هەولێر.. ئاوارەکانی سوریا بەبێ ئاو گەرمای هاوین بەڕێدەکەن

سوها کامل-هەولێر

هەر کە خۆر دەست بە ئاوابوون دەکات، ژنانی کەمپی قوشتەپە، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ژنانی كه‌مپه‌كه‌ دەستدەکەن بە راکێشانی سۆندەی ئاو له‌ماڵی دراوسێ نزیکەکانیان تاوەکو ئاویان دەستبکەوێت.

ئاوارە سورییەکانی ناو کەمپەکە رووبەرووی کێشەی کەمی ئاو دەبنەوە، هەروەها پچرانی بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەمەش ئازارەکانیان زیاتر دەکات، بەتایبەتی لە وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ نزیکەی 50 پلەی سەدی لە عێراق.

پەنابەران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نۆرس پرێس جەخت لەوە دەکەنەوە،  کێشەکە تەنها لە گەرەکە تایبەتەکانی ناو کەمپەکەدایە، بەو پێیەی هەندێک ماڵ ئاو لە کاتژمێر هەشتی ئێوارە وەردەگرن، لەکاتێکدا هەندێکی تر لە هیچ خاڵێکدا ناگەنە ئەو شوێنە.

عەدنان محەمەد، ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت: کێشەی ئاو کێشەیەکی نوێ نییە، هەموو هاوینێک رووبەرووی کەمی ئاو و نەبوونی ئاو دەبینەوە، بەتایبەتی لە شەقامەکەمان، نزیکەی 50 خانوو ئەم کێشەیەیان هەیە، چونکە شەقامەکەمان کەمێک بەرزە، بۆی ماتۆری کارەبایی ناتوانێت ئاو بگەیەنێتە تانکی سەربانی ماڵەکانمان”.

هەموو رۆژێک کاتژمێر هەشتی ئێوارە ئاو دەگاتە کەمپەکە، بەپێی ئەوەی “محەمەد” ئاماژەی پێدەکات، بەڵام ناگاتە تانکیەکانیان، بۆیە ناچار دەبن سۆندەکانیان درێژ بکەنەوە بۆ گواستنەوەی ئاو لە تانکی دراوسێ نزیکەکانیان، ئەمەش وایان لێدەکات چاوەرێبکەن بۆ نۆرەی خۆیان بۆ چەند کاتژمێرێک.

عێراق کاریگەری شەپۆلی گەرما و وشکەساڵی بەسەر وڵاتەکەیدا کەوتووە، ئەمەش وایکردووە حکومەتە بەرپرسیارەکان دوو سیستەمی ئاویی لە هاویندا جێبەجێبکەن، بۆ ئەوەی دەستراگەیشتن بە ئاو بە یەکسانی بۆ هەمووان مسۆگەر بکەن.

بەڵام هێشتا بەشێک لە خێزانە پەنابەرە سوورییەکان لە دەرەوەی دەستگەیشتنن بەو سیستمە، ئەمەش بەهۆی کێشەی پێداویستییە زەمینییەکان و بۆرییەکانەوە کە ئاو دەگوازنەوە بۆ گەرەکەکەیان لەناو کەمپەکەدا.

کێشەی کەمی ئاو کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەی ئاوارەکان هەبووە، بەو پێیەی هەندێکیان توانای چێشت لێنان و پاککردنەوە و خۆشۆردنیان نییە، عومەر ئیسماعیل، ئاوارەی رۆژئاوای کوردستانە و باوکی پێنج منداڵە، دەڵێت: نەبوونی ئاو کاری رۆژانەی ئێمەی نەهێشتووە. ئێمە دەمانەوێت ماڵ پاک بکەینەوە و خۆراک بدەین بە منداڵەکان، بەڵام چۆن بەبێ ئاو ئەوە بکەین؟

کێشەی ئەو پەنابەرە بەناوی عومەر ئیسماعیل جیاواز نییە لە دۆسیەی رامان ئەحمەد، کە رۆژانە 12 کاتژمێر کار دەکات، کاتێکیش دەگەرێتەوە ماڵەوە، ناتوانێت حەمامێک بەباشی بکات لەبەر نەبوونی ئاو.

“ئەحمەد” پرسیاری ئەوە دەکات، “چۆن دەتوانین بەبێ ئاو بژین؟ داوامان لە رێکخراوەکان و ئیدارەی کەمپەکە کرد کە رێگەچارەیەک بدۆزنەوە، یان بۆریەکانی شەقامە بەرزەکەمان چاک بکەنەوە، یان ئاومان بۆ بگەیەنن، تەنانەت ئەگەر بە پارەش بووبێت، تەنها ئاوێکمان دەوێت بۆ ئێمە و منداڵەکانمان.