دژی ئەو هێرشانەی لەسەر هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەیە، ئەوەش خراوەتەڕوو پێویستە د‌رك بە مەترسییەكانی ئەم شەڕە بكرێ ، کە دەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخی مرۆیی و پاڵنەری کۆچ و لەناوبردن، بەتایبەتی کە لەگەڵ هەموو ڕێگا نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردن لە سوریادا ناکۆکە، لەوانەش بڕیاری ٢٢٥٤.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەرێوەبەری خۆسەریدا هاتووە، تورکیا بە بێ هیچ ڕێگرییەکی نێودەوڵەتی و تەنانەت ئەخلاقی، دامەزراوە گرنگ و شوێن مەدەنی، وێستگەکانی نەوت و کارەبا، نەخۆشخانەکان، وێستگەکانی ئاو و کەمپەکان بۆردومان دەکات. بەرێوەبەری خۆسەری پەرەسەندنەكانی تورکیای بە جەنگی دژی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناوبردووە بە ئامانجی پەكخستنی هەوڵەكان، شەڕێکە بۆ درۆکردن لەگەڵ ڕای گشتی توركیا.
بەرێوەبەری خۆسەری ئاماژە بەوەش دەكات: هێرشەكانی توركیا زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی بێبەش كردووە لە خزمەتگوزارییەكانی وەک ئاو و کارەبا.
هەروەها بەرێوەبەری خۆسەری بە ئامانجگرتنی وێستگەكانی کارەبا و ئاو و دامەزراوەكانی نەوت بە “تاوانی جەنگ” ناودەبات.
هه‌رسه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك، شێخ موس ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی كاروباری په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری له‌لێدوانێكیدا بۆ نۆرس پرێس، رایگه‌یاند هێرشه‌كانی توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئاواره‌كانی له كه‌مپه‌كاندا دروستكرد، هاوشێوه‌ی 4 ساڵ پێش ئێستا كه هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره هێرشیان برده سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین و سه‌رێ كانێ و گرێ سپی له رۆژئاوای كوردستان.
ره‌وشی ئاواره‌كان خراپه وه‌رزه‌كه‌ش به‌ره‌و زستان ده‌ڕوا، دوای ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا و به‌ئامانج گرتنی ژێرخان و دامه‌زراوه گشتییه‌كان،هیچ هاوكارییه به ئاواره‌كان ناگات چگه له یارمه‌تییه‌كانی به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری و چه‌ند رێكخراوێكی مرۆیی.
داواشی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد هاوكاری بگه‌یننه ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه.