دوای رووداوەکانی دێرەزوور پێشێلکاریەکان بەرامبەر کوردانی عەفرین زیادیکردووە

هانی ئەلسالم-عەفرین

هەفتەی رابردوو لەکاتی گەرانەوەی لە کارەکەی بە ماتۆرسکیلەکەی، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سەر بە گروی ئەحرار الشرقیە (عەمشات) لە شارۆچکەی جندیرێس گەنجەک بەناوی عومەر راگرت و پرسیاری لەبارەی ناسنامەکەی لێکرد.

عومەر هۆری، ناوی خوازراوی، گەنجێکی شارۆچکەی جندیرێسی عەفرینە، دەڵێت، “لێیان پرسیم: تۆ کرمانجی؟، منیش وەڵامم دایەوە: من کوردم”.

دوای ئەوەی “هۆری” وەڵامی دایەوە، دوو چەکدار لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و بە بیانووی پشکنین، ماتۆرسکیلەکەیان راکێشا بۆ ئەوەی بزانن “بۆمبرێژکراوە” یان نا، و بەشێوەیەکی بەربەریانە مامەڵەی لەگەڵ کرا و سوکایەتیان پێکردووە، “بەبێ ئەوەی تێبگە تۆمەتەکەی چییە”.

بەهۆی سەختی لێدان و ئەشکەنجەدان، گەنجەکەی عەفرین هۆشی خۆیلەدەستدا، دواتر لە لایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە دەگوازرێتەوە بنکەی تەندروستی جندیرێس، لە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەهۆشی خۆی هاتەوە، هەروەها ماتۆرسکیلەکەیان لەلایەن چەکدارانەوە دزرا، “بە بیانووی جێبەجێکردنی یاسا.

دواتر هێزێکی پۆلیسی سەربازی نزیک لە تورکیا چوون نێو بنگەی تەندروستی بۆ دەستپێکردنی لێکۆلینەوە لە روداوەکە، بەڵام نە ماتۆرسکیلەکە گەرایەوە و نە تاوانباران دەستگیرکران.

 ئاستی پێشێلکارییەکان دژی پێکهاتەی کورد لە عەفرین وسەرێ کانی و گرێ سپی کە ئەم ناوچانە لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا وئۆپۆزسیۆنی سوریاندان زیادی کردوە، بە تایبەتی دوای روداوەکانی پارێزگەی دێرەزوور کە تێدا ژمارەییەک گرۆپی چەکدار بە ناوی هۆزەکانی دێرەزوورەوە چەکیان لە دژی هەسەدە هەڵگرت و ویستیان فیتنەی کوردی – عەرەبی بخولقێنەوە، بەڵام هەسەدە زوو دۆخەکە دێرەزوور کۆنترۆڵی کرد.

پێشێلکارییەکانی دژی دانیشتوانی کورد لە عەفرین و سەرێ کانی لە لێدان و دەستگیرکردنی هەرەمەکی دەستبەسەگرتنی بە سەر دوکان و ماڵەکانی کوردەکان خۆی دبینێت.

سلێمان عەبدۆ (45 ساڵ)، کە دانیشتووی گوندی مەعبەتلی لە گوندەواری عەفرین، دەڵێت دە رۆژ لەمەوبەر، چەکدارانی گرۆپی حەمزات و عەمشات کە زۆربەیان لە عەشیرەتی بەکەرەن، لە کاتی پشکنینی ماڵەکاندا پێشێلکاریان بەرامبەر هاوڵاتیانی کورد ئەنجامدەدات و هەرشیان لە کوردەکان دەکرد.

چەکدارانی ئەو دوو گرۆپە لە درەنگانی شەو و لەناکاو بە بیانووی گەران “بەدوای کەسانی داواکراوی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات” هەڵتەکوتان سەر ماڵەکاندا.

“عەبدۆ” کە لەگەڵ خێزانەکەی لە خانوویەکی کرێدا دەژی، ئاماژە بەوە دەکات کە لە کاتی هەڵمەتەکاندا سەرنجی داوە “رەگەزپەرستی روون، بەرامبەر خێزانە کوردەکان دەکرا، چۆنکە تەنیا ماڵی کوردەکان پێشکنین دەکرا، جگە لەوەی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 13 خیزانیان دەرکردووە، کە بەهۆی بوومەلەرزەی جندیرێسەوە روویان لە ناوچەکە کردبوو.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، سلێمان عەبدۆ ئاگادارکرایەوە کە دەبێت  ئەو خانووەی کە تێیدا نیشتەجێیە چوولی بکات، سەرەرای ئەوەی خانووەکە موڵکی کەسێکە لە شاری حەلەب دادەنیشێ، و گرێبەستی بە کرێدان لە نێواندا ئیمزا کراوە، بەڵام گرێبەستەکە لەبەرچاو نەگیرا.

“عەبدۆ” لە مەعبەتلی و شێخ حەدید سەردانی لایەنی پەیوەندار کردوە بۆ زانینی هۆکاری بریاری چۆڵکردنی ماڵەکەی، بەڵام هیچ وەڵامێک دەست نەکەوت، تەنها پێیان وتراوە کە (بە دۆسەی ئەمنیتان باش نییە)”.

ئەندامێکی پۆلیسی مەدەنی عەفرین، سەر بە سوپای نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیک لە تورکیا، بە نۆرس پرێسی راگەیاند: “بانگەوازەی خێڵەکییەکانی ناوچەکە بۆ پشتیوانی لە هۆزەکانی دێرەزۆر لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەلایەن هێزەکانی تورکیا و سەرکردەکانی تورکمان و بەرەی نوسرە ئیستغلال کران، بۆ هاندانی دژایەتی کوردەکان زیادکردنی رق و کین لە دژی پێکهاتەی کوردی”.

روونیشیکردەوە، “زۆربەی حاڵەتەکانی دەستگیرکردنی لەدژی پێکهاتەی کوردی، و دەرکردنیان لە ماڵ و دوکانیەکانیان  کە لەماوەی ئەم مانگەی هەرێمدا تۆمارکراون، نەخراونەتە ناو تۆماری پۆلیسی مەدەنی، هەرچەندە تاکە لایەنی پەیوەندیدارە”.