رێکخراوە مرۆییەکان کاریگەریی زۆریان لەسەر رەخساندنی هەلی کار و دۆخی ئابووری کۆبانێ هەبووە

فەتاح عیسا-کۆبانێ

هەڤاڵ محەمەد تەمەن 31 ساڵ، دانیشتووی شاری کۆبانێیە و بە نۆرس پرێسی گوت: “لە ساڵی 2014 لە کاتی شەری سەر کۆبانێدا، شارەکە لە سەدا 90ی وێران بووە، هیچ خزمەتگوزارییەک لە تۆری ئاو و کارەبا نەمایەوە، شارەکەش زیانێکی زۆری بەرکەوت”.

دوای رزگارکردنی کۆبانێ، رێکخراوە مرۆییەکان دەستی هاوکاریان درێژکردەوە، دۆخی خزمەتگوزارییەکان باشتر بوو، هەلی کاری رەخسابوو و دۆخی شارەکە پەرەیسەند، بەشێوازێک بەشێک لە دانیشتووانەی شارەکە کە وەکو پەنابەر روویان لە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا کردبوو، گەرانەوە بۆ شارەکەی خۆیان.

بەڵام لە ساڵی 2019 لە کاتی شەری سەرێ کانی و گرێ سپی رێکخراوەکان شاری کۆبانێیان جێهێشت و بەرەو شاری رەقە و شارەکانی رۆژهەڵات رۆیشتن، بۆیە گەنجان ناچار بوون روو لە شارەکانی ناوەراست، وەک رەققە بکەن هەندێکیان کۆچیان کرد بۆ ئەوروپا.

ئێمە دەمانەوێت رێکخراوەکان بگەرێنەوە ناوچەکە و بەشداری بکەن لە سەقامگیری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان بەتایبەتی کارەبا و ئاو و رەخساندنی هەلی کار، چونکە ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی کۆچکردنی گەنجان بۆ شارەکانی دیکەی رۆژئاوایی کوردستان. گەرانەوەکە رێکخراوە مرۆییەکان بۆ کارکردن لە کۆبانێ و ناوچەکە دەبێتە هوکاری بەدەستهێنانی سەقامگیری.

لە ساڵی 2014 هێزەکانی هاوپەیمانان هاتنە ناوچەکە (رۆژئاوایی کوردستان)، ئێمەش شانبەشانی ئەوان شەری داعشمان کرد، هێزەکانی هاوپەیمانان لە رێگەی فرۆکەکانەوە لە ئاسمان شەریان دەکرد و ئێمەش لەسەر زەوی شەرمان کرد، شەرەکە بووە هۆی وێرانکردنی لەسەدا 90ی شارەکە، دوای ئەوە رێکخراوە مرۆییەکان هاتنە ناوەوە (کۆبانێ) رێکخراوەکان زۆر هاوکاربوون بۆ باشترکردنی دۆخی شارەکە ئەمەش وایکرد دۆخی ئابۆری خەڵکی شارەکەش باشببێت، تا وەکو ئەو کاتی شەری سەرێ کانی و گرێ سپی لە ساڵی 2019 دەستپیکرد، کە بووە هۆی رویشتنی رێکخراوەکان لە شاری کۆبانێیەوە بەر شارەکانی تەبقە و رەققە.

بۆزان ولو (52) – خەڵکی کۆبانێ

خانۆ هەیە تا ئێستا وێرانە، خاوەنەکانیان گیانی خۆیان بەختکرد و لە شەردا شەهید بوون.

خێزان هەیە پارەی نانی رۆژانەیان نییە، چونکە باوکیان لە شەرەکەدا شەهیدبوون و منداڵەکانیان بێ باوک مانەوە.

دەمانەوێت رێکخراوە مرۆییەکان بگەرێنەوە سەر کارەکانیان لە ناوچەکەدا و یارمەتی دانیشتووانی شارەکە بدەن بە تایبەتی لە کەرتی تەندروستیدا، وەکو کردنەوەی نەخۆشخانە و دابینکردنی دەرمان وکەرەستەی فریاگوزاری.

گەرانەوەی رێکخراوە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە سوودی گەورەی هەیە بۆ دانیشتووانەکەی، بەو پێیەی رێکخراوەکان بەشداردەبن لە رەخساندنی هەلی کار و زیادکردنی جوڵەی بازرگانی و راگرتنی کۆچ و باشترکردنی بارودۆخی ژیانی دانیشتووان، ئەمەش وادەکات دۆخەکە وردە وردە بەرەو باشتر بچێت.

زۆرێک لە گەنجەکانمان لە دەریاکاندا دەخنکێن، و هەندێکی دیکە لە سەر سنوری وڵاتان ماونەتەوە، هۆکاری کۆچکردنیان نەبوونی هەلی کاربوو، چونکە نەبوونی هەلی کار پاڵ بە گەنجانەوە دەنێت بۆ کۆچکردن، بەڵام گەرانەوەی رێکخراوەکان و هاوکارییکردنی دانیشتووان دەبێتە هۆکاری باشتربوونی دۆخی شارەکە، بەڵام ئێستا لە غیابی ریکخراوەکان، هەندیک ماڵ هەیە توانای کرینی نانی رۆژانەیان نییە.

مستەفا دەروێش (32 ساڵ) – خەڵکی کۆبانێ:

ساڵی 2014 کاتێک داعش هێرشی کردە سەر کۆبانێ، زۆربەی دانیشتووانی کۆبانێ هەڵاتن و لە ساڵی 2015 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شانبەشانی هێزە سەربازییەکانی ناوچەکە شەری داعشیان کرد.

لە ماوەی ساڵانی 2016 و 2017 و 2018، کۆبانێ لە لوتکەی پەرەسەندنەوەی خۆیدابوو، دانیشتوانی ناوچەکە لە تورکیاوە گەرانەوە شارەکەی خۆیان و دڵنیابوون لەوەی کە بارودۆخی ناوچەکە رۆژ بە رۆژ بەرەو باشتر دەروات، هەروەها رێکخراوە مرۆییەکانیش روویان لە کۆبانێ کرد.

لە ساڵی 2019 لە کاتی شەری سەرێ کانی وگرێ سپی هاوپەیمانان پشتیان لە دانیشتوانی ناوچەکەیان کرد، هەروها رێکخراوە مرۆییەکان لە ناوچەکە کشانەوە، و دوای کشانەوەی رێکخراوەکان لە ناوچەکەمان، جموجوڵی بازرگانی لاواز بوو و گەیشتە ئاستێک کە دانیشتووان ماڵەکانیان بە نیوی نرخیان فرۆشت و کۆچیانکرد.

کاتێک رێکخراوە مرۆییەکان لە هەرێم کاریان دەکرد، گەنجان هەلی کاریان دەست دەکەوت، وە دۆخی ئابووریشیان باش بوو، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر خاوەن دوکانەکان هەبوو، بەڵام لەگەڵ کشانەوەی رێکخراوەکان لە ناوچەکە، گەنجان روویان لە دەروەی وڵات کرد، بەشێکیان کۆچیان کرد بۆ ئەوروپا و بەشێکی دیکە چوونە هەرێمی کوردستانی عێراق و بە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەوە.

ئێستا هیوادارین رێکخراوە مرۆییەکان بگەرێنەوە ناوچەکە بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆی بگەرێتەوە، شەر و چەنگ وایکرد گەنج لە شارەکەدا نەمینن، زۆربەیان کۆچکردوە، ئەمکۆچکردنە تا رادەیەکی زۆر کاریگەری لە سەر بەروپێشنەچوونی شارەکە هەبووە، هیوادارین رێکخراوە مرۆییەکان بگەرێنەوە بۆ ئەوەی دانیشتووان متمانەیان هەبێت بە گەرانەوەی بۆی و سەقامگیری ئابووری بەدەستبهێنرێت.

ئێمە دەزانین ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتن نیازی گەرانەوەیان هەیە، بەڵام لەم هەلومەرجەدا ناتوانن بگەرێنەوە.