مەلەکردنی منداڵان لە رووباری خابوور لەگوندەواری حەسەکە دوای وشکەساڵییەک کە نزیکەی سێ مانگی خایاند.
رووباری خابوور کە بە شاری سەرێ کانیێدا تێدەپەڕێت بۆ شارۆچکەی تلتەمر و لەوێشەوە بۆ شاری حەسەکە، بە درێژایی هاوین وشک بوو، بەهۆی ئەوەی تورکیا ئاوی زۆربەی ئەو رووبار و لقانەی بڕیبوو کە لە وڵاتەکەیەوە دێنە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستانەوە.
لە 9ی ئەیلولدا ئاوی رووبارەکە بە رێژەیەکی تاڕادەیەک باش گەڕایەوە، دوای ئەو رەشەبا و لافاوانەی کە لە تورکیا و یۆنان و بەشێک لە وڵاتانی بەڵکان و وڵاتانی دیکەی جیهان روویاندا، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی رووبارەکان لە تورکیا و بەمشێوەیە فشارەکان لەسەر بەنداوەکانی ناو زەویەکانی زیادی کرد.
لە کاتێکدا زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکانی حەسەکە و تلتەمر و گوندەوارەکانیان پشت بەم رووبارە دەبەستن بۆ ئاودێریکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان و ئاودانی ئاژەڵەکانیان، جگە لە راوکردنی ماسی.